له کۆماره‌که‌ى رۆمانيشدا له ماوه‌ى نێوان 509تا31ى پێش زاييندا، ديسان برإه‌وى هه‌بووه، دواى وى له کۆمارى ئيتاليادا له ماوه‌ى سه‌ده‌ى 15و16ى زاييندا گه‌شاوه بووه، دواتريش له سه‌ده‌ى 17دا له به‌ريتانيا له‌ماوه‌ى گێره شێوێنييه‌که‌دا رۆشنايى خراوه‌ته سه‌ر، پاشان له ماوه‌ى شۆرإشى فه‌رإانسه‌ءشۆرإشى ئه‌مريکادا

ماکياڤيلىء عه‌قڵى سياسى
ن: وريا ساڵح زاده
تيئۆرى سياسى لێکۆڵينه‌وه‌ى هزرى فه‌لسه‌فييانه‌يه ده‌رباره‌ى سياسه‌ت له يوونانى دێرينه‌وه تا ده‌گاته ئه‌مرإۆ، لێکدانه‌وه‌ءچه‌مک گه‌لێکى وه‌ک ئازادى، دێموکراسى، مافه‌کانىمرۆڤ، دادپه‌روه‌رى، ده‌سه‌لآت، پێشکه‌وتنءپه‌ره‌سه‌ندى مۆدێله‌کانى حکوومه‌ت، له نمونه‌ى دێموکراسى هاوبه‌ش يان سيستمه ده‌ستورييه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌و لۆژيکه‌ى زانايانى سياسه‌ت له لێکۆڵينه‌وه تێرإامان و گه‌رإانه‌کانى خۆيان‌دا به‌کار ده‌هينن، تيئۆرى سياسى، ياسا، فه‌لسه‌فه‌ءچه‌مکه‌کانى ديکه‌ى زانستى سياسى له خۆ ده‌گرێت.
لێکۆڵينه‌وه‌ى سيستماتيکيانه له سياسه‌ت ده‌گه‌رإێته‌وه بۆ سه‌رده‌مه دێرينه‌کان. دێرينترين کۆدى به‌رێوه‌بردن که تا ئێستا بۆ ئێمه مابێته‌وه، ياساکه‌ى حامورإابيه، که له سه‌ر به‌ردێکى رإه‌ش هه‌ڵکه‌ندراوه. حامورإابى پادشايه‌کى بابولييه و له ساڵى (1792ـ1750)ى پێش زايين فه‌رمانرإه‌وايى کردووه. ئه‌و ياسايانه‌ى ئه‌و دايناون، ده‌توانن حکومه‌تێکى سه‌قامگيرء فه‌رمانرإه‌واييه‌کى باش بهێننه کايه‌وه.
ئه‌ره‌ستوو فه‌يله‌سووفى يوونانى يه‌که‌م زاناى سياسيه که به شێوه‌يه‌کى سيستماتيکييانه زانيارييه‌کانى شيکردبێته‌وه.
ئه‌ره‌ستوو ده‌ستورى شار ده‌وڵه‌ته‌کانى سه‌ده‌ى چواره‌مى پێش زايينى به‌راورد کردووه به يه‌کترى و گشتاندنى کردووه ده‌رباره‌ى ده‌ره‌نجامه سياسيه‌کانى سيستمه ده‌ستوورييه جياجياکان. له ماوه‌ى سه‌ده‌ى پێنجه‌م و چواره‌مى پێش زايينيدا لێکۆڵينه‌وه‌ى زانسته سياسيه‌کان له يووناندا برإه‌وى هه‌بووه، له کۆماره‌که‌ى رۆمانيشدا له ماوه‌ى نێوان 509تا31ى پێش زاييندا، ديسان برإه‌وى هه‌بووه، دواى وى له کۆمارى ئيتاليادا له ماوه‌ى سه‌ده‌ى 15و16ى زاييندا گه‌شاوه بووه، دواتريش له سه‌ده‌ى 17دا له به‌ريتانيا له‌ماوه‌ى گێره شێوێنييه‌که‌دا رۆشنايى خراوه‌ته سه‌ر، پاشان له ماوه‌ى شۆرإشى فه‌رإانسه‌ءشۆرإشى ئه‌مريکادا به‌ره‌و کۆتايى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌يه‌م بايه‌خى پێدراوه.
