رووداونێت .عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: پێوسته گه‌لی کورد به‌شداری شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران نه‌که‌ن، ,هه‌ڤپه‌یڤین : شۆخان ره‌سوڵ- به‌ریتانیا
رووداونێت : وه‌ک سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له 2 حه‌فته‌ی پێشوو له وڵاته‌یه‌کگرتووه کانی ئه‌مریکا بوون، له‌گه‌ڵ کام لایه‌نی ئه‌مریکی دیدارتان هه‌بوو، ئایا له سه‌ردانه‌که‌تان رازی بوون?
رووداونێت .عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: پێوسته گه‌لی کورد به‌شداری شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران نه‌که‌ن، ,هه‌ڤپه‌یڤین : شۆخان ره‌سوڵ- به‌ریتانیا
هه‌ڤپه‌یڤین : شۆخان ره‌سوڵ- به‌ریتانیا
29-04-2009
عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: پێوسته گه‌لی کورد به‌شداری شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران نه‌که‌ن
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌و پارته سیاسییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، که له‌ماوه‌ی 3 ساڵ ته‌مه‌نی خۆیدا، توانیوێتی خۆی بگه‌یه‌نێته زۆربه‌ی قوژبنه‌کانی جیهان و، ببێته گۆشه‌یه‌کی رۆژانه‌ی سایت و رۆژنامه کوردییه‌کانیش، وه‌ک که‌سێک که هه‌میشه سه‌رقاڵی خۆیندنه‌وه‌ی هه‌واڵ چالاکییه‌کانی کوردستانم، زۆر جار چالاکییه‌کانی ئه‌م پارته‌م به‌رچاو ده‌که‌وت، تا سه‌رئه‌نجام توانیم له رێگه‌ی هه‌ڤالێکمه‌وه به کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی ئه‌م پارته ئاشنا ببم، هه‌ر بۆیه پێم باش بوو بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵسوران و ئامانجه‌کا‌نیان چاوپێکه‌وتنێتکی له‌گه‌ڵ ساز بکه‌م.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە، وتوێژەکەی کاک عارف ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی ڕوداونێت بخۆێنەوە.
http://www.rudaw.net/details.aspx?lang=Kurdish&page=articles&c=Hevpeyvyn&id=8519
رووداونێت : هه‌روه‌ک ئاگادارن هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له ئێران نزیک بووه‌ته‌وه، ئێوه وه‌ک پارته‌که‌تان پێتانوایه که‌خه‌ڵکی کورد به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه بکات?
باوه‌جانی : به‌ڵی هه‌ر وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارین که خولی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری له ئێران نزیک بووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و 30 ساڵه‌دا هه‌رده‌م له‌سه‌روبه‌نی نزیکبوونه‌وه‌ی کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چه‌ندین پڕوپاگه‌نده‌ی جوراوجۆر بڵاوده‌که‌نه‌وه، که گوایه فڵان ڕێفۆرمخواز خۆی کاندید ده‌کات و ئه‌م که‌سه ده‌توانێ گۆڕانکاری له ئێران‌دا دروست بکات، ئه‌مانه بازنه‌یه‌کی سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی سییسته‌می کۆمار ئیسلامی ئێرانه که هه‌میشه به ده‌وری خۆییدا ده‌خولێته‌وه، ئه‌وه‌ی که گوایه به هه‌ڵبژاردنی ئازاد له ئێران‌دا ناوی ده‌به‌ن ئه‌وه هه‌رگیز راست نییه، چوون ئه‌وه جۆره شانۆکارییه‌کی ئاخونده‌کانه، که 10 مه‌رحه‌له‌یه هه‌م گه‌لانی بنده‌ستی خۆیان و هه‌م میدیاکانی جیهانی پێوه سه‌رقاڵ ده‌که‌ن. سیسته‌می حوکمداری وسه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران سیسته‌مێکی روون و ئاشکرایه که ولایه‌تی فه‌قێ خه‌تی بۆ دیاری ده‌کات، ئایا سیسته‌مێک به‌و شێوه بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئازاد چۆن ده‌توانێ قیاس بکرێت، ناوه‌ندی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران،(مجمع تشخیص مصلحت نڤام) که‌سانێک په‌سه‌ند ده‌کات که مافی خۆکاندید کردنیان بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌بێت، که له په‌یڕه‌وانی ولایه‌تی فه‌قێ بن، ئیتر کامیان سه‌رکه‌وتن به ده‌ست دێنن بۆ ئه‌وان کێشه نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی کاندیدیان ده‌که‌ن که‌سانێکن په‌یڕه‌وی له یاساکانی ئه‌وان ده‌که‌ن. زۆر پێویسته که گه‌لی کورد له‌و جۆره شانۆکارییانه وا 30 ساڵه دووپات ده‌کرێنه‌وه خۆ بپارێزن و به‌شداری نه‌که‌ن، به بۆچوونی من ئه‌وانه‌ی به ناو ڕێفۆرمخواز وچاکسازن ئه‌وانه له توندڕه‌وه‌کان زیاتر زیان ده‌گه‌یه‌نن، چون ئه‌وان له ژێر ئه‌و ناوه سه‌رنجڕاکێشه که دووره له کرده‌وه که‌موکوڕییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ چه‌ندین ساڵ ده‌شارنه‌وه. جاران باس له‌وه ده‌کرا که ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان کاندید ده‌که‌ن ده‌بێت له سه‌ره‌وه‌ی 65 ساڵ نه‌بن، به‌ڵام ئه‌مساڵ چون چه‌ند کاندیدێکی جێگای په‌سه‌ندی خۆیان هه‌بوو ته‌مه‌نیان سه‌ره‌وه‌تر بوو، به‌په‌له یاساکه‌یان گۆڕی وکردنیان به‌وه‌ی که له 40 که‌متر نه‌بێت و له 75 زیاتر نه‌بێت. یانی شتێک به ناوی یاسا له‌وڕێژیمه‌دا نییه، کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رژه‌وه‌ندخواز به هه‌وه‌سی خۆیان یاسا دروست ده‌که‌ن و تێکیشی ده‌ده‌ن. من دیسان ده‌ڵێمه‌وه که هیوادارم خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان جارێکی دیکه به‌ناوی رێفۆرمخواز که‌ڵکیان لێوه‌ر نه‌گیرێته‌وه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بایکۆت بکه‌ن، یا ئه‌گه‌ر به ته‌هدید و زۆر و بیانوو پێگرتنیش ده‌یانبه‌نه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، ته‌نیا کاغه‌زی سپی پڕکه‌نه‌وه.
رووداونێت : وه‌ک سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له 2 حه‌فته‌ی پێشوو له وڵاته‌یه‌کگرتووه کانی ئه‌مریکا بوون، له‌گه‌ڵ کام لایه‌نی ئه‌مریکی دیدارتان هه‌بوو، ئایا له سه‌ردانه‌که‌تان رازی بوون?
باوه‌جانی : له‌م سه‌ردانه‌ی 2 حه‌فته پێشمان بۆ واشنگتۆن گه‌لێک شۆینی گرنگمان بینی، ئه‌ڵبه‌ت پێشتر ئه‌و شۆێنانه دیاری کرابوون که سه‌ردانیان بکه‌ین، به پێویستم ده‌زانی ئه‌و ناوه‌ند و ده‌زگایانه زانیاری باشیان له سه‌ر کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بێت، ئه‌و شۆێنانه‌ی که ئێمه سه‌ردانمان کردن و به پێویستمان زانی له میدیاکان بڵاوبکرێنه‌وه، ده‌توانن له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی پسک www.psk2006.org دیداره‌کان ببینن، هه‌ر له‌و دیداره‌دا چه‌ندین کۆبوونه‌وه و دیداری دیکه‌ی داخراومان هه‌بووه. هاوکات له کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا به خۆێندنه‌وه‌ی وتار به‌شداریمان هه‌بوو، به گشتی له سه‌ردانه‌که‌مان بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زۆر رازین، قه‌راره ماوه‌یه‌کی دیکه له سه‌ر داوای ناوه‌ندێکی ئه‌مریکی سه‌ردانی واشنگتۆن و نێوێۆرک بکه‌ینه‌وه. بێجگه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئێمه چه‌ندین دیداری دیکه‌ی گرنگمان به ده‌سته‌وه‌یه له وڵاتانی ئوروپایی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌و جۆره سه‌ردان ودیدارانه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردمانن به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی.
رووداونێت : له‌و گه‌شته دیپلوماتییانه‌ی ئێوه بۆ وڵاتانی جیهانی و به تایبه‌ت ئه‌مریکا، و دیدار‌و چاوپێکه‌تنتان له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کان، تا چه‌نده پێتانوایه پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کرێت?
باوه‌جانی : بۆ هه‌موو لایه‌کمان روون و ئاشکرایه که له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌مریکاو هیندێک له وڵاتان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی کوردا نین، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌که‌میان پێوه‌ندیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هیندێک له وڵاتانی ناوچه‌که، دووه‌میان جه‌سور نه‌بوونی خۆمان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆبوونمان، من به به‌ڵگه‌وه ده‌ڵێم که هه‌رگیز ئێمه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی کۆسڤۆ و مۆنتینیگرۆ و تێبیت و فه‌له‌ستین بۆ سه‌ربه‌خۆیی جه‌سور نه‌بووین، هه‌میشه شوعاروخواستمان بۆ ئوتۆنومی و له‌م دوایانه‌ش بۆ فیدراڵی به‌رز کردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆکار بووه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی دیکه که نه‌یهه‌وێ داگیرکه‌رانی کوردستان له خۆی بڕه‌نجێنێت، که‌وا بێت پێویسته ئێمه‌ی کورد بۆ خۆمان یه‌کگرتووانه‌و یه‌کده‌نگ هه‌وڵبده‌ین و ئه‌مریکا وڵاتانی دیکه‌ش بۆ پشتگیری له‌سه‌ر به‌خۆ بوونمان رازی بکه‌ین، ئێمه پێویسته خاڵی یه‌که‌ممان کێشه ناخۆیییه‌کانمان چاره‌سه‌ربکه‌ین، له ئاست سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان که ئاخرین رێگاچاره‌مانه یه‌کده‌نگ و یه‌ک وتار بین، قه‌ت نابێت چاوه‌ڕێی خه‌ڵکی دیکه بین سفره‌ی حازرمان بۆ رابخه‌ن، ده‌بێت خۆمان هه‌وڵبده‌ین وپێخۆره‌کان په‌یدا بکه‌ین.
رووداونێت : ده‌نگۆی به‌ستنی کۆنفرانسێک له‌هه‌ولێر هه‌یه بۆ چه‌ککردنی PKK، هه‌روه‌ها باس ده‌کرێت که گوایه هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه، ئێوه له‌و بواره‌وه هیچتان پێگه‌یشتووه?
باوه‌جانی : تا ئیستا هیچ که‌س و لایه‌نێک له‌سه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه زانیاری پێنه‌داوین، ئێمه‌ش ته‌نیا وه‌ک قسه و شایعه ده‌یبیسینه‌وه، به بۆچوونی ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه ته‌نیا بۆ حیزبه‌کانی کوردستان پێک بێت، لایه‌نی داگیرکه‌ر تێیدا به‌شدار نه‌بێت، ئه‌وه ئێمه به خاڵێکی خرابی نازانین، با بۆ جارێک له مێژوودا هه‌موو حیزبه‌کانی هه‌ر 4 پارچه‌ی کوردستان له کۆنفرانسێکدا پێکه‌وه کۆببنه‌وه‌و باس له چاره‌نووس و شێوه‌ی خه‌باتکردنیان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆنفرانسه له‌سه‌ر خواستی هه‌رکام له‌و 4 ده‌وڵه‌ته بێت، به‌ڕاستی ئه‌وه پلانێکی مه‌ترسی داره، هه‌روه‌ک پلانه‌کانی لۆزان و ئه‌لجه‌زائیر، یا به واتایه‌کی دیکه بڵێن ئه‌و حکومه‌ت ولایه‌نانه‌ی که داوای چه‌کدانان به هێزه کوردستانییه‌کان ده‌که‌ن، با ئه‌و توانایه له خۆشیان شک ببه‌ن که گه‌رانتیه‌ک له ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌و داوایانه ببینه‌وه، نموونه که داواش له ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان بکه‌ن، با ئه‌وانیش رێگابده‌ن به هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی به ئازادی و دوور له چه‌ک له خاکی کوردستان وله نێۆ خه‌ڵکی کوردستان سیاسه‌ت بکه‌ن، وله لایه‌ن ده‌زگاکانی حکومه‌تییه‌وه نه‌گیرێن و ڕاپێچی به‌ندیخانه‌کان نه‌کرێن.
