پێتر سینگر ده‌ڵێت: "ئه‌وه ته‌کنۆلۆژیێکی ئینقیلابییه - ته‌کنۆلۆژیێک که قاعیده‌کانی یاری کردن به شێوه‌ێکی نوێ دیاری ده‌کات". ناوبراو به‌رپرسی (21st Century Defense Initiative)یه له ئه‌نیستیتۆی (Thinktank Brookings Institution) له واشنگتۆن
ڕۆبۆته‌کان ئینقیلاب له شه‌ڕه‌کانی داهاتودا پێک دێنن
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
[email protected] له نوسینی وێڕنێڕ پلوتا (Werner Pluta) له تزایت ئۆنڵاین (© ZEIT ONLINE) له ڕێکه‌وتی 30.04.09 بڵاو کراو‌ته‌وه
پاچڤه: ئه‌یوب ڕه‌حمانی
ڕۆبۆته شه‌ڕکه‌ره‌کان ئیتر زانستێکی خه‌یاڵی نه‌ماون. ئه‌وان له شه‌ڕه‌کاندا به خێرایی وه‌زعه‌که به قازانجی خۆیان ده‌گۆڕن. به جۆرێک که پێتر و. سینگێر (Peter w. Singer) ڕامیاری ئه‌مریکی ده‌ڵێت: کوشتنی مرۆڤ له داهاتودا ئاسانتر و بێ ئیحساسیتر ده‌بێته‌وه.
هاوکاتێک که ئێمه‌ی مرۆڤ خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینین که ڕۆبۆته‌کان له داهاتودا سه‌یاره دورده‌سته‌کانمان بۆ بدۆزنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ن، یاخۆ له کار و باری ناو ماڵدا یارمه‌تیده‌رمان بن، ئه‌م زانسته خه‌یاڵیه زۆر به نهێنی و به دور له چاوی ئێمه بۆته زانستێکی ڕاستی. له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕۆبۆته‌کان هه‌ر ئێستاکه ئاماده کراون، ئه‌وان ته‌نیا به ئاقارێک و به ڕه‌وشتێکی دیکه‌دا بردراون: به‌ره‌و مه‌یدانی شه‌ڕ.
پێتر سینگر ده‌ڵێت: "ئه‌وه ته‌کنۆلۆژیێکی ئینقیلابییه - ته‌کنۆلۆژیێک که قاعیده‌کانی یاری کردن به شێوه‌ێکی نوێ دیاری ده‌کات". ناوبراو به‌رپرسی (21st Century Defense Initiative)یه له ئه‌نیستیتۆی (Thinktank Brookings Institution) له واشنگتۆن پێته‌ختی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. سینگر له کاتی کێبه‌رکێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پڕێزیدێنت باراک ئۆبامادا سه‌رقاڵی هه‌ماهه‌نگیه‌کانی سیاسه‌تی به‌رگری بو.
سینگر بۆ ته‌واو کردنی کتێبه‌که‌ی به ناوی (Wired For War) که له‌وێدا ئه‌م ئاڵ و گۆڕه‌ی (ئینقلابه‌ی) که له ڕۆبۆته‌کاندا پێک هێنراوه باس ده‌کات، چوار ساڵی ته‌واو لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه و به پێی قسه‌کانی خۆی، "له‌گه‌ڵ، به نیسبه‌ت، هه‌مو که‌سێک، که له‌گه‌ڵ ڕۆبۆت و شه‌ڕ سه‌ر و کاریان هه‌یه" قسه‌ی کردووه: له گه‌ڵ ئه‌و زانایانه‌ی که ئه‌و جۆره سیسته‌مانه په‌ره پێ ده‌ده‌ن، له گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی پایه به‌رز له هه‌مو جیهان، که گه‌ره‌کیانه له‌م جۆره سیسته‌مانه‌یان ببێت، له گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مریکی که ئه‌م ڕۆبۆتانه به‌کار دێنن، ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و حه‌ریفانه‌ی که خۆیان هه‌ده‌فی ئه‌و سیستمانه ده‌بن. وتووێژی له گه‌ڵ نوسه‌رانی واقماوی زانستی ته‌خه‌یولات کردووه که له‌مه‌ڕ به نه‌تیجه گه‌یشتنی ئه‌و زانسته سه‌ریان سوڕ ماوه. هاوکات له گه‌ڵ چاودێرانی مافی مرۆڤ (Human Rights Watch) که له لای خۆیانه‌وه له‌مه‌ڕ زانسته خه‌یاڵیه‌کان بۆ خاڵگه‌لی تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێن، له‌گه‌ڵ ئه‌مانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوواوه.
له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا ماشینه‌کان شه‌ڕ ته‌عین ده‌که‌ن نه‌ک مرۆڤ
سینگر ده‌ڵێت: "ئاڵ و گۆڕه ته‌کنیکیه‌کان، که ئه‌مڕۆکه ئیتر له به‌ر چاوی هه‌موماندا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن، له زه‌مه‌نێکی مرۆیی‌دا هه‌مو جیهان ده‌گۆڕن. ناوبراو ئه‌و زه‌مه‌نه وه‌ک ئه‌و کاته کۆنانه هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنێت که حه‌رفه‌کانی ئه‌لف و بێ که‌شف کران. ده‌ڵێت، "په‌یدابونی ئه‌لف و بێ کارێکی وه‌های کرد که حوکمڕانی بێ قه‌ید و شه‌رتی که‌نیسه کۆتایی پێ بێت و ئه‌وجار ده‌ورانی ڕێفۆرم و گه‌شه په‌ره‌ی سه‌ند. “ به‌ڵام ناوبراو ئه‌مه‌ش ئیزافه ده‌کات که له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڕێفۆرمدا شه‌ڕی سی (30) ساڵه‌ش هه‌ڵگیرسا و هه‌روه‌ها دێمۆکڕاسی مۆدێڕنیش سه‌ری هه‌ڵدا که بازاڕێکی گه‌وره‌ی بۆ ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان کرده‌وه که هه‌م گۆڤاره زانستیه‌کانی له خۆ گرت و تێیدا بڵاو کرانه‌وه و هه‌میش گۆڤارگه‌لێک به وێنه‌ی ڕوته‌وه هاتنه بازاڕ".
له زانست و تێکنیکی نیزامی‌دا دایمه تازه‌بونه‌وه هه‌بووه: هه‌ر له تیر و که‌وانه‌وه تا گۆگرد فاسیله‌ی شه‌ڕوانه‌کانیان گه‌وره‌تر و دوورتر ده‌کرده‌وه، دواتر تفنگ و موسه‌لسه‌له‌کان حه‌دی تیر هاوێژییان به‌رزتر کرده‌وه، بۆمبی ناوه‌کی (ئه‌تۆمی) هێزێکی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌رگیز مزننه نه‌کراوی له گه‌ڵ خۆی هێنا. به‌ڵام به پێی قسه‌کانی سینگر ئه‌و نوێ بونانه‌وه‌ی کۆن ته‌نیا ئاڵ و گۆڕیان له چۆنیه‌تی بردنه پێشه‌وی شه‌ڕه‌کاندا پێک ده‌هێنا. به‌ڵام ڕۆبۆته‌کان ئه‌م ئاڵ و گۆڕه‌یان پێک هێناوه که کێ شه‌ڕ به ڕێوه ببات. " 5000 ساڵی ته‌وا مرۆڤه‌کان مۆنۆپۆلی به ڕێوه به‌ری شه‌ڕه‌کان بون، واته شه‌ڕ له ئینحیساری مرۆڤدا بوه." ئێستا ئیتر ئه‌م مۆنۆپۆله ڕوخاوه. له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا ماشینه‌کان شه‌ڕه‌کان ته‌عین ده‌که‌ن و ده‌یبه‌نه پێش.
سینگر ده‌ڵێت: ئیتر له‌و شه‌ڕانه‌ی داهاتودا گرنگ نیه که ئایا ئه‌و ڕۆبۆتانه، فه‌رمان له مرۆڤه‌کان وه‌رده‌گرن یا خۆ خۆیان سه‌ربه‌خۆ ڕه‌فتار ده‌که‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت: "ڕۆبۆته نوێکان سیستمگه‌لێکی سیناعی به ده‌ست مرۆڤ دروستکراون، که ده‌توانن شت بناسن، بیر بکه‌نه‌وه و دواتر ڕه‌فتار بکه‌ن. ئه‌و ئه‌م وتانه‌ی خۆی له سه‌ر بۆچونه‌کانی ڕۆبۆت سازی ئه‌ڵمانی سێباستیان توڕن، که له ساڵی 2005 له گه‌ڵ تیمی خوێندنگای ستانفۆڕد(Stanford Universität) خه‌ڵاتی (Darpa Grand Challenge)یان بردبووه‌وه ده‌سه‌لمێنێت. ده‌ڵێت: "ناسین به‌و مانایه که سیستمی ڕۆبۆته‌که به‌و شێوه دروست کرابێت که هه‌مو زانیاریێک له‌مه‌ڕ ئه‌و ڕوداوانه‌ی که له جیهاندا ڕوده‌ده‌ن کۆبکاته‌وه. بیر بکاته‌وه به‌و مانایه که: پێویسته ئه‌و ڕۆبۆته به هۆی ئه‌و ڕوداوانه و ئه‌و زانیاریانه‌ی که هه‌یه‌تی بڕیارگه‌لێک بدات که به وه‌زعه‌که و حاڵه‌ته‌که و زه‌مه‌نه‌که بخوات. ڕه‌فتار بکات به‌و مانایه که بتوانێت ئاڵ و گۆڕ له جیهاندا پێک بێنێت."
