کۆپته‌ره‌کان له ئاسمانه‌وه و تانک و تۆپ و ده‌بابه‌کان له سه‌ر ئه‌رزه‌وه و عه‌سکه‌ر و جاش و سه‌رۆک جاشه‌کان هه‌مو پێکه‌وه که‌وتبونه خۆ بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئه‌مره هه‌ر چی خێراتر کۆتایی پێ
ئه‌نفالی88، زیاتر له 170 ڕۆژ جه‌هه‌نده‌می خودای عه‌ڕه‌ب له سه‌ر ئه‌رز!
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
[email protected] له مانگی ئاپڕیلی ساڵی 1988 سه‌دام حسه‌ین، ڕه‌ئیسی حکومه‌تی به‌عسی ڕوخاو و نوێنه‌ری خوای سوننه له سه‌ر ئه‌رز، ئیلهامێکی خودایی بۆ دێت و ئه‌مری پێ ده‌کرێت که کۆتایی به گه‌لی کورد له باشوری کوردستان بێنێت! ئیلهامه‌که سوڕه‌تی ئه‌نفال بو که به سه‌دام درابو. ده‌ورو به‌ری مانگی ڕه‌مه‌زان باشترین و پڕ خێر و به‌ره‌که‌ت ترین کات بو, بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م ئیلهامه، ئه‌وه بو که سه‌دام ده‌ستوری دا به هێزه‌کانی که فه‌رمانی ئه‌نفال به هه‌مو هێز و تواناوه ده‌ست پێ بکه‌ن. هێزه‌کان که‌وتنه خۆ و ئه‌وه‌ی له توانایاندا بو وه‌گه‌ڕیان خست و له پێش هه‌مو که‌سدا سه‌رۆک جاش و موسته‌شار و جاشه‌کان که ده‌بو له‌م ئه‌مره‌دا ئه‌وانیش به‌هه‌شتێک به نسیبی خۆیان بکه‌ن، پێیان وابو که هاوکاری کردنی عاڕه‌ب له دژی گه‌لی خۆیان شانسی چونه به‌هه‌شتیان زیاتر ده‌کات! ئه‌وان واته موسته‌شاره‌کان ده‌بو ژنه‌کان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن به ناوی ئه‌وه‌ی که عافواتیان له لای سید الڕه‌ئیس بۆ پیاوه‌کانیان وه‌رگرتوه، پیاوه‌کان له ڕێگای ژن و که‌س و کاریانه‌وه له حه‌شارگاکان بدۆزنه‌وه و به بێ کێشه ده‌ست عه‌سکه‌ری عاڕه‌بیان بده‌ن!
کۆپته‌ره‌کان له ئاسمانه‌وه و تانک و تۆپ و ده‌بابه‌کان له سه‌ر ئه‌رزه‌وه و عه‌سکه‌ر و جاش و سه‌رۆک جاشه‌کان هه‌مو پێکه‌وه که‌وتبونه خۆ بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئه‌مره هه‌ر چی خێراتر کۆتایی پێ بێنن. دێهات به دێهات ده‌چونه پێش و له پێشدا ده‌وری دێهاته‌کانیان ده‌گرت و خه‌ڵکه‌کانیان له ماڵه‌کان ده‌هێنا ده‌ره‌وه و له شوێنێکی ناو ئاوایی کۆیان ده‌کردنه‌وه. ئه‌وجار ده‌چونه ناو ماڵه‌کان و ئه‌وه‌ی به که‌ڵکیان بهاتایه و بۆیان بچویایه تاڵانیان ده‌کرد، پاشان به لۆدێر و بۆڵدزێر ماڵه‌کانیان ده‌ڕوخاند و زۆرجار مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کانیش له ژێریدا ده‌مانه‌وه و دواتر ئاگریان تێ به‌ر ده‌دا و ئه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ریش زیندو مابێت ده‌سوتا، ئا به‌م شێوه‌یه زیاتر له چوار هه‌زار گوند و دێهات و ئاوه‌دانی کوردستانیان سوتاند و کوێر کرده‌وه. ئێستا ئیتر نۆره‌ی جیا کردنه‌وه‌ی پیاو و لاوه‌کان، له ژن و منداڵ و پیره‌کان بو، نێره پیاو و مێرمنداڵ و لاوه‌کان له مێ و منداڵ لێک جیا ده‌کرانه‌وه و که‌س نه‌یده‌زانی ئه‌وان به‌ره‌و کوێ ده‌به‌ن، گریان و هاواری منداڵان که باوک و برایان لێ جیا ده‌کرانه‌وه هه‌رگیز نه‌گه‌یشته گوێی خوداکان له‌و کاته‌دا! پاشان ئه‌وه‌ی مابو به جیا سوار ده‌کران و هێنده تێ ده‌ترینجان که به زۆر جێگایان ده‌بووه‌وه و پاشان به‌و وه‌زعه‌شه‌وه ده‌یان سه‌عات له گه‌رمای تاقه‌ت پڕوکێندا، به برسیه‌تیی و تونییه‌تی، له پشتی ئه‌و تورمۆبیله سه‌رداپۆشراوه تاریکانه، که ڕۆشنایی تێدا نه‌بو به‌ره‌و شوێنی نادیاریان ده‌بردن. هه‌ر له پشت توڕمۆبیله تاریکه‌کاندا ڕشانه‌وه و سک چون و مردنی منداڵان و پیره‌کان له تینویه‌تی و برسیه‌تی و گه‌رما و ترس و دڵه‌ڕاوکه ده‌ستی پێ ده‌کرد، هێندێکیان ده‌خنکان! ئه‌وجار ئه‌وه‌ی زیندو ده‌ما، له مه‌عه‌سکه‌ره‌کان بۆ یه‌که‌م جار دوای ده‌یان سه‌عات برسیه‌تی و تینویه‌تی له ناو ئاپۆڕای سه‌دان و هه‌زاران کوردی دیکه‌ی گیراودا، واته ئه‌نفالیدا، داده‌گیران و که‌س نه‌یده‌زانی ئه‌م گه‌له بۆ وا لێ ده‌که‌ن? ئه‌م هه‌موه سوکایه‌تیه به مرۆڤایه‌تی له پای چی و بۆ چی و بۆ کێی ده‌که‌ن?
له کاتێکدا که ئه‌وه‌ی نێرینه بێت و حه‌وت هه‌شت ساڵی تێپه‌ڕاندبێت، له دایک و ژن و منداڵه‌کانیان جیا کردبونه‌وه و که‌س نه‌یده‌زانی، ئه‌وان له چ وه‌زعێکدان و به‌ره‌و کوێ براون و چاره‌نوسیان تا به ئه‌مڕۆکه‌ش نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌مویانیان هه‌ر ئه‌و کات دوای ته‌عزیبێکی زۆر زینده‌به‌چاڵ کردبو، له‌م لاوه شه‌وێک ده‌چن و ئه‌وه‌ی منداڵ بێت، ته‌نانه‌ت منداڵی ساوا و شیره‌خۆریش له دایکه‌کانیانی جیا ده‌که‌نه‌وه و ده‌یانبه‌ن بۆ شوێنێکی‌تر، ئه‌و شه‌وه جه‌هه‌نده‌مێک دروست ده‌که‌ن که زریته‌ی منداڵ و هاوارو گریانی دایکه‌کانیان و په‌ل ڕاکێشانی منداڵان، به‌و حاڵه‌شه‌وه، هیچ هاوارێک به گوێی که‌س ناگه‌ێنێت، ئاخر خۆ ئه‌مه ئه‌مری ئیلاهی و فه‌رمانی قوڕئان بو که ده‌بو جێ به جێ بکرێت! ئه‌گه‌ر چی سبه‌ی ڕۆژ ئه‌و منداڵانه‌ی که زیندو مابون، ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست دایکانیان، به‌ڵام شه‌وه‌کی ئاویان کردبو به سه‌ر و ژێری منداڵه‌کاندا و ئه‌م منداڵه نه‌نفالییانه که منداڵی شیره خۆریشیان تیا بوبو، تا به‌یانی به گریان و ترس و له‌رز ژیابون، هه‌ندێکیان مردبون و زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه که مابون دواتر توشی ده‌یان نه‌خۆشی و ئازار بون و زۆریان هه‌ر له زیندانه‌کان گیانیان داب‌و و ئیتر دنیای ده‌ره‌وه‌یان به چاوی خۆیان نه‌دیه‌وه، ڕه‌نگه تاقه تاقه‌ێکیان مابێت! ئه‌وانه‌ی که بر‌دیانن و بێ سه‌ر و شوێنیان کردن و زینده‌به‌چاڵیان کردبون، ڕۆیشتن و مردن و بونه پرده بازی به‌هه‌شت بۆ گه‌لی عاڕه‌بی پێخاوس، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که هێشتا مابون و شه‌ش ڕۆحیان چوبو و ته‌نیا ڕۆحێکیان مابو وا خه‌ریک بو له برسیه‌تی و تینویه‌تیدا، له ئازار و نه‌خۆشیدا، له خه‌فه‌ت و ترس و دڵه‌ڕاوکێدا ته‌له‌ف ده‌بون و ئاخرین هه‌ناسه‌کانیان ده‌کێشا و هێشتا نه‌بوبونه پردی سیڕاتی عه‌ره‌ب، وا ئه‌مڕۆکه به خۆشیه‌وه ماون و داستانی شه‌رافه‌تی عه‌ڕه‌بی پێخاوسمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه! دایکێک وه‌ک یه‌کێک له شایه‌تحاڵه‌کان که خۆشبه‌ختانه ماوه و داستانی ئه‌م 173 ڕۆژه له زمانی ئه‌و و ده‌یان که‌سی دیکه‌وه سینه به سینه ده‌گێڕدرێته‌وه و ده‌نوسرێته‌وه و یه‌ک له منداڵه‌کانی له زینداندا له دایک بوبو، سوێند ده‌خوات ده‌ڵێت، که پاش ئه‌و هه‌مو عه‌زابه به‌ر بوین هه‌ر سێ منداڵه‌کانم کێشا، به هه‌ر سێکیان سێ کیلۆ نه‌ده‌بون، ئیتر تۆ بۆخۆت حیسابی هه‌موی ئا لێره‌وه بکه، بزانه چی‌یان به سه‌ر ئه‌و بێ تاوانانه‌دا هێنابو!
مه‌رگ زۆر ترسناکه، مرۆڤ زۆر له مه‌رگ ده‌ترسێت، به‌ڵام کاتێک که گیراوانی ئه‌نفال که هێشتا به حاڵ زیندو ماون، که هێشتا زینده‌به‌چاڵ نه‌کراون، ئاواتی مه‌رگ ده‌خوازن و مه‌رگیان پێ ڕێگای ڕزگار بونه له‌و هه‌مو عه‌زاب و به‌شمه‌ینه‌تیانه، ئالێره‌وه ده‌کرێت بۆخۆتی موجه‌سه‌م بکه‌ی، که ئه‌و ڕۆژانه چه‌نده تاڵ، چه‌نده ترسناک، چه‌نده پڕ له دڕندایه‌تی ئه‌ڕته‌شی عه‌ڕه‌بی داگیرکه‌ر بووه، پێم وانیه خودا‌ش هێنده له به‌رانبه‌ر جه‌هه‌نه‌میه‌کانی خۆیدا دڵڕه‌ق و دڵ ئه‌ستور بێت!
خاتو ئینجی ڕه‌حمان عوسمان که یه‌کێک له شایه‌تحاڵه ڕزگار بووه‌کان له‌و جه‌هه‌نده‌مه‌یه و خه‌ڵکی گوندی حه‌مه‌کی ناوچه‌ی جه‌باری سه‌ر به ناحیه‌ی قادر که‌ره‌مه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت پاش ئه‌و هه‌مو به‌شمه‌ینه‌تیه، ڕۆژێک سوارمانیان کرد و دیسانه‌وه که‌س نه‌ی ده‌زانی بۆ کوێمان ده‌به‌ن، وامان زانی ئیتر کۆتاییه و به‌ره‌و کوشتنمان ده‌به‌ن، ژێر گڵمان ده‌خه‌ن یا ده‌مانخه‌نه به‌حره‌وه، ترموبیله‌که چه‌ندین کاتژمێر بو هه‌ر ده‌ڕۆی و له پڕ له‌شوێنێک سه‌ياره‌که‌مانیان وه‌ستاند و ده‌رکی سه‌ياره‌که‌یان لێمان کرده‌وه، شه‌ماڵێکی بای ئه‌وه‌نده خوش خوى کرد به ناو سه‌ياره‌که‌يا.. مه‌گه‌ر ئه‌و خوايه بۆ خۆى بزانێ چه‌ندێ بونى خوش بوو.. به بۆنى خاکه‌که و بايه‌که‌دا زانيم کوردستانه..! به‌خوا هێشتا له‌سه‌ياره‌که دامانيان نه‌گرتبوو هه‌ر به بۆنى خاک‌دا زانيم ئه‌مه وه‌ته‌نه...!
بۆیه من ده‌ڵێم گه‌لی کوردستان له گه‌ڵ هیچ گه‌لێکی دیکه‌ی داگیرکه‌ردا برا نیه و ته‌نیا دۆست و درواسێین، ئێمه‌یش وه‌ک ئه‌وان پێویسته و ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بین، بژی کوردستانێکی سه‌ربه‌ست و بژی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ!
سپاس بۆ گوێگرتنتان
29ی خاکه‌لێوه‌ی 2709ی کوردی