رووداونێت : ئایا ئێوه هێزی چه‌کدارتان له ناوچه‌کانی باشوری کوردستان هه‌یه?
باوه‌جانی : نه خێر ئێمه هیچ هێزی چه‌کدارمان له باشوری کوردستان نییه، به‌ڵام ئه‌ندام وهابیرمان زۆرن له‌وێ، ئێمه له باشوری کوردستان رێگه‌ی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌کیشیان پێنه‌داوین تا بگات به‌وه‌ی مه‌قه‌روهێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌بێت.
رووداونێت : تا چه‌نده توانیوتانه خۆتان بگه‌یه‌نه نێۆ چینی لاوان و رۆشنبیرانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان?
باوه‌جانی : به خۆشییه‌وه له ئاستێکی زۆر باش‌دا، ئێمه پێوه‌ندی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ چین و تۆێژی ڕۆشنبیر کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌یه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لاوان و خۆێندکاران، رۆشنبیران، له زۆربه‌ی شار‌و ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستان، به تایبه‌ت له ئیلام و کرماشان له ئاستێکی زۆر زۆر باشداین، و رۆژانه‌ش باشتر ده‌بین.
رووداونێت : سه‌ردانی ئۆباما بۆ ئه‌نقه‌ره و به‌غدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی?
باوه‌جانی : ئۆباما له سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆی ده‌یه‌وێ هیندێک قۆناخ تاقی کاته‌وه، ئۆباما ده‌یه‌وێ به سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆی هیندێک کێشه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ئارام کاته‌وه، بۆ نموونه له‌و ماوه‌دا هیندێک ساردی له نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاو تورکیا هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئۆباما ویستی هه‌م به مه‌به‌ستی پته‌وکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا و هه‌م به مه‌به‌ستی خیتابی خۆی بۆ وڵاتانی ئیسلام له ناوچه‌که‌دا، زۆر زیره‌کانه تورکیای بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵبژارد، به‌بۆچونی من ئۆباما له‌و سیاسه‌ته‌ی له‌به‌رامبه‌ر هیندێک وڵات سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ناهێنێت، چوون ئه‌و وڵاتانه ناتوانن گۆڕانکاری له خۆیاندا دروست بکه‌ن، بۆ نموونه وڵاتێکی وه‌ک ئێران به‌وشێوه حوکمدارییه‌ی که ئیستا هه‌یه‌تی هه‌رگیز ناتوانێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا هاوده‌نگ بێت وئاشت بێته‌وه، من ده‌قی ئه‌و بۆچوونه‌م له وڵامی پرسیاری به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی داکۆکیکردن له دیمۆکراسیه‌ته‌کانی ئه‌مریکا باسکرد، که پرسی به بۆچوونی تۆ ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته نه‌رمه‌ی ئۆباما ده‌توانێ گۆڕانکاری له خۆیدا دروستبکات، من ئه‌وه‌م پێوت که ئێوه 2 ساڵی دیکه سه‌بربکه‌ن، ئه‌و کات ده‌بینن که ئۆباما له بۆش هه‌ڵویستی توندتر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌و وڵاته نییه بتوانێ له‌گه‌ڵ دیالۆگ وئاشتیدا بژین، له نه‌رم و نیانی به‌ریز ئۆباماش که‌ڵکی خراب وه‌رده‌گرن، هه‌ر ئیستاش ده‌بیسین که ڕۆژانه به شکستی ئه‌مریکا له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا ناوی دێنن.
رووداونێت : ئێوه ئاینده‌ی که‌رکوک چۆن ده‌بینن، پێتان وایه کورد ده‌توانی بیهێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ?
باوه‌جانی : من له چه‌ند شۆێنیکی دیکه وتوومه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی کورد له به‌ر که‌رکوک ئه‌وه بوو که خرایه ناو ماده‌وه، تۆ که ده‌زانی شاری کورد نشینه‌و زێد ومه‌ڵبه‌ندی هه‌زاران ساڵه‌ی کورده، بۆ ده‌بێت ڕێگا بده‌ین بخرێته‌وه ناو ماده‌یه‌ک که چه‌ندین ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر ده‌ستیان له تێکدانیدا هه‌یه، و ئیستاش به فیتۆی چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ر پێشنیاری یوئێن هاتووه‌ته ئاراوه که گوایا که‌رکوک بکرێت به هه‌رێمێکی جیا، ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیداره بۆ دوورخستنه‌وه‌ی که‌رکوک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی، به کورتی بۆ به ده‌ستهێنانه‌وه‌ی که‌رکوک ئیستاش هه‌ر پێویسته کورد له باشوری کوردستان یه‌ک پلان ویه‌ک په‌یام بێت، ده‌نا به‌و شێوه‌ی که ئیستا ده‌یبینین ئاینده‌ی که‌رکوک باش نابینرێت.
رووداونێت : ئایا شار‌و ناوچه‌ی وایه هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که وه‌ک که‌رکوک کێشه‌ی له سه‌ر بێت، یا نه‌ته‌وه‌یی دیکه‌ی تێدا بژی و خۆیان به خاوه‌نی بزانن?
باوه‌جانی : به‌ڵێ کێشه‌ی ئێمه له دوا ڕۆژدا له کێشه‌کانی باشوری کوردستان زیاتر و دژوارتره، که به‌داخه‌وه کورده‌کانی ئێمه‌ش له‌و بواره‌دا زۆر که‌مته‌ر خه‌من، ئێمه پارێزگایه‌کی وه‌ک ئورمییه‌مان هه‌یه، که له مێژ ساڵه به پلانی چه‌ند وڵاتێک هه‌وڵدراوه به خاکی کوردستان نه‌ناسرێت، زۆر پلانی داڕێژراو بۆ دواڕۆژی نانه‌وه‌ی ئاژاوه له ئورمییه‌دا هه‌یه. به داخه‌وه تا ئیستا هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له مه‌ڕ هه‌ڵویست و یه‌کده‌نگیان له‌سه‌ر ئورومییه، بۆ یه‌کجاریش کۆ نه‌بوونه‌ته‌وه و هه‌ر ده‌ڵێن ئه‌وه کاری ئیستامان نییه، حه‌تا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی لایه‌ن کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له مه‌ر ئورومییه ئه‌وه‌یه که پارێزگای ئورومییه به پارڕێزگای ئازه‌ربایجان ناو ده‌به‌ن، واته هه‌ر به‌و ناوهێنانه باشترین به‌ڵگه ده‌دات به ده‌سته‌وه. هیوادارم هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له چاره‌نووسی که‌رکوک وناوچه‌کانی دیکه بیرێک له ئورومییه‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی سه‌ر به ئورومییه بکه‌نه‌وه، چی دیکه له ڕاگه‌یاندنی خۆیاندا ئورومیه به ئازه‌ربایجان ناونه‌به‌ن، با ئێمه ده‌رسێک له باشور فێربین ئه‌ویش ئه‌وه بوو که ڕێژیمی به‌عس زیاد له 30 ساڵ به که‌رکوکی ده‌گوت ته‌ئمیم ، به‌ڵام بۆ یه‌کجاریش من له ڕاگه‌یاندنی لایه‌نه سیاسییه‌کانی باشوری کوردستان نه‌مبیسیت بڵێن ته‌ئمیم.
رووداونێت : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌می ته‌مه‌نیدا له زۆربه‌ی کۆڕ و کۆنفرانسه‌کانی کوردستانی و جیهانی به فه‌رمی بانگهێشتن ده‌کرێت?، ده‌کرێت بزانین چ شتێک هۆکار بوو وا زوو بناسرێت، ئایا لایه‌نێکی ده‌ره‌کی پشتیوانتان بووه بۆ ئه‌وه‌ی وا زوو پێشکه‌وتن?
باوه‌جانی : ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر چالاکی ئێمه، بۆ جه‌سور بوونمان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌که‌مان، ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ کێشه‌کانمان بکه‌ین به کێشه‌یه‌کی جیهانی پێویسته ئێمه بچینه پێشه‌وه‌و له گشت ده‌رگاکان بده‌ین، ده‌نا هه‌ر له ماڵی خۆمانه‌وه هاواربکه‌ین و به‌یاننامه بڵاوکه‌ینه‌وه بێجگه له هیندێک کورد نه‌بێت، نه‌که‌س لێمان تێده‌گات نه که‌س خۆی له قه‌ره‌ی کێشه‌کانمان ده‌دات. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتێکی تازه‌نه‌فه‌سه، که زۆربه‌ی به‌رپرسانی که‌سانی گه‌نج و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕن وبه ده‌م کاره‌کانی خۆیانه‌وه دڵسۆزانه هه‌ڵده‌سوڕێن، ئه‌وه‌ش وایکردوه تا ڕاده‌یه‌ک بتوانین کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هیندیک دام و ده‌زگای جیهانی بناسێنین، به‌ڵام پێویسته زیاتر هه‌وڵی بۆ بده‌ین، زۆر کار‌و پلانی دیکه‌مان به ده‌سته‌وه‌یه له داهاتوودا ده‌بینرێت و ده‌بیسرێت.
رووداونێت : حیزبه دێرینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆن ده‌ڕواننه ئێوه، ئایا ئێوه‌یان وه‌ک حیزبێکی سیاسی قه‌بوڵه یانه?.
باوه‌جانی : تا ئیستا هیچ کام له‌و لایه‌نانه ڕوانگه‌یه‌کی خرابیان له سه‌ر ئێمه پێشان نه‌داوه، ئێمه پێمان وایه ئه‌وه مافی خه‌ڵکه له‌سه‌ر ئێمه قه‌زاوه‌ت بکات که ئایا ئێمه‌یان قه‌بوڵه یانه، پاشان هیچکام له‌و حیزبانه حکومه‌تیان به ده‌سته‌وه نییه تا له سه‌ر ئێمه حوکم بده‌ن، ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه له تاراوگه‌دان، ئه‌گه‌ر ئێمه به ڕه‌سمی بناسن یا نه‌یناسن پێم وانییه هیچ له ئێمه که‌مکاته‌وه، من هیوادارم هه‌میشه له بیری لێکنزیکبوونه‌وه و دۆستایه‌تی بین تا له بیری خۆبه‌زلزانی و ناکۆکی بین.
رووداونێت : پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی کوردستانی به گشتی چۆنه?
باوه‌جانی : له ئاستێکی زۆر باشدایه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پارته‌کانی کوردستانی پێوه‌ندیمان هه‌یه، هه‌ر پێوه‌ندییه‌کیش له ئاستێکی تایبه‌تی خۆیدایه.
رووداونێت : چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و قه‌یرانه‌ی نێۆ هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئایا بیر له دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ک کراوه?
باوه‌جانی : له‌وبواره زۆر جار باسمان کردوه، که ئه‌م قه‌یرانه هیچ له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورددا نییه، و ئه‌گه‌ر شتێکیش هه‌موومان بزانین له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا نییه پێویسته بیرله دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری بکه‌ینه‌وه، ده‌نا حه‌تا به‌و حاڵه‌ته بمێنینه‌وه له پێش چاوی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌که‌وین.
رووداونێت: قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت ئێوه زیاتر گرنگی به گه‌نجان ده‌ده‌ن، گه‌نج به ئه‌ندام وه‌رده‌گرن ئه‌ی گه‌وره ساڵان بیاننه‌وێ له‌گه‌ڵتان کاربکه‌ن چۆن ده‌بێت وه‌ریان نه‌گرن.?
باوه‌جانی : نا وا نییه ئێمه حیزبی هه‌موو کۆمه‌ڵگا که‌مانین به هه‌موو ئایدولۆژیا و چین و تۆێژێکه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ڕاسته که زۆربه‌ی ئه‌ندام و هاوبیرانی ئێمه خه‌ڵکانێکن له ته‌مه‌نی لاوێتیدا. ئه‌وه به‌و مانا نییه ده‌رگا به‌سه‌ر گه‌وره‌ساڵندا داخرابێت.
رووداونێت : بۆ تا ئیستا کۆنگره‌ی یه‌که‌متان نه‌به‌ستووه، ئایا کۆنفرانستان به‌ستووه ?
باوه‌جانی :به‌ستنی کۆنگره پێوییستی به ئاماده‌کارییه‌کی ته‌واو له زۆر بواردا هه‌بووه، ئیستا به خۆشییه‌وه تا راده‌یه‌ک ئه‌و ئاماده‌کارییه له خۆماندا شک ده‌به‌ین، هه‌ر بۆیه‌ش بڕیارمان داوه که هاوینی ئه‌م ساڵ کۆنگره‌ی یه‌که‌ممان ببه‌ستین، به‌ڵام تا ئیستا 2 کۆنفرانسمان به‌ستوووه.
رووداونێت
2009-05-04 12:31:26
16 ساڵ و 9 مانگ و 15 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان