له‌سه‌ر گرنگی کۆبوونه‌وه‌کانی که‌نه‌داو هه‌ل و مه‌رجی کوردستان، سیمینارێک به زمانه‌کانی فارسی و عه‌ره‌بی بۆبه‌ڕێز کاک عارف به‌ڕێوه چوو،
به‌شی ڕاگه‌یاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
له پێوه‌ندی به کۆبوونه‌وه‌کانی پارت و لایه‌نه سه‌ربه‌خۆخوازه‌کانی گه‌لانی سه‌ربه‌خۆ خوازی بن ده‌ستی ئێران له شاره‌کانی تۆره‌نتۆ و ئۆتاوای که‌نه‌دا، دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی گشتی بۆ نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ستی ئێران،هه‌روه‌ها هه‌ل ومه‌رجی سیاسی
له‌سه‌ر گرنگی کۆبوونه‌وه‌کانی که‌نه‌داو هه‌ل و مه‌رجی کوردستان،له ژوری ئه‌لحوازی له پاڵتاڵک سیمینارێک به زمانه‌کانی فارسی و عه‌ره‌بی بۆبه‌ڕێز کاک عارف به‌ڕێوه چوو.
له پێوه‌ندی به کۆبوونه‌وه‌کانی پارت و لایه‌نه سه‌ربه‌خۆخوازه‌کانی گه‌لانی سه‌ربه‌خۆ خوازی بن ده‌ستی ئێران له شاره‌کانی تۆره‌نتۆ و ئۆتاوای که‌نه‌دا، دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی گشتی بۆ نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ستی ئێران،هه‌روه‌ها هه‌ل ومه‌رجی سیاسی کوردستان.
ڕۆژی هه‌ینی14 ی ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 6.10.2006 کاتژمێر 21:30 تا کاتژمێر 24:00 شه‌و له ژوری ئه‌لحواز له پاڵتاڵکدا له‌سه‌ر بانگهێشتنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ژوره! سیمینارێک بۆ به‌ڕێز عارف باوه‌جانی وته بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به هه‌ر دوو زمانه‌کانی فارسی و کوردی به‌ڕێوه چووه، به‌ڕێز باوه‌جانی بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ک له سه‌ر ئه م خاڵانه‌ی خواره‌وه دووا.
1. کورته پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر گشتی کوردستان.
2. کورته پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی.
3. ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بواری سیاسی و ئابوری.
4. ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بواری پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی زانستی.
5. خه‌باته‌کانی دێرین و نۆێی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
6.پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ئامانج و ستراتیژی خه‌باتی.
7.دۆستایه‌تی لایه‌نه‌کانی بن ده‌ستی ئێران بۆ ئێستایی خه‌بات و ئاینده‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و گه‌لانه وه‌ک دراوسێ له بواره‌کانی ئابوری و سیاسی دا.
8. گرنگی یه‌کانی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی بن ده‌ستیی ئێران بۆ دیاری کردنی مافی چاره‌نووس.
9. گرنگی کۆبوونه‌وه‌کانی 26.سه‌پته‌مبه‌ر له شاری تۆره‌نتوی که‌نه‌دا و 28 سه‌پته‌مبه‌ر له شاری ئۆتاوا له په‌رله‌مانی که‌نه‌دا.
10. گرنگی دۆستایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ل پارت و لایه‌نه سیاسی یه‌کانی بن ده‌ستی ئێران به گشتی به‌ره‌ی دیمۆکراتیکی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حوازی به تایبه‌تی .
دوای پێشکه‌ش کردنی ئاخاوتنه‌کانی هێژا کاک عارف : زۆر له به‌شدارانی ژوره‌که به هه‌ر دوو زمانی فارسی و عه‌ره‌بی پرسیاره‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی کاک عارف کرد،له لایان ڕێزدار کاک عارف وڵامی سه‌رجه‌میان درایه‌وه، به تێکڕا قسه‌کان و وڵامه‌کانی کاک عارف زۆر به باشی هه‌ڵ سه‌نگێندرا.
کاتژمێر 24. شه‌و کۆتایی به سیمیناره‌که هێنرا.
به‌شی ڕاگه‌یاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
شه‌ممه 15 ڕه‌زبه‌ری 2706 ی کوردی.
2006-10-06 19:08:03
19 ساڵ و 4 مانگ و 8 کاتژمێر و 22 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان