دواتر سه‌رۆکی هه‌رێمی کو‌ردستان واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی دیاریکرد و رایگه‌یاند: رۆژی 25ی مانگی ته‌مموزی داهاتوو، رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کو‌ردستان ده‌بێت.
سه‌رۆکی هه‌رێم رۆژی 25ی ته‌مموزی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ديارى کرد‌و به‌شێک له کار و پڕۆژه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی خسته‌ڕوو

مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کو‌ردستان له وتاره‌که‌ی‌دا، له به‌رده‌م په‌رله‌مانی کو‌ردستان رایگه‌یاند: پێویسته گه‌نده‌ڵی له کوردستان‌دا بنه‌بڕ بکرێت، هه‌ر بۆیه ده‌بێت ده‌زگای نه‌زاهه له کوردستان‌دا دروست بکرێت، هه‌روه‌ها رۆڵی خۆیشی بگێرێت.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی کوردستان‌دا، که تایبه‌ت بوو به دیاریکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کو‌ردستان له وتارێکی خۆی‌دا، تیشکی خسته سه‌ر ره‌وشی ئێستای هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌که و رایگه‌یاند، که په‌رله‌مانی کو‌ردستان رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌ی بۆ واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کو‌ردستان دانابوو، به‌ڵام پاش راوێژکردن له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌رکه‌وت، که ئه‌و واده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان گونجاو نییه، چونکه کۆمیسیۆن ناتوانێت تاکو ئه‌و واده‌یه خۆی ئاماده بکات، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی راوێژێکی زۆرمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق (فه‌ره‌ج حه‌یدره‌ی) له رۆژی 2ی ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌وان رایانگه‌یاند، که هه‌موو شتێکیان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده کردووه.
دواتر سه‌رۆکی هه‌رێمی کو‌ردستان واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی دیاریکرد و رایگه‌یاند: رۆژی 25ی مانگی ته‌مموزی داهاتوو، رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کو‌ردستان ده‌بێت.
هه‌ر له میانه‌ی وتاره‌که‌دا، سه‌رۆکی هه‌رێم داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شداربووی ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌کان کرد، که رێز له فره لایه‌نی سیاسی و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگرن، تاکو ببێته زامنی سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی کو‌ردستان، هه‌روه‌ها ئه‌وان ئازادن له پڕوپاگه‌نده کردن، به‌ڵام نابێت پڕوپاگه‌نده‌کانیان بۆ ناوزڕاندن و تێکدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌کار بهێنن.
هه‌روه‌ها داواشی له خه‌ڵکی هه‌رێمی کو‌ردستان کرد، که ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن، که ده‌توانێت خزمه‌تیان بکات.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی کو‌ردستان، وتی: هه‌رێمی ئێمه سه‌نگی خۆی له هه‌موو جیهان‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها حسابی گرنگی بۆ ده‌کرێ، ئه‌ویش به خوێنی شه‌هیدان هاتۆته دی.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، هاته سه‌ر هه‌ردوو پارته سه‌رکییه‌که‌ی کو‌ردستان (پارتی و یه‌کێتی) و وتی: به‌رپرسیارێتی پارتی و یه‌کێتی زیاتره و هه‌موو ئیجیابیات و سه‌لبیاتێک ده‌که‌وێته سه‌ر شانیان، بۆیه پێویسته به ئینسافه‌وه باس له رۆڵیان بکرێ.
وتیشی: به ده‌نگی گه‌ل هه‌ردوو پارته‌که هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌ر به ده‌نگی گه‌لیش لا‌ده‌چن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئازادی هه‌رێمی کو‌ردستان وتی: خه‌باتی ئێمه له پێناو ئازادی کوردستان‌دا بووه، ئێستاش ئه‌و ئازادییه هاتۆته دی و به‌و ئازادییه‌ش سه‌به‌رزین، هه‌روه‌ها له سایه‌ی ئه‌و هه‌مو ئازادییه‌ی هاتۆته ئاراوه، هه‌موو که‌سێک له رخنه‌گرتن ئازاد بووه.
سه‌باره‌ت به دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیش له هه‌رێمی کوردستان‌دا، وتی: پێویسته گه‌نده‌ڵی له کوردستان‌دا بنه‌بڕ بکرێت، هه‌ر بۆیه ده‌بێت ده‌زگای نه‌زاهه له کو‌ردستان دروست بکرێت، هه‌روه‌ها رۆڵی خۆیشی بگێرێت.
هه‌روه‌ها وتی: ده‌بێت یاسا له کو‌ردستان سه‌روه‌ر بێت، هه‌روه‌ها هه‌موومانیش پابه‌ندی یاسا بین.
سه‌باره‌ت به دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیش له نێوان حکومه‌ت و حزبه‌کانی کو‌ردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان‌دا، وتی: به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان‌دا، ته‌نها ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌ی‌دا، مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کو‌ردستان وتی: هه‌ندێ له‌وانه‌ی که رخنه ده‌گرن ئه‌جێندای ده‌ره‌کییان له پشته‌وه‌یه، زانیاری ته‌واویشمان له‌به‌رده‌ستدان.