کۆبوونه‌وه‌که له کاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆ له لایه‌ن به ڕێز کاک هه‌ژار کوردستانی یه‌وه کرایه‌وه، کاک هه‌ژار وێرای به خێرهاتنی گشت لایه‌ک به تایبه‌ت به‌شداری ڕاسته‌و خۆی کاک عارف سکرتێری گشتی وکاک دڵشاد ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کرد،
کۆمیته‌ی به‌لژیکای پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دامه‌زرا.

.
له ڕۆژی 23ی خاکه‌لێوه‌ی 2709 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 12.4.2009 زاینی، ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له شاری ئاڵست ی نزیکی بروکسلی پایته‌خت بلژیک کۆبوونه‌وه، هاوکات به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وکاک دڵشاد په‌روانه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێتییه‌وه له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شدارییان کرد.
کۆبوونه‌وه‌که له کاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆ له لایه‌ن به ڕێز کاک هه‌ژار کوردستانی یه‌وه کرایه‌وه، کاک هه‌ژار وێرای به خێرهاتنی گشت لایه‌ک به تایبه‌ت به‌شداری ڕاسته‌و خۆی کاک عارف سکرتێری گشتی وکاک دڵشاد ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کرد، سه‌ره‌تایی کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخان کرابوو بۆ باسێکی گشتیی له لایه‌ن کاک عارف له سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی له ماوه‌ی ئه‌و سێساڵه‌دا.
پاشان کورته ئاخاوتنێکیش له لایه‌ن به‌ڕێز کاک دڵشاد ئاراسته‌ی هه‌ڤاڵانی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که کرا، به دوای ئه‌ودا هه‌ر یه‌ک له به‌رێزان کاک عه‌لی ئیلامی و خوشکه ڕیتا کوردستانی و کاک هه‌ژار کوردستانی به پشنیار وبۆچوونی جیاواز، و به مه‌به‌ستی شێوه‌ی کارکردنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له بژیک کۆبوونه‌وه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند کرد.
پاش 3 کاتژمێر کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێناو، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش وه‌ک کۆمیته‌ی به‌لژیکایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دیاری کران.
1. هه‌ژار کوردستانی به‌رپرسی گشتیی کومیته‌ی به‌لژیکا.
2.عه‌لی ئیلامی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی کوردستانی وگه‌لانی بنده‌ست.
3. ڕیتا کوردستانی، به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌لژیکاویه‌کێتی ئوروپا. .
هه‌موو کوردستانیانی به‌ڕێز له وڵات به‌لژیک ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که ده‌توانن به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی به‌لژیکایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه بگرن.
ته‌له‌فون، +32 0488358522
[email protected] ،
[email protected] http://psk-be.blogfa.com