پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ڕۆژی 14.4 به ڕۆژی ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری کوردستان ده‌زانێت، و کاره‌ساتی ئه‌نفال به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کاره‌ساته‌کانی کوردستان جیهان پێناسه ده‌کات.
با ڕۆژه تاڵه‌کان له یاد نه‌که‌ین. به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له یادی 14.4 یادی 21ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفاله‌کانی کوردستان.

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو، که‌س وکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان.
هه‌رلاپه‌ڕه‌یه‌کی مێژووی ئه‌م نیشتمانه‌مان پڕه له کاره‌سات وڕووداوی دڵته‌زێن، که پێویسته مێژووی ئیستا وداهاتوومان به تێرۆانینێکی ته‌واوه ئاور له‌و مێژووانه بداته‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ڕۆژی 14.4 به ڕۆژی ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری کوردستان ده‌زانێت، و کاره‌ساتی ئه‌نفال به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کاره‌ساته‌کانی کوردستان جیهان پێناسه ده‌کات.
له‌م ڕۆژه‌دا پارچه گوڵی سورو زه‌ردو سپی و سه‌وز ئاراسته‌ی گڵکۆی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی باشوری کوردستان ده‌که‌ین، وهیوای سه‌بوری و دڵگه‌وره‌یی بۆ که‌س و کاری کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال ده‌خوازین.
هاوکات ده‌ستخۆشانه له په‌رله‌مانی کوردستان و گشت حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستانی، و گشت ناوه‌نده ناحوکمییه‌کان و که‌مپینه‌کان و به تایبه‌ت ناوه‌ندی چاک ده‌که‌ین، که هه‌وڵی زۆریان داوه بۆ ناساندنی کێشه‌ی ئه‌نفال وکاره‌ساته‌کانی کوردستان.
له ساڵیادی ئه‌نفاڵ وکاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و قاڕنێ و قڵاتان و سه‌رده‌شت وزه‌رده و پیرانشار‌و زۆربه‌ی کاره‌ساته‌کانی کوردستان، داوای هۆشیاری وخۆ ئاماده‌کردنی پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی له ڕۆژهه‌ڵات کوردستان ده‌که‌ین، که بیر له دواڕۆژی کوردستان بکه‌نه‌وه، ڕووداو تاڵه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بخه‌نه به‌رچاوی جیهان وبه شکۆوه یادیان لێبکه‌ینه‌وه، نه‌وه‌ی تازه‌و داهاتوومان له ڕووداوکاره‌ساته‌کانی مێژوویمان هوشیارکه‌نه‌وه.
به ده‌یان گۆڕی به کۆمه‌ڵیش له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه، که زۆر به‌که‌می خه‌ڵکی کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی لێێان ئاگاداره، ئه‌وه‌ش ئه‌رکی ئێمه‌ی کورده له ڕێگه‌ی که‌سانی شاره‌زاو پێک هێنانی ناوه‌ند و که‌مپینی جۆراوجۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌وڵبدرێت بۆ گه‌ڕان به شۆێن به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان و که‌سانی ئه‌نجام ده‌ری تاوانه‌کان وناساندنیان به جیهان.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. www.psk2006.org
23ی خاکه‌لێوه‌ی 2709 ی کوردی ، به‌رامبه‌ر به 12.4.2009