به بۆچووني ئێمه ئه‌گه‌ر له ساڵي دووهه‌زارو سێ وه کورد سه‌ربه‌خۆيي خۆي رإاگه‌ياندايه، ئێستا نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان وده‌وله‌ته عه‌ره‌بيه‌کانيش ده‌هاتنه ئه‌و به‌ينه‌وه، و به زه‌مانه‌ت وبێ منه‌ته‌وه به‌ڵێني فيدراڵيان بۆ کوردستان واژۆ ده‌کرد و وه‌ک ئێستامان لێنه‌ده‌هات، ئێستا ده‌بينين که هه‌ر که‌س ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراق، به‌س سه‌رقاڵي ئه‌وه‌يه چۆن کورد سه‌رکوپ بکات
عارف باوه‌جانى: بۆ گۆڤاری شه‌قام ده‌دوێت. نابێت له‌وه زياتر چيتر کورد به به‌ڵێنه نارإاسته‌کانى به‌غدا برإوا بکات
پارتى سه‌ربه‌ستى و تايبه‌تمه‌ندى ژن
عارف باوه‌جاني سه‌رۆکى پارتى سه‌ربه‌ستى کوردستان ده‌ڵێت" هزري دروستبووني پارته‌که‌مان، له‌لايه‌ن خۆمه‌وه له به‌هاري دووهه‌زاروسێ چرۆي کرد، به هاوکاري ده‌يان کوردي رإۆشنبير و سه‌ربه‌خۆخوازي رإۆژهه‌لآتي کوردستان له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ي ولآت له رۆژه حه‌ڤده‌ى شوباتى دووهه‌زاروشه‌ش له بلآوکراوه‌يه‌کدا دامه‌زراندني خۆي رإاگه‌ياند". هه‌روه‌ک ده‌ڵێ" دروشمى سه‌ره‌کيمان ولآتێکي ئازاد و ديمۆکرات وسه‌ربه‌خۆيه له رإۆژهه‌لآتي کوردستان" ناوبراو وايده‌بينێ که ئه‌وان توانيويانه تايبه‌تمه‌ندييه‌ک بۆ رۆڵى ئافره‌ت له‌به‌رنامه‌ى کارى پارته‌که‌ياندا به‌رجه‌سته بکه‌ن" ژن له رإوانگه‌ي پارتي ئێمه‌وه گرنگي تايبه‌تي خۆي هه‌يه، به مه‌به‌ستي رإێگا خۆشکردن بۆ به‌شداري ژنان له نێۆ پارتي سه‌ربه‌ستيي کوردستان، له نێو به‌رنامه‌و پرۆگرامي خۆي‌دا ماده‌ي (پازده)ي تايبه‌ت کردوه بۆ ژنان، که هيچ کام له حيزبه‌کاني کوردستاني وحيزبه‌کاني رإۆژهه‌لآتي کوردستان ماده‌ي تايبه‌تييان بۆ ژنان به‌و شێوه نييه، که تيايدا هه‌وڵ ده‌درێت لاني که‌م (سه‌دا سيى)ي ئه‌نداماني سه‌رۆکايه‌تيي پارتي سه‌ربه‌ستي کوردستان له ژنان پێک بێت. بۆ وه‌ده‌ستهێناني ئه‌و ژماره‌يه بۆ سه‌رۆکايه‌تي پارتي، له کۆنفرانسي تايبه‌تيي ژناني ئه ندام له (پ س ک) که يه‌ک حه‌فته پێش به‌ستني کۆنگره، به‌پێي ده‌نگي زۆرينه‌ي ژنان، ئه‌و به‌شه دياريکراوه‌ي ژنان، بۆ ئه ندامي کۆميته‌ناوه‌ندي هه‌ڵده‌بژێرن، هۆکاري ئه‌و جياوازيه‌ش بۆ ژنان ئه‌وه‌يه که به داخه‌وه ئه‌زموون ومێژووي زۆرله پارته کوردييه‌کان ئه‌وه پێشان ده‌دا، که ژنان وه‌ک پێوست له لايه‌ن پياواني به‌شدار له کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌کان ده‌نگيان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، هه‌ر بۆيه ژناني کورد له سه‌رۆکايه‌تيي شۆرإش بێبه‌ش کراون".
پارتى ناوبراو تا ئێستا کۆنگره‌يان نه‌به‌ستووه بۆچوونى باوه‌جانيش له‌باره‌ى نه‌به‌ستنى کۆنگره ئه‌وه‌يه که له‌ماوه‌ى رابردوودا ئاماده‌يي باشيان نه‌کردووه، به‌لآم ئێستا ئه‌و ئاماده‌ييه له خۆيان ده‌بينينء برإياريانداوه له ئاينده‌يه‌کي نزيکدا کۆنگره‌ي يه‌که‌ميان ببه‌ستن.
پارتى ناوبراو زياتر چالاکييه‌کانى له ده‌ره‌وه‌ى کوردستانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باوه‌جانى ده‌ڵێ" رإاسته ئێمه چالاکي سياسيمان له ده‌ره‌وه‌ي خاکي رإۆژهه‌لآتي کوردستانه، به‌لآم به خواستي ئێمه نه‌بووه، به‌ڵکو بۆ رإێگاپێنه‌دانمان له به‌شي رإزگارکراوي باشوري کوردستان ده‌گه‌رإێته‌وه، ده‌توانم به به‌ڵگه‌وه بڵێم که هيچمان له پارته‌کاني ديکه‌ي رإۆژهه‌لآتي کوردستان له ئاست پێوه‌ندي گرتن به ناوخۆي ولآته‌وه که‌متر نييه، هه‌روه‌ک ئاگاداريشن که باقي هێزه‌کاني رإۆژهه‌لآتي کوردستان که له باشوري کوردستان ده‌ژين ئه‌وانيش له چوارچێوه‌يه‌کي دياريکراودا کاري سياسي ده‌که‌ن، رإێگاي چوونه‌وه‌يان بۆ رإۆژهه‌لآتي کوردستان نييه، هه‌ر له‌و که‌نالآنه‌وه که ئێمه ته‌ماسمان هه‌يه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌مان ئه‌وانيش هه‌ر له‌و که‌ناله‌وه که‌ڵک وه‌رده‌گرن".
پارتێکى بێ مۆڵه‌ت له باشوور
ته‌مه‌نى پارتى سه‌ربه‌ستيى کوردستان بۆ چوار ساڵ هه‌نگاو ده‌نێ به‌لآم تا ئێستا موڵه‌تي کارکردنيان له هه‌رێمى کوردستان پێنه‌دراوه، ئه‌و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێ" زۆرجار داومان کردوه، به‌لآم نازانم هۆکارى مۆڵه‌ت پێنه‌دانمان چييه، موڵه‌تمان پێبده‌ن يا نه ئێمه هه‌ر رإێزيان له جاران زياتر ده‌گرين، چونکه پاراستني ئه‌من و ئاسايشي خاکي باشوري کوردستان به ئه‌رکي سه‌رشاني خۆمان ده‌زانين".
عارف باوه‌جانى وايده‌بينێ که حکومه‌تي هه‌رێم مافى خۆيه‌تى پێوه‌ندي له‌گه‌ڵ دراوسێکانيدا هه‌بێت، چونکه هه‌موو حکومه‌تێک بۆ بژێوي ژياني خه‌ڵکه‌که‌ي و پێوه‌نده سياسيييه‌کان پێويستي به په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ دراوسێکاني هه‌يه،
سه‌باره‌ت به چه‌ند سه‌ردانى ناوبراو بۆ ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ريکا باوه‌جانى ده‌ڵێ" هه‌ر له يه‌که‌م حه‌فته‌ي دامه‌زراندنمانه‌وه پێوه‌نديمان به زۆربه‌ي رإێکخراو وحکومه‌ته گرنگه‌کاني جيهانه‌وه گرتووه، له‌و جۆره پێوه‌ندييانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين، چوونکه به‌رژه‌وه‌ندي خه‌ڵکي ئێمه له‌وه‌دايه که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لآتي جيهاني دۆستايه‌تي دروست بکه‌ين، و هانيان بده‌ين که پشتيواني له دۆزي گه‌له‌که‌مان بکه‌ن، ئێمه تا ئيستا چوار جار سه‌رداني ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کاني ئه‌مه‌ريکامان کردوه، که ئاخرين جار نه‌ورۆزي ئه‌مساڵ بوو، هه‌ر کام له‌و سه‌ردانانه ديدارو چاوپێکه‌وتني تايبه‌تي خۆي هه‌بووه، ئێمه وه‌ک حيزبێکي سياسي ديپلوماتي رإۆژهه‌لآتي کوردستان له لايه‌ن حکومه‌تي ئه‌مه‌ريکا و يه‌کێتي ئوروپا‌و چه‌ندين ولآتي ئوروپايي ناسراوين، بێجگه له ويلايه‌ته يه‌کگرتووه‌کاني ئه‌مه‌ريکا ئێمه يه‌کجارێکيش به ره‌سمي له لايه‌ن په‌رله‌ماني که‌نه‌داوه ده‌عوات کراوين، هه‌روه‌ها چه‌ندين جار له يه‌کێتي ئوروپاش ده‌عوات کراوين، له داهاتوودا سه‌رداني زۆر گرنگترمان هه‌يه، ئێمه به مه‌به‌ستي وه‌پێش بردني خواستي گه‌له‌که‌مان وشوعاري ستراتيژيمان، به‌رده‌وام ده‌جوڵێێن و پشتيواني نێۆنه‌ته‌وه‌يي بۆ دۆزي کورد له رإۆژهه‌لآتي کوردستان کۆده‌که‌ينه‌وه".
ئۆباما له بوش توندتر ده‌بێت
کۆمارى ئيسلامى ئێران سه‌رگه‌رمى وه‌ده‌ست هێنانى وزه‌ى ئه‌تۆمه تاچه‌ند مه‌به‌ستێتى بۆ کاروبارى سه‌ربازى ئه‌م وزه‌يه به‌کاربێنێت? عارف باوه‌جانى ده‌ڵێ" کۆماري ئيسلامي ئێران هه‌رگيز له‌گه‌ڵ شتێکدا نييه که ئاشتي پێ بێت بۆ ناوچه‌که‌و جيهان، دياره له‌سه‌ره‌تاي هاتنه سه‌رکارييه‌وه له ماوه‌ي ئه‌م سيى ساڵه‌دا، نيوه‌ي هه‌ره زۆري ئابوري ولآته‌که‌ي وگه‌لاني بنده‌ستي خه‌رج ده‌کات بۆ وه‌ده‌ستهێناني وزه‌ي ئه‌تۆمي، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستي ئه‌وه‌يه که وه‌ک هێزێکي ده‌سه‌لآتدار له رإۆژهه‌لآتي ناڤين خۆي پێشان بدات، ده‌يه‌وێ ببێته خاوه‌ن چه‌کي مه‌ترسيدار و به هێز، ببێته ئيمپراتۆري و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسي بۆ ئاشتي له ناوچه‌که‌دا". له‌باره‌ى ئه‌وه‌ش تاچه‌ند کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانێت وا له‌ئێران بکات ده‌ستبه‌ردارى وزه‌ى ئه‌تۆم بێت، ناوبراو وتى" ئه‌و رێژيمه به بوني وزه‌ي ئه‌تۆمي مه‌ترسييداره بۆ ئاشتي له رإۆژهه‌لآتي ناڤين، به‌لآم له‌پێش ئه‌وه‌شدا ئێران ماوه‌ى سيى ساڵه سه‌رقاڵێ پێشلکاري مافي مرۆڤ و کوشت وکوشتاري خه‌ڵکه، به داخه‌وه ئه‌وه‌يان خستووه خاڵي دووه‌مه‌وه، وزه‌ي ئه‌تۆميان کردوه‌ته باسي سه‌ره‌کي، ده‌بوايه ئێران له سه‌ر پێشێلکاريه‌کاني مافي مرۆڤ ومافي نه‌ته‌وه‌کاني بنده‌ست وه‌ک کورد و ئازه‌ري وبه‌لوچ وعه‌ره‌ب وتورکمه‌ن سه‌حرايي زياتر تاوانبار بکرايه".
ناوبراو پێيوايه که" دڵنيام که ئێران رإێژيمێکه هه‌رگيز له‌گه‌ڵ ديالۆگدا نييه، ئه‌گه‌ر به‌ڵێني ديالۆگيش بدات ئه‌وه حه‌تمه‌ن ده‌يه‌وێ فرت و فێڵێک له‌گه‌ڵ غه‌ربدا بکات، سيسته‌مي ده‌سه‌لآتدارێتي ئه‌و رإێژيميه سيسته‌مێکه دووره له ديالۆگ و ئاشتي، بۆيه من له‌م سه‌ردانه‌ي ئه‌م ساڵم له ئه‌مريکاش ئه‌وه‌م وتووه‌و لێره‌ش ده‌يڵێمه‌وه، رإۆژێک ده‌بينين که به‌رێز ئۆباما له به‌رێز بۆش توندتر ده‌بێت له سه‌ر ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي ئێران له سياسه‌تي نه‌رمي نواندني به‌رێز ئۆباما که‌ڵکي خراپ وه‌رده‌گري وبه شکستي ئه‌مه‌ريکا وسه‌رکه‌وتني خۆيان ناو ده‌بات".
