به‌ڕێز کاک دڵشاد په‌روانه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چه‌ند بۆچوونێکی ئاراسته‌ی به‌شداربووان کرد، وناوبراو له ناو‌ئاخنی قسه‌کانیدا خۆشحاڵی خۆی له گه‌شه سه‌ندنی پسک ده‌ربڕی
کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کۆمیته‌ی سویدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات.
کۆمیته‌ی سویدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی پێک هێنانی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی پسک و ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی سوید ی پسک، له ڕۆژی ٣٠ خاکه‌لێوه‌ی ٢٧٠ ٩ ی کوری به‌رامبه‌ر ١٩.٤.٢٠ ٠ ٩ ی زاینی، کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی له شاری کارلستاد به‌ڕێوه برد.
سه‌ره‌تایی کۆبوونه‌وه‌که به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد، و پاشان له لایه‌ن به‌ریز کاک که‌یوان که‌ریمی به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی پێشووی وڵاتی سویدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌خێرهتانی هه‌موو لایه‌ک کرا وکۆنفرانسه‌که کرایه‌وه.
کونفرانسی کۆمیته‌ی سویدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کورستان به دوو به‌ش دیاری کرابوو، که به‌شی یه‌که‌می تایبه‌ت کرا بوو بۆ به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کورستان، بۆ پێشکه‌ش کردنی بابه‌تێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی جیهان و کوردستان، که به‌رێزیان بۆ ماوه‌ی نزیک به یه‌ک کاتژمێر چه‌ند وته‌یه‌کی به نرخ له مه‌ڕ هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆیی جیهان و کوردوستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پێشکه‌شی ئاماده‌بووانی کۆنفرانسه‌که کرد.
له پاش قسه‌کانی به‌ریز کاک عارف، به‌ڕێز کاک دڵشاد په‌روانه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چه‌ند بۆچوونێکی ئاراسته‌ی به‌شداربووان کرد، وناوبراو له ناو‌ئاخنی قسه‌کانیدا خۆشحاڵی خۆی له گه‌شه سه‌ندنی پسک ده‌ربڕی، و به دوای ئه‌ودا چه‌ندین پرسیار‌و پێشنیاری به که‌ڵک بۆ زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له لایه‌ن به‌شدارانی کۆنفرانسه‌وه ئاراسته‌ی کاک عارف کرا، وبه‌ڕێزیشیان وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاری به‌شداربووانیان دایه‌وه، و پێشنیاره‌کانیان به خۆشحاڵێێه‌وه وه‌رگرت.
به‌شی دووه‌می کۆنفرانسه‌که ته‌رخان کرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی تازه‌ی پارتی له وڵاتی سوید، که له‌و به‌شه‌دا ٥ که‌س وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌سڵی کۆمیته و ٢ که‌س وه‌ک جێگر و ٢ که‌سیش وه‌ک ڕاوێژکاری کۆمیته دیاریکران. که بریتین له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه.
١. فه‌رهاد جه‌هانگیری
٢. ڕێبوار که‌ریمی
٣. ئامیار کرماشانی
٤. خوشکه سروه
٥. هه‌رێم که‌ریمی
جێگره‌کان .
کاک هێمن که‌ره‌می .
خوشکه سه‌رگوڵ کوردستانی.
و ڕاوێژکارانی کۆمیته‌ش له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی کۆمیته‌ی سوید ئاشکرا ده‌کرێن.
له درێژه‌ی پرۆسه‌ی نۆێکردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی سوید دا، و به تێکڕایی ده‌نگ به‌ڕێز کاک فه‌رهاد جه‌هانگیری وه‌ک به به‌رپرسی کۆمیته‌ی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی سوید دیاری‌کرا. به‌ڕێز کاک فه‌رهاد جه‌هانگیری له درێژه‌ی کۆبونفرانسه‌که‌دا چه‌ند ووته‌یه‌کی له‌مه‌ڕ سیسته‌می کارکردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، و یه‌کێتی و له یه‌ک تێگه‌یشتنی هاوبیرانی پسک پێشکه‌شی ئاماده‌بووانی کۆنفرانسی کرد. و سوپاسی زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی کۆمیته‌ی پێشووی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرد، هه‌ر له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژدا وبه‌مه‌به‌ستی پیرۆزکردنی کۆنفرانسی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کۆمیته‌ی سویدی، به شێک له ئه‌ندامانی به‌شدار له کۆنفرانسی کۆمیته‌ی سویدی پسک، له ماڵی هاوبیرێکیان له شاری کارلستاد به پێشکه‌ش کردنی هه‌ڵبه‌ست و پارچه گۆرانی، ئێواره‌خوانێکی خۆشیان پێکه‌وه تێپه‌ڕاند.
شایانی باسه که به هۆی دووری ڕێگا به‌شێکی زۆریش له هاوبیرانی پسک له باکور و باشوری سوید نه‌یانتوانی به‌شێوه‌ی حزروری به‌شدارییان له کۆنفرانسه‌که‌دا هه‌بێت، و به‌ڵام له ڕێگه‌ی دیکه‌وه به‌شداریان له کۆنفرانسه‌که‌دا هه‌بوو.


