سه‌رۆک وه‌زيرانی رێکخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستينی، (اسماعيل هنية) چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رده‌م لايه‌نگيرانی لێدوانێکێ داوه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ری خسته ريز چه‌ته چه‌کداره‌کان، به‌مه‌ش ئه‌م که‌سايه‌تيه ده‌يه‌وێت هه‌موو ئه‌و ناسيوناليست و ئيسلاميه توندره‌وانه‌ی جيهانی عه‌ره‌بی و ئيسلامی بکاته دوژمنی
سه‌رۆک وه‌زيرانی رێکخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستينی، (اسماعيل هنية) چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رده‌م لايه‌نگيرانی لێدوانێکێ داوه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ری خسته ريز چه‌ته چه‌کداره‌کان، به‌مه‌ش ئه‌م که‌سايه‌تيه ده‌يه‌وێت هه‌موو ئه‌و ناسيوناليست و ئيسلاميه توندره‌وانه‌ی جيهانی عه‌ره‌بی و ئيسلامی بکاته دوژمنی خه‌ڵکی کورد و هێزی پێسمه‌رگه‌که ساڵه‌های ساڵه خه‌بات و به‌رگری له ميله‌تیکێ چه‌و‌ساوه‌ی وه‌ک کورد ده‌کات. سه‌رۆک وه‌زيرانی حه‌ماس پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌لسه‌تين و وه‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌که‌ی نه‌ک هه‌نگاوێک کێشه‌ی ميله‌ته‌که‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌بردوه، به‌ڵکو هه‌ڵوێست و سياسه‌ته‌کانی بوه‌ته هۆی ئالۆزێکی زۆر له ناوچه‌که‌و له‌ده‌ستدانی زۆر له دۆست و لايه‌نگيرانی فه‌له‌ستينێکان. هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌م گرووپه ده‌ستی کرد به رفاندنی سه‌ربازێکی ئيسرائيلی و ده‌ستیکرد به پروپاگه‌نده کردن دژ به به‌ره‌ی رزگاريخوازی فه‌له‌ستينی که ئه‌نجامه‌که‌ی شه‌رێکی خوێناوی توندی لێکه‌وته‌وه له ناوچه فه‌له‌ستينێکان.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌و شه‌رو پێکدادانه‌ی نێوان حه‌ماس و هێزه فه‌له‌ستينێکان چه‌نده‌ها قوربانی لێکه‌وتۆته‌وه بۆيه ده‌بوايه سه‌رۆک وه‌زيرانی فه‌لسه‌تين له جياتی ئه‌وه‌ی هیزی پێشمه‌رگه به خراپه ناو ببات خه‌ريکی دۆزينه‌وه‌ی رێگاچاره‌ێک بوايه بۆ راگرتنی ئه‌و خوێن رشتنه‌ی نێوان فه‌لسه‌تينێکان. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حه‌ماس هه‌موو خه‌باته سياسێکه‌ی رێکخراوی (فتح)و وڵاتانی عه‌ره‌بی و جيهانی خستۆته ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسيه‌وه که پاش ساڵانێکی دوور و درێژ توانيان کێشه‌ی نێوان ئيسرائيل و فه‌له‌ستينێکان تا راده‌ێکی چاره‌سه‌ربکه‌ن و هه‌نگاوی باش بنێن بۆ گه‌يشتن به ئاشتی.
ده‌بوايه سه‌رۆک وه‌زيرانی حه‌ماس(اسماعيل هنية) سوپاسی هه‌موو ئه‌و لايه‌نه فه‌لسه‌تيني و نێوده‌وڵه‌تيانه‌ی بکردايه که چه‌نده‌ها رێکه‌وتنامه‌ی نێوده‌وه‌ڵه‌تیان مۆرکردوه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئيسرائيل بۆ گه‌يشتن به رێگا چاره‌ێک بۆ کێشه‌ی ميله‌ته‌که‌ی، نه‌ک هه‌ر رۆژێک لێدوانێکی چه‌وت سه‌باره‌ت به ناوچه‌که‌و کێشه‌ی ميله‌ته‌که‌ی بدات. حه‌ماس هه‌ر له رۆژی سه‌رهه‌ڵدانێوه تاکو ئێستا کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که کێشه‌ی فه‌لسه‌تين بگۆرێت بۆ کێشه‌ی نێوان ئيسلام و رۆژئاوا، ئاماده‌ش نيه دان به بوونی ئيسرائيل بنێت يان رێز له هه‌موو ئه‌و رێکه‌وتنامه ئاشتیانه‌ی نێوان فه‌له‌ستينێکان و ئيسرائيل بگرێت که له رێگای زلهێزه‌کانی جيهانه‌وه مۆرکرا. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رانی حه‌ماس نه‌ک کێشه‌ی ته‌نها بۆ خودی فه‌لستينێکان درووست کردوه به‌ڵکو بوه‌ته سه‌رئێشه‌ێکی گه‌وره بۆ زلهێزه‌کانی جيهان و جيهانی عه‌ره‌بی که ساڵه‌های ساڵه کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان عه‌ره‌ب و ئيسرائيل ده‌که‌ن.
گرێدانی کێشه‌ی فه‌له‌ستين به کێشه‌ی نێوان ئيسلام و رۆژئاوا له لايه‌ن حه‌ماسه‌وه رێگا بۆ هه‌موو ئه‌و لايه‌ن و گرووپه تيروريستيه به‌ناو ئيسلاميانه خۆش ده‌کات که کار بۆ ئاڵۆزی و نائارامی ناوچه‌که ده‌که‌ن وه ده‌يانه‌وێت به ناوی ئيسلام و ئاينه‌وه فه‌لسفه‌ی شۆڤينی و ناسيوناليستی خۆيان به‌سه‌ر خه‌ڵکانی ناوچه‌که بسه‌پێنن. ئه‌م هه‌ڵوێسته چه‌وتانه‌ی حه‌ماس بێجگه له‌وه‌ی ناره‌زاێکی زۆری لای دۆستانی فه‌له‌ستينێکان دروستکردوه، هێزه نێوده‌وڵه‌تێکانيشی خستۆته به‌رده‌م رێگاێکی سه‌خت که کار بۆ ئاشتێکی يکجاره‌کی ده‌که‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.. کورد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوخه‌م و دۆستی دێرينی خه‌ڵکی فه‌له‌ستين بوه بۆيه زراندنی ناوی پێشمه‌رگه له‌لايه‌ن سه‌رۆک وه‌زيرانی حه‌ماسه‌وه زيانێکی زۆری بۆ خودی فه‌لسه‌تينێکان هه‌يه نه‌ک بۆ کورد. ئه‌مرۆ کورد بوه‌ته هێزێکی هاوسه‌نگ له عيراق و ناوچه‌که وه بێ بوونی ئه‌و هێزه هاوسه‌نگيه‌ی کورد ده‌وڵه‌تی عيراق سه‌روژێر ده‌بێت و هه‌موو ناوچه‌که‌ش روو له دوارۆژێکی ترسناک و ناديار ده‌کات.
ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی که سه‌رۆک وه‌زيرانی حه‌ماس وه‌ک هێزێکی چه‌ته ناوی ده‌بات قه‌ت رۆژی له رۆژان وه له هه‌موو مێژووی خه‌باتی خۆی کارێکی تيروريستی دژ به خه‌ڵکی سيڤيل و بێگوناه ئه‌نجام نه‌داوه. ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه وه‌ک گروپی حه‌ماس و هێزه توندره‌وه‌کانی به‌ناو ئيسلامی ناوچه‌که رۆژانه به ناوی ئاينه‌وه خه‌ڵکی بێگوناهيان بکوشتايه، يان له‌به‌رچاوی که‌ناڵه ته‌لوفيزۆنێکانی جيهان خه‌ڵکی سه‌رببرايه‌و له ناو بازار‌و ئۆتۆبوسه‌کان خه‌ڵکی بێگوناهی سيڤيلی به بۆمبی رێژکراو بته‌قانايه‌ته‌وه ئه‌و کاته خه‌ڵکی کورد خۆی به جۆرێکی تر ته‌ماشای هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌کرد و هه‌ڵوێستێکی تری به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرت. ئه‌وه‌ی روون و ئاشکرايه گرووپی حه‌ماس چه‌نده‌ها جار ئه‌ندامانی سه‌رلێشێواوی خۆی بۆمب رێژ ده‌کات و له‌ناو خه‌ڵکی بێگوناه له‌م شار‌و ئه‌و شار ده‌يانته‌قێنێته‌وه‌و ده‌يه‌ها خه‌ڵک ده‌کاته قوربانی کاره تيروريستێکانی، ئه‌م کارانه‌ی حه‌ماس نه‌ک هيچ فه‌لسه‌فه‌ێکی ئينسانی په‌سه‌ندی ناکات، به‌ڵکو دژ به هه‌موو ئه‌و فه‌لسه‌فه ئيسلامی و ئاينه ئاسمانێکانی تره که لايه‌نی حه‌ماس خۆی و به‌رنامه سياسێکه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراندوه.
ئه‌گه‌ر حه‌ماس هه‌ڵوێست و سياسه‌ته چه‌وته‌کانی له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ته‌وژمی گرووپه ئيسلامیه توندره‌وه‌کان بنياتده‌نێت و ئه‌و هێزانه به تاکه هێزی جيهانی هاوخه‌می ميله‌ته‌که‌ی چاولێده‌کات، واش ده‌زانێت ئه‌و جۆره هه‌ڵوێست و سياسه‌تانه له‌خزمه‌ت کێشه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌سه‌تينه، ئه‌وا زۆر هه‌ڵه‌يه چونکه هيچ کاتێک بيری توندره‌و ناتوانێت چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات وخزمه‌تێک به خه‌ڵکی فه‌له‌ستين بگه‌ێنێت. مێژووی سياسی له جيهان نموونه‌ی کار و هه‌ڵوێستی توندره‌وی زۆره‌و پێويست ناکات باسيان لێوه بکه‌ين، به‌ڵام هيچ کام له‌و هێزه سياسيه توندره‌وانه، چی ئاينی بن يان غه‌يره ئاينی بێجگه له ماڵوێرانی و کاره‌ساتی گه‌وه‌ره زياتر هيچيان بۆ گه‌له‌کانيان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆک وه‌زيرانی حه‌ماس که هێزی پێشمه‌رگه وه‌ک چه‌ته ناوده‌بات، هه‌مان هه‌ڵوێستی سه‌رنای پێشووی به‌عسه، دووريش نيه هاوکارێک له نێوان پاشماوه‌کانی به‌عس و حه‌ماس نه‌بێت، چونکه پێش رووخانی به‌عس رێکخراوی حه‌ماس بۆ هه‌ر ته‌قينه‌وه‌ێک که خه‌ڵکی سيڤيل ده‌بوونه قوربانی بيست وپێنج هه‌زار دۆلاری له سه‌دام و به‌عسی عيراق وه‌رده‌گرت. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حه‌ماس ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌ڵویستی ئه ولايه‌نانه ده‌چێت که به ناوی ئاين و ناسيوناليسمه‌وه ده‌يانه‌وێت خه‌ڵکی کورد وه‌کو جاران ژێرده‌سته‌يان بێت و به‌ئاره‌زووی خۆيان سياسه‌ت و پيلانه شۆڤينێکانيان به‌سه‌ری بسه‌پێنن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌مان سياسه‌تی به‌عسمان دێنێته‌وه بير کاتێ هێزی پێشمه‌رگه‌يان به چه‌ته ناوده‌برد و له‌گه‌ڵ به‌کرێگيراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌يان کاريان بۆ زراندنی ناوی پێشمه‌رگه ده‌کرد له ميدياکانيان. بێجگه له سه‌رۆک وه‌زيرانی حه‌ماس و به‌عس زۆر لايه‌نی تر بوون له ناوچه‌که کاريان بۆ زراندنی ناوی پێشمه‌رگه ده‌کرد و ساڵانه ملێونه‌ها دۆلاريان له پێناو ئه‌و کاره خه‌رج ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی شکستێکی گه‌وره بوو بۆ هه‌موويان. گرووپی حه‌ماس له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هێزه سه‌ربازی، ئابووری وه سياسيه‌ی به‌عس و هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌که هه‌يانه دڵۆپێکه له ده‌ريا بۆيه ده‌بوو پێش لێدوانێکی له‌و جۆره سه‌رۆک وه‌زيرانی حه‌ماس ئاورێکی له هه‌وڵه مردۆکانی ئه‌وان بدايه‌ته‌وه. هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و هێزه‌يه که توانی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک هه‌موو دامووده‌زگاکانی ئه‌منی وسه‌ربازێکه‌ی به‌عسی هاوپه‌يمانی حه‌ماس له‌ناو بببات که ميليارده‌ها دۆلاری له‌سه‌ر سه‌رفکرابوو.
کورد هه‌ميشه به‌رگری له خه‌باتی خه‌ڵکی فه‌له‌ستين کردوه، وه به‌رده‌واميش ده‌بێت له‌و به‌رگريه به‌ڵام ناتوانێت به‌رگری له هێزێکی سياسی وه‌ک حه‌ماس بکات که خاوه‌ن ئه‌و هه‌ڵوێسته چه‌وتانه بێت به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌و هه‌وڵی ئه‌و بدات ناوی پێشمه‌رگه ره‌ش بکات. خه‌ڵکی کورد ناتوانێت به‌رگری له لايه‌نێکی سياسی وه‌ک حه‌ماس بکات که هه‌موو فه‌لسه‌فه سياسێکه‌ی له‌سه‌ر رق وقينه يان توندوتيژی به‌رمابه‌ر خه‌ڵکی سيڤيل دارشتوه. لايه‌نی حه‌ماس ده‌بێت ئه‌وه باش بزانێت که ته‌نها هێزێک که بتوانێت پشتگيری و هاوکاری ته‌واوی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی فه‌له‌ستينی بێت ئه‌و هێزانه‌ن که باوه‌ريان به مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌يه، نه‌ک ئه‌و هێزانه‌ی که ته‌نها به زمانی شمشێر و کوشتن و بڕين هه‌ڵوێست ده‌رده‌برن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆک وه‌زيرانی حه‌ماس به‌رمابه‌ر هێزی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی خراپه‌و خه‌ڵکی کورد له پشتيوانی کێشه‌ی فه‌له‌ستين دوور ده‌خاته‌وه، بۆيه ده‌بێت هه‌رچی زووتر داوای ڵێبوردن له خه‌ڵکی کورد بکات بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته نابه‌جێه. له‌وه ده‌چێت سه‌رانی حه‌ماس له سياسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی تێنه‌گه‌يستوون، وه ناشزانن که کێشه‌ی فه‌له‌ستين به فه‌لسه‌فه توندوتيژه‌کلان چاره‌سه‌ر ناکرێت. فه‌لسه‌تينێکان بێجگه له ماڵوێرانی زياتر ناتوانن هه‌نگاوێک کێشه‌کانيان چاره‌سه‌ر بکه‌ن ئه‌گه‌ر بێتوو لايه‌نێکی سياسی وه‌ک حه‌ماس رابه‌رايه‌تيان بکات و هه‌ر رۆژێک هه‌ڵوێستێکی ناراست و نابه‌جێ دژ به خه‌ڵکان و هێزه سياسێکانی تری جيهان ده‌ربرێت.
[email protected]