سه‌باره‌ت به ململانێى نێوان ئێران و ئيسرائيليش باوه‌جانى ده‌ڵێ" ئێران هه‌ميشه بانگێشه‌ي ئه‌وه ده‌کات که حه‌تمه‌ن ده‌بێت ئيسرائيل له خه‌ريته‌ي جيهان بشواته‌وه، به‌لآم من پێموايه ئێران له‌گه‌ڵ ئاگردا کايه ده‌کات، ده‌بێ بزانێت که ئيسرائيل حکومه‌تێکي وا ساوه نيه به ده‌ستي ئه‌و بشۆرێته‌وه، به‌ڵکو ئيسرائيل پشتيواني جيهاني ( سه‌دا نه‌وه‌د ) له ئێران زياتره".
حکومه‌تي هه‌رێم بوخچه‌يه‌کى نه‌کراوه‌يه!
له هاتنه سه‌ر باسى ئه‌زموونى هه‌رێمى کوردستان باوه‌جانى ده‌ڵێ" به خۆشييه‌وه ئه‌م شه‌ش ساڵه‌ي ئاخر که کۆتايى به شه‌رإى ناوخۆ هاتووه گۆرإانکارييه‌کي زۆر باش بووه، رإۆژانه کوردستان به‌ره‌و مه‌ده‌نييه‌تي باشتر ده‌چێت، به‌و ماناش نييه که ئێستا که‌م وکورإييه نييه، ده‌بينين که خه‌ڵک تا رإاده‌يه‌ک گله‌ێي هه‌يه له ده‌ستي گه‌نده‌ڵي و نه‌بووني کاره‌باو ئاو، به‌لآم ئه‌گه‌ر به‌و شێوه ئاشتي له نێۆ لايه‌نه سياسييه‌کان به‌رده‌وام بێت، من دڵنيام ئه‌و کێشانه‌ش کۆتاييان دێت، من حکومه‌تي هه‌رێم به حکومه‌تێکي سه‌ربه‌خۆيي کوردي، به‌لآم رإانه‌گه‌ياندراو ده‌بينم، واته بوخچه‌يه‌که ئاماده‌يه که نه‌کراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ" له رإوانگه‌ي ئێمه‌وه وه‌ک پارتي سه‌ربه‌ستيي کوردستان، دروستترين رإيگا بۆ رإزگاري گه‌له‌که‌مان له ژێر ده‌ستي هه‌ميشه‌يي هه‌ڵگرتني شوعاري سه‌ربه‌خۆييه، به بۆچووني ئێمه ئه‌گه‌ر له ساڵي دووهه‌زارو سێ وه کورد سه‌ربه‌خۆيي خۆي رإاگه‌ياندايه، ئێستا نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان وده‌وله‌ته عه‌ره‌بيه‌کانيش ده‌هاتنه ئه‌و به‌ينه‌وه، و به زه‌مانه‌ت وبێ منه‌ته‌وه به‌ڵێني فيدراڵيان بۆ کوردستان واژۆ ده‌کرد و وه‌ک ئێستامان لێنه‌ده‌هات، ئێستا ده‌بينين که هه‌ر که‌س ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراق، به‌س سه‌رقاڵي ئه‌وه‌يه چۆن کورد سه‌رکوپ بکات، واته پێويسته ئێمه داواي حه‌قي ته‌واوي خۆمان بکه‌ين، با به ديدێکي گه‌وره‌تره‌وه له داواکانمان برإوانن، ئه‌گه‌ر داواي مافي که‌م ده‌که‌ين، به چاوي که‌مه‌وه ته‌ماشامان ده‌که‌ن و فرت و فێڵمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، من ده‌زانم هه‌ڵگرتني شوعاري سه‌ربه‌خۆيي بێ کێشه‌و کۆسپ نه‌ده‌بوو، به‌لآم ئيستاش بێ کۆسپ نين، زۆر نووسه‌رو لێکۆڵێنه‌ره‌وه‌ي سياسه‌تي نێو نه‌ته‌وه‌يي پێانوابوو که کورد له ساڵي دووهه‌زارو سێ وه جارێکي ديکه هه‌لي مێژوويي له ده‌ستدا، حه‌تا که‌سێکي عه‌ره‌بي وه‌ک موعه‌مه‌ر قه‌زافي سه‌رۆکي ولآتي ليبياش رإايگه‌ياند که کورد جارێکي هه‌له‌که‌ي له ده‌ستدا".
له‌باره‌ى کێشه‌و گرفته‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غداش باوه‌جانى وايده‌بينێ که " کام عه‌ره‌ب زۆر شه‌ريفه‌و گوايا دان به مافي کوردا ده‌نێت، ئه‌گه‌ر ببێته ده‌سه‌لآتدار يه‌که‌م کاري ئه‌وه ده‌بێت که دژي کورد کار بکات، ئه‌وه‌ش به‌شێکي له لايه‌ن ولآتاني دراوسێيه‌وه هانده‌درێن و ته‌قويت ده‌کرێن. ئه‌و کێشانه‌ش که‌ونووته نێوان به‌غداو هه‌ولێره‌وه ئه‌وه‌يه، که ئه‌وان له خۆشباوه‌رإي کورد که‌ڵکي خراپيان وه‌رگرت، و بگره حاشايان له گشت به‌ڵێنيه‌کانى پێشووتريان کرد، من پێموايه کورد نابێت له‌وه زياتر به‌م به‌ڵێنيه نارإاستانه برإوا بکات، مه‌گه‌ر به‌ڵێنێک به نووسراوه و به چاودێري لايه‌ن سێيه‌مي وه‌ک نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان نه‌بێت، که‌ساني وه‌ک نوري مالکي که به خه‌ويش سه‌رۆکايه‌تيان به خۆيانه‌وه نه‌ده‌بيني، به‌لآم به پشتيواني کورد بوونه سه‌رۆک وه‌زيري ئێراق، که‌چي له ئاست هه‌ندێک مافي ره‌واي کوردا حاشا له‌و ياسا تازه‌يه‌ي ئێراقيش ده‌که‌ن، که خۆيان و زياد له (سه‌دا هه‌شتا)ى ئێراق ده‌نگيشيان پێداوه". هه‌روه‌ها ناوبراو درێژه به قسه‌کانى ئه‌دا و سه‌باره‌ت به‌دژايه‌تيکردنى ده‌سه‌لآتدارێتى ئێستاى ئێراق له‌به‌رامبه‌ر کورددا ده‌ڵێت"پلاني ئه‌م دوايه‌ي موسل سه‌لماندي که‌چ پلانێک هه‌يه بۆ قرإکردني کورد، هه‌موومان شايه‌تي ئه‌و مێژووه‌ين که موسڵ پايته‌ختي ده‌سه‌لآتدارێتي کورد بووه له باشوري کوردستان، ولايه‌تي موسڵ له هه‌موو په‌رتووکه مێژوويه‌کان به زه‌قي ناوي هاتووه، به‌لآم ديتمان ليستي عه‌ره‌بي که ده‌نگي يه‌که‌مي هێناوه، ئاماده نه‌بوو هيچ ده‌سه‌لآتێک به ليستي برايه‌تي بدات که ده‌نگي دووه‌مي به ده‌ست هێنابوو، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستي دوورخستنه‌وه و ده‌رکردني کورده له موسل، ئه‌وه نموونه‌يه‌کي بچووکه له سه‌دان پلاني ديکه به دژي کورد، پێويسته ئێمه کورد زۆر وريا بين و له‌وه زياتر فێڵمان لێنه‌کرێت". پاشان باوه‌جانى سوپاسي هه‌ڵويستي سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانى کرد، که وه‌ک خۆى ده‌ڵێ" رإاشکاوانه دژي هه‌ر يه‌ک له‌و پلانانه هه‌ڵويست ده‌گرێت، و له زۆربه‌ي ئاخاوتنه‌کانيدا نارإاسته‌وخۆ هه‌ره‌شه‌ي دروست کردني ده‌وله‌تي سه‌ربه‌خۆ بۆ گوێياندا ده‌دا، من هيوادارم که ئه‌گه‌ر هه‌لێکي وا له مێژوودا بۆ رإۆژهه‌لآتي کوردستان هاته پێشه‌وه، شانبه‌شاني نه‌ته‌وه‌کاني ديکه سه‌ربه‌خۆيي خۆيان رإاگه‌يه‌نن، با چيديکه لاپه‌ره‌کاني مێژوو به دۆرإاوي بۆ خۆمان تۆمار نه‌که‌ين".
هيچ ئومێدێک بۆ دروستبوونى به‌ره نيه !
عارف باوه‌جانى ده‌ڵێ" به‌داخه‌وه ده‌بێت بڵێم که تا ئيستا هيچ ئۆمێدێک به دي ناکرێت بۆ دروستبووني به‌ره‌له رۆژهه‌لآتى کوردستان، چوون دابرإان له‌و ماوه‌دا زۆر بووه، ئه‌وه‌ش کاتێکي زۆر ده‌بات تا تۆزێک ئارامي وئاشتي ده‌که‌وێته‌وه نێۆ هێزه‌کاني رإۆژهه‌لآتي کوردستان، کۆسپ و له‌مپه‌رکانيش رإێنه‌که‌وتن و قبووڵ نه‌کردني يه‌کتري لايه‌نه‌کانه".
سه‌باره‌ت به ده‌رکردنى موجاهيدنى خه‌ڵقى ئێرانيش له که‌مپى ئه‌شرإه‌ف له ئێراقدا ناوبراو روونيده‌کاته‌وه که " ده‌رکردني يا ده‌رنه‌کردني موجاهيدين له ئێراق زياتر پێوه‌ندي به هێزه‌کاني ئه‌مه‌ريکاوه هه‌يه، من پێموايه ئه‌مه‌ريکيه‌کان رإێگا چاره‌يه‌کيان بۆ ده‌بينه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ک پارتي سه‌ربه‌ستي هيچ جۆره پێوه‌ندييه‌کمان به موجاهيديني خه‌ڵکي ئێرانه‌وه نييه".
به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌هۆى مه‌ترسى ئه‌تۆمييه‌وه، پێشێلکارييه‌کانى مافى مرۆڤيان له‌ئێران پشتگوێ خستووه
سه‌باره‌ت به ئێران ئۆباما له بۆش توندتر ده‌بێت
هه‌ر که‌س ببێته سه‌رۆک وه‌زيراني ئێراق، ته‌نها سه‌رقاڵي ئه‌وه ده‌بێ که چۆن کورد سه‌رکوت بکات !
عارف ئه‌حمه‌دي، ناسراو به عارف باوه‌جاني:
*له نه‌ورۆزى ساڵى حه‌فتاوسێ له‌گوندي به‌رکورإي سه‌لاسي باوه‌جاني، سه‌ربه پارێزگاي کرماشان له‌دايکبووه. *له ساڵى هه‌شتا به‌هۆى شه‌رإى ئێراق-ئێران و شه‌رإي حکومه‌تي تازه‌ي ئێران له‌گه‌ڵ کورده‌کان له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌که‌ي، ئاواره‌ي ناوچه‌کاني باشوري کوردستان ده‌بن و له ساڵي هه‌شتاو دوو له‌لايه‌ن حکومه‌تي ئێراقه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه ئۆردوگاي زۆره‌ملي ئه‌ڵتاش. *له ساڵي هه‌شتاو هه‌شت ده‌چێته نێۆ رإيزه‌کاني حدکا به‌لآم له‌به‌ر که‌مي ته‌مه‌ني بۆ ماوه‌ي نزيک به ساڵێک له يه‌کێتي لاواني حدکا ده‌بێت، پاشان بۆ ماوه‌ي چوار ساڵ وه‌ک پێشمه‌رگه له رإيزه‌کاني ده‌بێت. *له‌ساڵي نه‌وه‌دوحه‌وت له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ي وله رێگه‌ي کۆميساريايي به‌رزي په‌نابه‌ران ده‌گه‌نه ولآتي نۆرويژ. له‌و وولآته ده‌چێته رإيزي پارتي سوسيال چه‌پ، هه‌ر له ليستي ئه‌و پارته‌دا له سالآنى ( دووهه‌زارو سێ تا دووهه‌زارو حه‌وت) وه‌ک ئه‌ندامي ئه‌نجومه‌ني شاره‌واني ئۆسڵۆي پايته‌خت هه‌ڵده‌بژێردرێت. *ساڵي دووهه‌زاروشه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک پارتي سه‌ربه‌ستيي کوردستان داده‌مه‌زرێنێ.