سوودى سياسه‌ت، هێنانه دى و پاراستنى يه‌کێيتى و يه‌کپارچه‌يى سيستمێکى سياسيه. به راى ماکياڤيلى، سياسه‌ت زۆرتر له قومار ده‌چآ که هه‌ر يه‌ک له ياريکه‌ره‌کان هه‌وڵده‌دات به سه‌ر ئه‌وى ترياندا دا سه‌ربکه‌وێت، پاره‌ى زۆرتر وه‌ده‌ست بێنێت، وسوودى له گشت ده‌رفه‌تێک وه‌ربگرێت بۆ که‌متر کردنه‌وه‌ى شانسى بردنه‌وه‌ى لايه‌نى به‌رامبه‌ر، هه‌ر وه‌کوو ده‌سه‌لآتدارانى حاکم که به سه‌ر کوردستان دا حکومه‌تيان کردووه و به‌م چه‌شنه‌ءبگره خراپتريش مامه‌ڵه‌يان له گه‌لأ مافى زه‌وت کراوى کوردا کردووه. هه‌ر وه‌ها به رإاى ئه‌و، سياسه‌ت چالاکيه که له ئاستى رۆحى مرۆڤ دا، له گه‌لأ ئه‌مه‌شدا، ناتوانين سياسه‌ت وه‌ک چالاکيه‌کى "کامڵبوو" له قه‌ڵه‌م بده‌ين، چوونکه مرۆڤه‌کان کاملأ نين. که‌واته مه‌سه‌له‌ى ده‌وڵه‌تى "کامبڵوو" شياوى باسکردن نييه. به راى ماکياڤيلى، ده‌وڵه‌ت، يه‌کێکه له هۆکاره پێکهێنه‌ره‌کانى کۆمه‌ڵگا، و ئامانجى سه‌ره‌کى و يه‌که‌مى نووسه‌رى کتێبى مير واته ماکياڤيلى ئه‌وه‌يه که جه‌وهه‌رى گشتى ده‌وڵه‌ت ده‌ستنيشان بکات. هه‌روه‌ها که‌متر به دواى دۆزينه‌وه‌ى "چاکترين ده‌وڵه‌ت"دا ده‌گه‌رێت. به واتايه‌کىتر کاتێک ماکياڤيلى باس له مه‌سه‌له‌ى جه‌وهه‌رى ده‌وڵه‌ت ده‌کات، مه‌به‌ستى مه‌سه‌له ئه‌خلاقيه‌کان نييه. که واته ده‌توانين هاوده‌نگ له گه‌لأ ئالبێرتۆمۆرإاڤيا بڵێين "ماکياڤيلى"، سياسه‌ت له ئه‌خلاقى مه‌سيحى جيا ده‌کاته‌وه. ئه‌و له رێى به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى بوارى شته پيرۆزه‌کان هه‌وڵده‌دات له چوارچێوه‌ى کۆمه‌ڵگادا ئه‌وه‌نده‌ى بکرآ "واقعى کاروبارى سياسى" روون بکاته‌وه .
