په‌یام و ڕاگه‌یاندنی حیزب و ڕێکخراوه‌کان خوێندرانه‌وه، کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پاڕتیمان ڕاگه‌یاندنی پاڕتی سه‌ربه‌ستی کوردستانی پێشکه‌ش به به‌شدار بوان کرد.
ڕاپۆرتی به‌شداری کۆمیته‌ی سویس له یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفاله‌کاندا


به پێی هه‌واڵێک که له وڵاتی سویسه‌وه به ناوه‌ندی هه‌واڵی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گه‌یشتووه، ڕۆژی شه‌ممه، 29ی خاکه‌لێوه‌ی 2709ی کوردی له وڵاتی سویس له شاری زوریخ، یادێک له بیره‌وه‌ری 21 ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفالدا له باشوری کوردستان که زیاتر له 180000 قوربانی لێکه‌وتبووه‌وه، به هاریکاری چه‌ند ڕێکخراوێکی کوردستانی به ڕێوه چو. کۆمیته‌ی سویسی پاڕتی سه‌ربه‌ستی کوردستان وه‌ک وه‌زیفه‌ێکی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی له‌م یاده‌دا به‌شداری کرد و به خوێننه‌وه‌ی په‌یام و وتار، ئه‌م یاده‌ی پیرۆز ڕاگرت.
یاده‌که سه‌ره‌تا به دوو خوله‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ئه‌نفالکراوی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و دواجار به خوێندنه‌وه‌ی شیعر و دیکله‌مه بۆ یادی ئه‌نفالکراوان یاده‌که ڕازاوه و هاوکات په‌یام و ڕاگه‌یاندنی حیزب و ڕێکخراوه‌کان خوێندرانه‌وه، کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پاڕتیمان ڕاگه‌یاندنی پاڕتی سه‌ربه‌ستی کوردستانی پێشکه‌ش به به‌شدار بوان کرد. دوای کۆتایی ڕاگه‌یاندنه‌کان و هاوکات نێو به نێو له ناو ڕاگه‌یاندنه‌کاندا شیعر و کورته فیلم پێشکه‌ش ده‌کرا. دوای ده خوله‌ک پشو یاده‌که ده‌ستی پێ کرده‌وه و چه‌ند که‌سایه‌تیێک قسه و باس و وتارییان له لایه‌ن خۆیانه‌وه بۆ یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌نفال پێشکه‌ش به به‌شدار بووان کرد. کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانیش وتارێکی کورتی بۆ ئه‌م ڕۆژه ئاماده کردبو که پێشکه‌شی کۆڕ و یاه‌که‌ی کرد.
له به‌شێکی دیکه‌دا، کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یادی ئه‌نفال پێشنیاری هاوکاری کردنی هه‌مه لایه‌نه‌ی بۆ به جێنۆساید ناساندنی ئه‌نفال له پاڕله‌مانی وڵاتی سویس به‌رز کرده‌وه، که پاڕتی سه‌ربه‌ستی ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕاگه‌یاند.
به‌شی کۆتایی یاده‌که ته‌رخانکرابو بۆ ڕه‌خنه و پێشنیار و قسه و باس، که کۆمه‌ڵێک قسه و باسی دیکه‌ی هێنایه گۆڕه‌وه و ئه‌وجار له‌مه‌ڕ هاتنی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد بۆ وڵاتی سویس و سوخه‌نڕانی ئه‌و له شاری ژنێف، له‌مه‌ڕ هه‌ڵاواردن، به تێکڕا بڕیار درا که کاتی خۆ ئاماده کردن و ئیجازه وه‌رگرتن له پۆلیسی سویس بۆ به‌شداری له ڕێپێوانێک له دژی سه‌رۆککۆماری نالایقی ئێران، نه‌ماوه به‌ڵام پێشنیاری نوسینی ڕاگه‌یاندنێک که هه‌مو لاێک په‌سه‌ندی بکه‌ن، ده‌نگی پێدرا و بڕیار وایه تا یه‌ک دوو ڕۆژی دیکه ڕاگه‌یاندنه‌که به ته‌سویبی هه‌مو لایه‌نێک بڵاو بکرێته‌وه.
یاده‌که له سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ تا نیزیک 6ی ئێواره به کاتی ئوروپا درێژه‌ی کێشا و به ماڵئاوایی و ماندونه‌بونی له یه‌کتر کۆتایی پێ هات.
نوێنه‌ری ئه‌م حیزب و ڕێکخراوه‌انه‌ی دیکه‌ی خواره‌وه له‌م یاده‌دا به‌شدار بون.
¢ ناوه‌ندی چاک
¢ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
¢ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
¢ سازمانی خه‌بات
¢ سازمانی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران- کۆمه‌ڵه
¢ کۆمه‌ڵه‌ی کوردی باکور- زوریخ
ناوه‌نی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
29ی خاکه‌لێوه‌ی 2709