ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌م ڕۆژه که ڕۆژی بانگێشه‌ی پاراستنی مافه‌کانی کرێکارانه، له گشت کرێکارانی کوردستان پیرۆزده‌که‌ین، وبانگێشه‌ی گشت کرێکار وچین وتۆێژێکی کوردستان ده‌که‌ین که پشتیوانی وپشتگیری له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن،
به‌یاننامه‌ی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌مه‌ڕ ڕۆژی جیهانی کرێکار

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراوه، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان.
وا هه‌موو کرێکارێکی ئه‌م جیهانه سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌کردنن بۆپێشوازی له یه‌کی ئه‌یار، ڕۆژی یه‌کی ئه‌یار ڕۆژی جێژنی کرێکارانی جیهانه، بیرۆکه‌ی ناوزه‌دکرانی ئه‌م ڕۆژه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆنگره‌ی دامه‌زرانی ئینترناسیونالی دووهه‌م له ساڵی 1889ی زایینی له شاری پاریس. له‌و کۆنگره‌دا بۆ یاد وبیره‌وه‌ری له خوێن گه‌وزانی ده‌یان کرێکاری شاری شیکاگۆ له ئه‌مریکا، که بۆ داواکاری هێمنانه وسه‌پاندنی هه‌شت کاتژمێرکارله یه‌کی ئه‌یاری 1886هاتبونه سه‌ر شه‌قامه‌کان و و‌ڵامیان به فیشه‌ک وه‌رگرتبوه‌وه، به‌بڕیاری ئه‌وکۆنگره‌یه، ئه‌و ڕۆژه به ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار ناوزه‌دکرا. ئه‌مڕۆ که ده‌بینین کرێکاران له سه‌رتاسه‌ری جیهان یادی ئه‌و ڕۆژه خوێناویه به‌رز ڕاده‌گرن، وهاوکات په‌یامی هاوپشتی جیهانی خۆیان به ده‌وڵه‌تمه‌ردان وده‌سمایه‌دارانی جیهان ڕا‌ده‌گه‌ێنن و هه‌مو ساڵێک ئه‌م په‌یامه له‌م ڕۆژه‌دا نوێ ده‌که‌نه‌وه.
کرێکارانی کوردستان، که له ڕیزی که‌م مافترین وکه‌م ده‌رامه‌د‌ترین کرێکارانی جیهانن، و زۆربه‌ی کرێکارانی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی کرێکارانی جیهان، له وڵاتی داگیرکراوی خۆیاندا به‌هۆی نه‌بوونی کارگه‌وه کار ناکه‌ن، وناچار ڕێگای په‌ڕیوه‌ی سه‌دان کیلۆمیتر ده‌برن بۆ بژێوی ژیانی ماڵ ومناڵێان.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌م ڕۆژه که ڕۆژی بانگێشه‌ی پاراستنی مافه‌کانی کرێکارانه، له گشت کرێکارانی کوردستان پیرۆزده‌که‌ین، وبانگێشه‌ی گشت کرێکار وچین وتۆێژێکی کوردستان ده‌که‌ین که پشتیوانی وپشتگیری له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی داگیرکراومان له ژێر سته‌می داگیرکه‌ردا ڕزگاری بێت، ومافی کرێکاران وگشت چین و تۆێژه‌کانمان بپارێزرێت، یه‌کێک له ئاوات و پرۆژه‌کانی دواڕۆژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌له به‌رنامه‌و پرۆگرامی پسک به ڕه‌سمی ئاماژه‌ی پێکراوه، خه‌باته بۆ بۆژاندنه‌وه‌ی ئابوری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له ڕێگه‌ی کۆمپانیا به ناوبانگه‌کانی جیهانه‌وه.
به‌رز و به‌ڕێز بێت ڕۆژی یه‌کی ئه‌یار، جێژنی جیهانی چینی کرێکار.
سه‌رکردایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. www.psk2006.org
11ی بانه‌مه‌ڕی 2709 کوردی.