ماکياڤيلى به پێچه‌وانه‌ى شوێن که‌وتووانى بيرورإا سياسيه‌کانى قه‌شه ئۆگۆستين که ئايين به ئامانجى گشت چالاکييه سياسيه‌کان له قه‌ڵه‌م ده‌دات ـ برإواى وابوو که پێويسته سياسه‌ت ئامانجى چالاکييه ئايينيه‌کان بێت. ماکياڤيلى يه‌کێکه له بيرياره ساسييه يه‌که‌مه‌کانى سه‌رده‌مى نوێگه‌رى که وه‌ک ئامرازێک باس له ئايين ده‌کات بۆ وه‌ده‌ست هێنانى ئامانجى سياسى،" ء له نێوان بيريارانى سه‌رده‌مى رێنسانسى ئيتاليا ماکياڤيلى له هه‌مووان زياتر له کتێبى ئينجيله‌وه دووره، له دانتى که‌متر دين تێکه‌ل به سياسه‌ت ده‌کات ء له هه‌مووان که‌مته‌ر خه‌متره له ئاست ئه‌خلاقى مه‌سيحىدا، چوونکه به راى ئه‌و، ئه‌خلاقى مه‌سيحى بۆته هۆى ئه‌وه‌يکه هاوچاخه‌کانى خواستى گه‌وره‌يان نه‌بێت". به بۆچوونى ماکياڤيلى، ئايين يه‌کێکه له هۆکاره‌کانى يه‌کپارچه‌يى کۆمه‌ڵگا ء سه‌قامگيرى ده‌وڵه‌ت. ئايين، سيستمى کۆمه‌لآيه‌تى ريکده‌خات. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش، تا ئه‌و کاته‌ى برإوا بوون به خودا ده‌ستنيشانکه‌رى لۆژێکى چالاکييه هاوبه‌شه‌کانى مرۆڤه، له هوونه‌رى سياسه‌تدا نابآ نرخىکه‌م بۆ ئايين دابنرێت.
به‌لآم له‌وانه‌يه ئه‌م پرسياره بکرێت که ماکياڤيلى تا چه‌ند ئايين په‌روه‌ره? له ولآمى ئه‌م پرسياره‌دا بى گومان ده‌توانين بڵێين که که‌سێکى خاوه‌ن برإوايه، به رإاى ئه‌و ئايين، رۆڵێکى سه‌ره‌کى له پته‌وکردنى کۆمه‌ڵگاکاندا ده‌گێرێتء به‌هايه‌کى مه‌ده‌نى هه‌يه. که واته ده‌بينين ماکياڤيلى بايه‌خێکى تايبه‌تى به رۆڵى کۆمه‌لآيه‌تى ئايين ده‌داتء وه‌ک گوتمان به هۆکارى يه‌کپارچه‌يى سيستمى سياسى داده‌نێت. به رإاى من گرينگترين بيرۆکه که پێويسته ئێمه وه‌کوو نه‌ته‌وه‌ى کورد به تايبه‌تى حيزبه سياسيه‌کانى کوردستان پشتى پآ ببه‌ستين، ده‌وڵه‌مه‌نى عه‌قڵى سياسىء لێهاتووييه، يان به واتايه‌کىتر دامه‌زراندنى سيستمى سياسى له سه‌ر ئه‌ساسى پراکتيک له رإاستاى خزمه‌ت کردنى نيشتمانه. هه‌ر وه‌ک ماکياڤيلى ده‌ڵێت: بنيات نه‌رانى راسته‌قينه‌ى ده‌سه‌لآت، ئه‌و دامه‌زرينه‌ر ـ قانووندانه‌رانه‌ن که له ده‌سه‌لآتى خۆيان‌دا ته‌نيا پشت به لێهاتوويى خۆيان ده‌به‌ستن نه‌ک به به‌خت يان به خه‌يانه‌تء ناپاکييه‌وه. به پێى گووته‌ى ئه‌و، له نێوان ئه‌م جۆره ده‌سه‌لآتدارانه‌دا ده‌شآ ناوى مووسا، کوروش، رۆمۆلۆسء تێسێوس به‌رين. ئه‌م پياوانه، به هۆى ئازايه‌تى سياسى ء لێهاتوويى سه‌ربازىيانه‌وه، توانيويانه ده‌سه‌لآتى خۆيان دابمه‌زريننء بيپارێزن. ئه‌وان توانيويانه به بآ هێزى به‌خت، به به‌کار هێنانى چه‌که‌کانيانء بآ ئه‌وه‌ى په‌نا به‌رنه به هێزى سه‌ربازى کرآ گرته، به ده‌سه‌لآت بگه‌ن. هێزى چه‌ک ته‌نيا به هۆى لێهاتووى سياسى ئه‌و که‌سانه‌وه توانى کاريگه‌ر بێت. به راى ماکياڤيلى پێگه‌و شوێنى هه‌ره‌سهێنانى هه‌ر ده‌سه‌لآتێک له کێشمه‌کێشآ نێوان لێهاتوويىء به‌خت دايه. ئه‌گه‌ر که‌سێک کارى به‌گرى کردن له ولآتى خۆى به سه‌ر بازه کرآ گرته‌کان بسپێرآ، هه‌رگيز ئارامء ئاسووده نابێت، چوونکه ئه‌وانه لێکدابرإاو ده‌سه‌لآتخوازء به‌رإه‌ڵلآو په‌يمان شکێنن، له گه‌لأ دۆستان ئازان له به‌رانبه‌ر دوژمنانيش دا زه‌بوون .... ماکياڤيلى پێشنيارى ئه‌وه بۆ مير ده‌کات که گه‌ريلاى نه‌ته‌وه‌يى دابمه‌زرێنێت ء جله‌وى کار‌و باره‌کانى به سه‌ربازه کرآگرته‌کانء هاوپه‌يمانه‌کانيان نه‌سپێرێت. چوونکه ئه‌گه‌ر خزمه‌ت کردن به نيشتمان يان به هه‌ر شتێک له سه‌ر ئه‌ساسى باوه‌رإو ئيمان دانه‌مه‌زرێت، پايه‌کانى ده‌سه‌لآتء ئيرإاده‌ى نيشتمانى ده‌که‌وێته مه‌ترسىيه‌وه‌ء له لايه‌ن هه‌لپه‌رستانء دوژمنانى گه‌له‌که‌مان پيرۆزايه‌تييه‌کانمان گه‌مارۆ ده‌درێنء شه‌خسييه‌تء که‌رامه‌تى نه‌ته‌وه‌يى ده‌بێته بڵقى سه‌ر ئاو. ماکياڤيلى سه‌باره‌ت به سروشتى مرۆڤ له‌و برإوايه دايه که هه‌ر لێکۆلێنه‌وه‌يه‌ک له سياسه‌ت ده‌بآ له سروشتى مرۆڤ ء ئيمکاناته‌که‌يء به‌ربه‌سته‌کانىيه‌وه ده‌ست پێبکاتء تێگه‌يشتنى ئێمه بۆ مرۆڤ روون کردنه‌وه‌ى دوو مه‌به‌سته: يه‌کيان ئه‌وه‌يه که به ره‌وانگه‌ى ئێمه مرۆڤ لێهاتوويى چ جۆره حکومه‌تێکى هه‌يه ء ئه‌وى تر ئه‌وه‌يه‌ء به راستى مرۆڤ تواناى چ جۆره حکوومه‌تێکى هه‌يه‌و کاتێک که گه‌نده‌ڵىء بآ سه‌روو به‌ره‌يى سه‌رتاپاى ژيانى خه‌ڵکى دادگرآء پێويستى به پێکهێنانى ء حکوومه‌تێکى پادشايى هه‌يه‌و به دواى ئه‌وه‌ى حکوومه‌ت له گه‌نده‌ڵىء هه‌لپه‌رستىء به‌رژه‌وه‌ندى خوازى پاک بۆوه، پێويستى حکوومه‌تێکى کۆمارى ( خه‌ڵکى ) دێته ئاراوه.
ئه‌و قه‌يرانه‌ى که ئێستا سياسه‌ت رووبه‌رووى بۆته‌وه، وه‌نه‌بآ هه‌ر ته‌نيا رێژيمه سياسىيه جۆراوجۆره‌کانى گرتبێته‌وه، به‌ڵکوو قه‌يرانێکه زياتر دووچارى چه‌مکى سياسه‌ت بۆته‌وه. ئايا تا چه‌ند ئه‌م چه‌مکه ده‌ربرإى واقعێکه که له دونياى ئێستا دا له به‌ر چاومانه. ئه‌مه کێشه‌يه‌که ژێرخانى ئه‌م قه‌يرانه‌ى داگێر کردووه. هه‌ر بۆيه حوکمدان له باره‌ى ئه‌م دوو حاڵه‌ته، له رێى دابرإانء لێک جياکردنه‌وه‌يان، بێگومان يه‌که‌م هه‌نگاوه به‌ره‌و بير کردنه‌وه له‌م قه‌يرانه. به‌لآم لێک جياکردنه‌وه‌ى چه‌مکىسياسه‌تء واقعى سياسى، به واتاى جياکردنه‌وه‌ى کايه‌ى فيکر له کايه‌ى کردار له سياسه‌تدا نىيه. ئه‌وى لێره‌دا گرينگه بيرکردنه‌وه‌يه له باره‌ى چه‌مکى سياسه‌ت له رێى ديارىکردنىسنووره واقعيه‌که‌ى. به له به‌رچاو گرتنى ره‌گ ء ريشه‌ى يوونانى وشه‌ى سياسه‌ت( پۆليتێيا) ده‌توانين به‌و ئه‌نجامه بگه‌ين که سياسه‌ت دايمء ده‌رهه‌م به واتاى زانست يان هوونه‌رى ده‌سته مۆکردنى ده‌سه‌لآت به کار نه‌هێنراوه. له يوونانىکۆندا سياسه‌ت به ماناى به‌شدارى کردنى هاوولآتييان (پۆليتايى) بوو له به‌رێوه‌بردنى کاروبارى شار (پۆليس)دا. که واته ئه‌و کات چه‌مکى سياسه‌ت هه‌م هاوولآتييانء هه‌م ده‌ستوور واتا بونيادى شار ده‌گرته خۆ. هه‌ر بۆيه فه‌يله‌سووفێکى وه‌ک ئه‌رستوو، وێرإاى ئه‌وه‌ى که بيريارێکه له سه‌ده‌ى چوواره‌مى پێش زايين ژياوه، به‌لآم بيرورإا سياسيه‌کانى ره‌نگ دانه‌وه‌ى واقعه سياسيه‌کانى سه‌ده‌ى پێنجه‌مى پێش زايينى پێوه دياره. ئه‌و له به‌شى يه‌که‌مى نامه‌ى" سياسه‌ت "ى خۆى دا ناوى شار ده‌بات به"کۆمه‌ڵگاى سياسى". مه‌به‌ستى له " کۆمه‌ڵگاى سياسى" ئه‌و که‌شء هه‌وايه‌يه که تاکه‌کان وه‌ک هاوولآتىء به يه‌که‌وه به‌شدارى تێدا ده‌که‌ن له رێکخستنىدا. به راى ئه‌رستوو، جياوازى له نێوان ژيانى کۆمه‌لآيه‌تىء ژيانى سياسى دا نىيه ، هه‌ر وه‌ک چۆن جياوازى له نێوان کاروبارى تايبه‌تىء کاروبارى گشتىدا نىيه. سياسه‌ت لێره‌دا وه‌ک شتێک وايه که هه‌موو لايه‌نه‌کانى ژيان به خۆوه ده‌گرێت . ئێستا ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه بۆ پێوه‌ندى نێوان چه‌مکى سياسه‌تء واقعى سياسى له چاخى نوێ دا، ده‌بينين واقعى سياسى راستى چه‌مکى سياسه‌ت له خۆى دا جێ ناکاته‌وه‌ء به‌م شێوه‌يه‌ش چه‌مکى سياسه‌ت توانى وه‌رگرتنى به‌رپرسيارێتى فيکرى ئه‌م واقعه‌ى نىيه. بۆيه، سياسه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ى کارووباره‌کانى کۆمه‌ڵگا نييه، به‌ڵکوو وه‌ک دامه‌زراوێکى جيا له پاڵ وىدا ده‌وه‌ستێت، يان وه‌ک دێوێکى ئه‌فسانه‌يى کۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌لووشێت . هه‌ر چوونێک بێت هاوولآتىيان بکه‌ر (subject )ى سياسه‌ت نيين، به‌ڵکوو بابه‌ت (object )ى سياسه‌تن.
سه‌رچاوه‌کان:
1- ماکياڤيلىء بير‌ى رێنسانس، رامين جهانبگلوو، وه‌رگێرانآ مووسلح ئيروانى.
2- زانستى سياسى، به‌رهه‌مى کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر، وه‌رگێران له ئينگليزىيه‌وه، ئاوات ئه‌حمه‌د.
3- ليۆشتراوس، چه‌ند بيرورإايه‌ک له باره‌ى ماکياڤيلييه‌وه.