هه‌نۆکه ده‌یان هه‌زار ڕۆبۆتی شه‌ڕوان ئاماده‌ن بۆ به کار هێنانیان له شه‌ڕدا
سینگر ده‌ڵێت: "هه‌ر ئێستاکه له هه‌مو به‌شه جیاوازه‌کاندا و له سیلاح خانه‌کان ماشینه شه‌ڕکه‌ره‌کان به کار ده‌هێنرێن." له‌ناو ئه‌مانه‌دا هه‌م سیسته‌مه ئه‌رزیه‌کان وه‌ک پاکبۆت (Packbot) که هی شه‌ریکه‌ی ئای ڕۆبۆته (iRobot) به کار ده‌هێنرێت، که ئه‌م ماشینه له کاتی خونسا کردنه‌وه‌ی بۆمبدا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن، یا خۆ سیسته‌می (Special Weapons Observation Reconnaissance Detection System (SWORDS))، ڕۆبۆتێکه که سیلاحی ئوتوماتی له سه‌ر دامه‌زراوه، که ڕه‌قیبی شه‌ریکه‌ی ئای ڕۆبۆت واته فۆستر میلر (Foster Miller) دروستی کردووه. هێزی نیزامی ئه‌مریکا هه‌نۆکه له ئاسمان فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی (Unmanned Aerial Vehicle, UAV) به ناوی (Predator) یا خۆ (Reaper) که (Predator B)ێشی پێ ده‌ڵێن، به کار دێنێت که به ساڕوخی هێل فایر (Hellfire-Raketen) موجه‌هه‌ز کراون و له کاتی هێرشی ئاسمانی به کار ده‌هێنرێن. گه‌وره‌ترین نمونه‌ی ئه‌م فڕۆکانه گڵۆباڵ هاوکه (Global Hawk) (وێنه )، که فڕۆکه‌ێکی زانیاری کۆکه‌ره‌وه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه، که گه‌وره‌ییه‌که‌ی به قه‌ده‌ر فڕۆکه‌ێکی چکۆله‌ی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر ده‌بێت. گڵۆباڵ هاوک دوای هه‌ڵگیرسان، هه‌زاران کیلۆمه‌تر به‌ره‌و شوێنی دیاری کراو ده‌فڕێت، دواتر له‌وێیش بیست و چوار (24) سه‌عات ده‌خولێته‌وه و زانیاری کۆده‌که‌ته‌وه و ئه‌وجار دوای کۆتایی کاره‌که‌ی به‌ره‌و شوێنی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به ئاسانی ده‌نیشێته‌وه و ئه‌مانه هه‌ر هه‌موی سه‌ربه‌خۆ و به بێ فڕۆکه‌وان ده‌کات.
ده‌یان هه‌زار ڕۆبۆتی شه‌ڕوان هه‌ر ئێستاکه له خزمه‌ت زیاتر له چل (40) هێزی نیزامی له هه‌مو جیهاندا ماتڵی به کار گرتنیانن. به ته‌نیا هێزی نیزامی ئه‌مریکا زیاتر له دوازده هه‌زار (12000) ڕۆبۆت ماشین و زیاتر له حه‌وت هه‌زار (7000) فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان یا خۆ دڕۆنی (Drohn) هه‌یه. ئه‌مریکا ئه‌م ڕۆبۆتانه له توێی چه‌ندین ساڵه که له ئێراق و ئه‌فغانستان به کار دێنێت. دیاره نه‌ک ته‌نیا ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی، له‌وانه ئه‌ڵمانیش ئه‌م ڕۆبۆتانه‌یان هه‌یه. هه‌روه‌ها له وڵاتانی ڕوسیه و چین، له ئێران و پاکستانیش له‌م ڕۆبۆتانه مه‌وجودن یا په‌یدا ده‌کرێن.
جۆره ته‌سلیحاتێکی نوێ
هه‌ر ئێستاکه ئێمه خۆمان له نێوان جۆره ته‌سلیحاتێکی نوێ‌دا ده‌بینینه‌وه، که به‌ڵام به قواعدێکی دیکه‌ی له‌وه‌ی که له شه‌ڕی سارد دا هه‌بو، ده‌برێنه پێش. سینگر ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆکه ئیتر ئه‌وه ته‌نیا ئه‌مریکا نیه که ده‌توانێت نوێترین سیسته‌می سیلاحه‌کانی هه‌بێت. ده‌ڵێت: "ئه‌م ته‌کنۆلۆژیه نوێیانه ئیتر وه‌ک دروست کردنی فڕۆکه هه‌ڵگر یا خۆ بۆمبی ناوه‌کی نین، که بۆ دروست کردنیان شوێنێکی سه‌نعه‌تی یا پیشه‌سازی گه‌وره پێویست بێت. زۆربه‌ی کاره‌کانی، ته‌کنیکی ساکاری دوکان و بازاڕن. مرۆڤ ده‌توانێت ته‌نانه‌ت به‌شێکیان هه‌ر بۆخۆی دروست بکات، وه‌ک نمونه دڕۆنه‌ی ڕاڤن (Drohne Raven)."
سه‌رچاوه:
http://www.zeit.de/online/2009/19/roboter-krieg-singer
12ی بانه‌مه‌ڕی 2709