چه‌ند هه‌واڵێکی گرنگ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له ئاماده کردنی شاهۆ سنه‌یی. ١١ ی گوڵانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی
شاهۆ سنه‌یی
کۆماری ئیسلامی ئێران هێناوه‌ته ناوچه‌کانی کامیاران، به تایبه‌ت به‌شێکی زۆریان له نێۆ شاری کامیارانن، و به پێی زانیارییه‌کان که هێزه‌کانی ڕێژیم چه‌ندین قووتابخانه و خۆێندنگه‌یان به خۆێندکاران و مامۆستایان چۆڵ کردوه
چه‌ند هه‌واڵێکی گرنگ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
له ئاماده کردنی شاهۆ سنه‌یی. ١١ ی گوڵانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی.
کامیاران: له پاش ئه‌و ده‌رگیرییه‌ی حه‌وتووی پێشووی نێوان هێزه‌کانی پژاک وهێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، به بیانووی کۆنترۆڵ کردنی ناوه‌چه‌که زیاد له ٢٠ ٠ ٠ چه‌کداریان له سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران هێناوه‌ته ناوچه‌کانی کامیاران، به تایبه‌ت به‌شێکی زۆریان له نێۆ شاری کامیارانن، و به پێی زانیارییه‌کان که هێزه‌کانی ڕێژیم چه‌ندین قووتابخانه و خۆێندنگه‌یان به خۆێندکاران و مامۆستایان چۆڵ کردوه و ئه‌و قوتابخانانه‌یان بۆ کاتێکی نادیار داگیر کردوه، و کردویانه به مۆڵگه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی خۆیان.، به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێکراوه‌وه، که ئه‌و هێزه‌ی هێنراونه‌ته‌وه نێۆ کامیاران هه‌موو تورکی ئازه‌رین وله‌ناوچه‌ی زه‌نجانه‌وه هێنراون، و به ئه‌نقه‌ست و به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی ناکۆکی زیاتر له نێوان کورد‌و وتورکدا.
جوانڕۆ: به گۆێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتووه له جوانرؤه، وێرای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیمی به‌رده‌وام کۆنترۆڵی نێۆ شاری جوانڕۆ ده‌که‌ن، له چه‌ندین کیلۆمیتری ده‌وروبه‌ری جوانڕۆ پایگای کاتی و خێوه‌تیان هه‌ڵداوه، هه‌روه‌ها له چه‌ند کیلۆمیتری نێوان جوانرۆ پاوه، ٣ تۆپخانه‌ی مه‌زنیان دامه‌زراندوه، وبه مه‌به‌ستی تۆپباران کردنی شاخ وناوچه‌کانی شاهۆ، بێزه‌ڵ، گاڕێ ، به‌مۆ، هه‌روه‌ها له ٧ کلیمۆیتری نزیک داله‌هۆ، تۆپخانه‌یه‌کیان دامه‌زراندوه بۆ تۆپباران کردنی ناوچه‌کانی داڵه‌هۆ.
به گۆیره‌ی زانیارییه‌کان، ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده باشییه‌کی زۆری له ناوچه‌کانی کرماشان و سنه کردوه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام به‌تووندی سنوره ده‌ستکرده‌کانی نێوان باشور و ڕۆژهه‌ڵات، وه‌ک ناوچه‌کانی مه‌ریوان و پێنجۆێن، حاجی عه‌مران، به‌مۆ ، قه‌ندیل و زۆر ناچه‌ی دیکه تۆپباران ده‌کات.
2009-05-02 19:59:57
16 ساڵ و 9 مانگ و 7 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان