به‌دزینی٢ کێلگه‌ی نه‌وتی سه‌روه‌تی کوردستان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ئه‌ویش کێلگه‌کانی "جۆگه‌ی که‌رخه" و "چه‌نگۆلا وئه‌نارانه".
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: ئێران چه‌ندین کێلگه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وت له پارێزگای ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاشکرا ده‌کات.

ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت وئاماده‌کراو له ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆی وڵاته‌وه : بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
تێیینی: به‌شێکی کورتی ئه‌م ڕاپۆرته بۆ میدیاکان بڵاوده‌کرێته‌وه.
به پێێ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراوی نزیک به وه‌زاره‌تی نه‌وت وسه‌روه‌ته‌کانی وڵاتی ئێران، که هه‌ڵگری چه‌ندین زانیاری به‌که‌ڵک وپوخته‌یه، له‌لایه‌ن هاوبیرانی نێۆخۆی وڵاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه، وله ڕاپۆرتێکی تێر‌و ته‌سه‌لدا به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له تازه‌ترین هه‌واڵه‌کانی نێۆ ئه‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌کردنه به‌دزینی٢ کێلگه‌ی نه‌وتی سه‌روه‌تی کوردستان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ئه‌ویش کێلگه‌کانی "جۆگه‌ی که‌رخه" و "چه‌نگۆلا وئه‌نارانه".
"جۆگه‌ی کرخه" هه‌ڵکه‌وتووی نێوان پارێزگای ئیلامی ولوڕستانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، که ئێران دوای ٣ ساڵ کارکردن له سه‌ر ئه‌و کێڵگه‌یه به نهێنی، سه‌رئه‌نجام له ٢حه‌وتووی پێشوویدا‌و له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌که‌یان ئاشکرای ده‌کات. سه‌رچاوه‌کانی سه‌ربه ڕێژیم ئاماژه‌ش به‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌و کێلگه‌یه نزیکه‌ی 4ملیارد و 500ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌رهه‌م دێنێت. چه‌ند ساڵ پێش پسۆرانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت وگازی سه‌ربه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستیان به بوونی نه‌وت کرد له‌و کێلگه‌یه، به دانی ڕێژه‌یه‌کی که‌م پاره به خاوه‌ن زه‌وییه‌که‌و ئه‌و شۆێنه‌یان پێ چۆڵکرد، ناوچه‌که‌یان تێلدورو کردبوو، که گوایا ته‌قینه‌وه‌ی مه‌ترسیداری تێدایه‌و هاتووچۆی ئه‌و ناوچه‌که‌یان به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌کربوو، پایگایه‌کی تایبه‌تیان له نزیکییه‌وه دانابوو.
ناوچه‌کانی "چه‌نگۆلا وئه‌نارانه".
"چه‌نگۆلا " ناوچه‌یه‌کی میهرانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، و "ئه‌نارانه" ش له‌نێوان ناوچه‌کانی له‌که‌شاهی ودیهلورانی ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵکه‌وتووه، ڕێژیم ساڵانێکی زۆره به نهێنی له‌و ٢ ناوچه‌ش کاری کردوه، تا سه‌رئه‌نجام هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کی بۆ ده‌رهێنان وبه‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌و ناوچانه‌ش کردوه. که حه‌فته‌ی پێشوو له لایه‌ن به‌رپرسانی سه‌روه‌ت وسامانه‌کانی ئێرانیش ئه‌و ٢ ناوچه ئاشکراکران، سه‌رچاوه‌کانی ڕێژیم واباس ده‌که‌ن، که‌داهاتی ئه‌و ٢ کێلگه نه‌وته‌ی "چه‌نگۆلا وئه‌نارانه" له نێوان ٧تا ٩ ملیارد به‌رمیل نه‌وتی خاوه.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌شدا ئاماژه به ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی پڕ له نه‌وت ده‌که‌ن، ئه‌ویش (چاڵه‌پۆڕانی تاوگۆزی) سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ربه پارێزگای کرماشانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانه. که ماوه‌ی ده‌یانناساڵه رێژیم ئه‌و شۆێنه‌ی داخستووه‌و ڕێگانادات به هیچ که‌سێک له ٢ کیلۆمیتریش نزیکی ئه‌و شۆێنه بێته‌وه، وا مه‌زنده ده‌کرێت که چاڵه‌پۆرانی تاوگۆزی زۆر له‌وه‌ی به‌نده‌ری که‌رخه نه‌وتی زیاتر بێت. ڕێژیم له ساڵی هه‌شتاکاندا وله کاتی شه‌ری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێراق وپێشمه‌رگه‌کانی کوردستاندا، وای مه‌به‌ست بووه که گوایا نابیت ئه‌و ناوچه ئاشکرا بکرێت و نه‌وه‌ک له لایه‌ن حکومه‌تی ئێراقه‌وه تێکبدرێت، ئه‌م ساڵانه‌ی ئاخریش به بیانووی ئه‌وه‌ی که ئه‌و ناوچه هاوسنووره له‌گه‌ڵ باشوری کوردستان، ئاشکراکردنی ئه‌و سه‌ره‌وه‌ته زۆره ده‌بێته هۆکاری په‌ره‌سه‌ندنی بیری جیاخوازی له نێۆ کورده‌کاندا، به‌و به‌هانانه‌وه دیسان بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار چاڵه‌پۆرانی شاردوه‌ته‌وه، داگیرکه‌ران واده‌زانن خاوه‌ن موڵک وسه‌ره‌ته ئابوورییه‌کان له پلان وپرۆژه‌کانی ئه‌وان بێخه‌به‌رن.
وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ڵێن به‌خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ده‌ین، که هه‌وڵی زۆر ده‌خه‌ینه گه‌ر بۆ ئاشکراکردنی دزه‌کانی سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان، وهه‌وڵده‌ده‌ین شۆێنه ئابوریه‌کانی کوردستان بۆ ڕای گشتی کوردستان وجیهان ئاشکرا بکه‌ین. وه‌ک پرۆژه‌ی دوا ڕۆژی پارته‌که‌شمان، بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری کوردستانه که له خزمه‌تی گه‌شه‌ی ژیانی خه‌ڵکدابێت.
هه‌رشه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو کوردستانێکی ئازاد و دیموکرات وسه‌ربه‌ستدا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. www.psk2006.org
٦ی بانه‌مه‌ری ٢٧٠ ٩ ی کوردی.