ئێران به فڕۆکه و تورکیاش به تۆپباران هێرشده‌که‌نه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان
ناوچه‌یه‌کی سه‌ر به قه‌زای پێنجوێنیان بۆمبارانکرد ، هه‌روه‌ها تۆپخانه‌ی ئێرانیش به‌رده‌وام له چه‌ند رۆژی رابردوودا ناوچه‌کانی پێنجوێن و بناری قه‌ندیلیان تۆپبارانکرد
ئێران به فڕۆکه و تورکیاش به تۆپباران هێرشده‌که‌نه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان
رووداونێت- رانیه و زاخۆ
بۆ یه‌که‌مجار له‌دوای راپه‌ڕینی 1991ه‌وه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئێران باشووری کوردستانیان بۆمبارانکردو، سوپای تورکیاش سه‌یه‌رانکارانی ده‌ڤه‌ری به‌رواری گولـله باران ده‌کات.
دوای هێرشه‌که‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان له ناوچه‌ی کرماشان و، بۆمب دانانه‌وه‌که‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان له ناوچه‌ی دیاربه‌کر، له‌وه‌ڵامی هێرشه‌کانی تورکیادا، هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکیا له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستیان به تۆپبارانێکی و هێرشێکی ئاسمانی فراوان کردووه بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کان فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئێران بۆ یه‌که‌مجار له رۆژی پێنج شه‌ممه چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سه‌ر به قه‌زای پێنجوێنیان بۆمبارانکرد ، هه‌روه‌ها تۆپخانه‌ی ئێرانیش به‌رده‌وام له چه‌ند رۆژی رابردوودا ناوچه‌کانی پێنجوێن و بناری قه‌ندیلیان تۆپبارانکرد.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هێرشی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کان به‌رده‌وامه و ، تۆپه‌کانی تورکیاش به‌رده‌وامن له تۆپبارانکردن. هه‌روه‌ها رۆژی 1/5/2009 سوپای تورکیا گوولله‌یان ئاراسته‌ی خه‌ڵکی سه‌یرانکه‌ری ده‌ڤه‌ری به‌رواری سه‌ر به پارێزگای دهۆک له گوندی هرۆرێ ، که بۆ سه‌یران چووبوون. خه‌ڵکی ناوچه‌که به (رووداو)یان راگه‌یان که سوپای تورکیا به بیکه‌یسی و قه‌ناسه گوولله‌یان ئاراسته‌ی ئه‌وان کردن. تاوه‌کو بنکه‌ی باتوفه‌ی تورکیا ئاگادارنه‌کرایه‌وه بنکه‌کانی تورکیا له ودیو سنووره‌وه هه‌ر به‌رده‌وامبوون له گولـله بارانه‌که‌یان.
2009-05-02 19:11:40
16 ساڵ و 9 مانگ و 8 کاتژمێر و 26 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان