بە هۆی کارەساتی هاتووچۆ، لە ناوچەی چەوارەی 15 کیلۆمیتری ناوەندی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 40 کەس کوژران و 5 کەس برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ وڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەو ئوتووبوسە خۆی لە ساختمانێک دەدات، و بەداخەوە دەست بەجێ 40کەس گیانیان لە دەست دەدەن و 5 کەس بریندار دەبن. شایانی باسە کە 98 % گەشتیارەکانی نێۆ ئەو کارەساتە خەڵکی کرماشانی
بە هۆی کارەساتی هاتووچۆ، لە ناوچەی چەوارەی 15 کیلۆمیتری ناوەندی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 40 کەس کوژران و 5 کەس برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان psk2006.org/
بە گۆێرەی هەواڵی گەیشتوو لە هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ناوچەکانی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە کاتژمیر 9ی بەیانی بە کاتی کرماشان، ئەمڕۆ 2 شەممە 14 ی بانەمەڕی 2709ی کوردی، بە هۆی کارەساتێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ، ئوتۆبوسێک کە هەڵگری 45 گەشتیاری کرماشانی بوو، کە بەرەو زیارەتگاکانی ئاینی ئێراق دەڕۆشتن،لە ناوچەی چەوارەی 15 کیلۆمیتری ناوەندی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو ئوتووبوسە خۆی لە ساختمانێک دەدات، و بەداخەوە دەست بەجێ 40کەس گیانیان لە دەست دەدەن و 5 کەس بریندار دەبن. شایانی باسە کە 98 % گەشتیارەکانی نێۆ ئەو کارەساتە خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن. بە هۆی گەورەیی کارەساتەکە زۆربەی ڕاگەیاندنەکانی ئیرانی و جیهانی ئەو هەواڵەیان بڵاوکردوەتەوە.




ناوەندی هەواڵ وڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. 14ی بانەمەری 2709 ی کوردی. http://www.psk2006.org/
2009-05-02 19:15:32
16 ساڵ و 9 مانگ و 8 کاتژمێر و 20 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان