ده‌گێرنه‌وه که شوعاری بژی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، داگیرکه‌ر بڕۆ ده‌ر له خاکی کوردستانیان وتووه‌ته‌وه
ده‌رگیری هێزێکی نه‌ناسراو له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ڕێژیمی داگیرکه‌ر له ڕوانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.

تایبه‌ت به: ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ولاوانی سه‌ربه‌خۆخوازی کرماشان .
به گۆێره‌ی هه‌واڵێک که له شاري روانسه‌ره‌وه به ده‌ستی ناوه‌ندي هه‌واڵي لاوانی سه‌ربه خۆخوازي کرماشان گه‌يشتوه، کاتژمێر 10 شه‌وی هه‌ینی ٤ی بانه‌مه‌رێ ٢٧٠ ٩ ی کوردی وبه‌رامبه‌ر به 4/2/88 ئێرانی، تێکهه‌ڵچوونێک له نزیک ناوه‌ندی شاری ڕوانسه‌ر له نێوان هێزه‌کانی نیزامی ڕێژیم له ڕوانسه‌ر وله‌گه‌ڵ گروپێکی نه‌ناسراوی کوردی هاتووه‌ته ئاراوه، به ووته‌ی هیندێک شایه‌ت حاڵ که له نزیکه‌وه ئاگاداربوون، ده‌گیڕنه‌وه که له‌پاش ته‌قه‌و تێکهه‌ڵچوونه‌که گويا چه‌ن که‌سێک به چه‌ک وڕه‌خته‌وه له شۆێنی پۆليس هاتووچۆی روانسه ر، له کۆتایی شاری روانسه‌ر له سه‌ر ڕێگای پاوه وجوانرۆ بينراون، که به‌ره‌و شاخی شاهۆ ڕۆشتوون، به ووته‌ی هیندیک خه‌ڵک که له نزیکه‌وه گۆی بیستی شوعاره‌کانی ئه‌و گروپه نه‌ناسراوه بوون، ده‌گێرنه‌وه که شوعاری بژی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، داگیرکه‌ر بڕۆ ده‌ر له خاکی کوردستانیان وتووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هێزه‌کانی ڕێژیم به گشت گروپه جیاوازه‌کانییه‌وه، له ئاماده باشی ته‌واودان و گشت وشۆێن و ناچه‌کانی ڕوانسه‌ریان خستووه‌ته ژێر کۆنترۆڵی خۆیانه‌وه. داوایان له خه‌ڵکی ڕوانسه‌ر کردبوو که تا ڕۆژی دواتر که‌س هاتوو چۆ نه‌کات، هه‌ر هه‌مان شه‌و هێزه‌کانی ڕێژیم چه‌ند ناوچه‌یه‌کی بناری شاهۆیان دایه به‌ر تۆپبارانی خۆیان. به‌ڵام تا ئیستا هیچ زانیارییه‌ک له به‌رده‌ستتدا نییه که ژماره‌ی کوژراو برینداره‌کان بدات به ده‌سته‌وه.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org
2009-04-25 13:04:23
16 ساڵ و 9 مانگ و 14 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان