له کۆنفرانسی1 یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ٢٠ /١/٢٠ ٠ ٨ وەک ئه‌ندامی راوێژکاری سه‌رکردایه‌تی پارتی سەربەستی کوردستان بۆ کار وباری لاوان هه‌ڵبژێردراوه
کاک هاشم موحەممه‌دی سه‌رۆکی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌بێته میوانی ئه‌م جاره‌ی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان.

هه‌موو لایه‌ک وخۆینه‌رانی به‌ڕێزی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ www.serbexo.com ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که به‌ڕێز کاک هاشم موحەممه‌دی سه‌رۆکی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و ڕاوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ کاروباری لاوان، ده‌بێته میوانی ئه‌م جاره‌ی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان، چاوه‌ڕوانی پرسیار‌و وڵامه‌کانتان ده‌بین.
کورته‌یه‌ک له بیوگرافی ژیانی کاک هاشم موحه‌ممه‌دی.
هاشم موحەممه‌دی، 20،01،1986 لە یەکێ لە ناوچەکانی سەر بە شارشتانی جوانڕۆ لە دایک بووە.
تکنیسیەنی زەوی ناسی و شارەزا لە جوگرافیای سیاسی خۆێندوه. پاشان به هۆی هندێک کێشه‌ی سیاسی روویکردوەته باشوری کوردستان،چه‌ندساڵێک له ڕیزی یه‌کێک له پارته سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاری سیاسی وپێشمه‌رگایەتی کردوە، له ساڵی ٢٠ ٠ ٧ ڕویکردوه‌ته هه‌نده‌ران، و وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی له وڵاتی نۆ‌رویژ گیرساوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند مانگ پاش له دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ناوبراو پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی ئه‌و پارته‌وه گرتووه، و تا سه‌رئه‌نجام له سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠ ٠ ٧ وه‌ک ئه‌ندامی ڕه‌سمی له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌ست به‌کار ده‌بێت.
له کۆنفرانسی1 یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ٢٠ /١/٢٠ ٠ ٨ وەک ئه‌ندامی راوێژکاری
سه‌رکردایه‌تی پارتی سەربەستی کوردستان بۆ کار وباری لاوان هه‌ڵبژێردراوه.
له ڕێکه‌وتی 5ی پوشپه‌ڕی 2708 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 25.6.2008 زاینی .ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دامه‌زراوه، ناوبراو وه‌ک سه‌رۆکی گشتی ئه‌و ڕێکخراوه دیاری کراوه.
بۆ بینیبی به‌رنامه‌وپێڕەوی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی له سه‌ر ئینته‌رنێت دەتوانن سه‌ردانی ئه‌م مه‌ڵپه‌رە بکه‌ن، www.rlsk.org
له‌گه‌ڵ ریزی زۆرمان.
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ، www.serbexo.com,
[email protected] ١٧ی بانه‌مه‌ڕی ٢٧٠ ٩ ی کوردی.