ڕاپۆرتی به سه‌ر کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی مانگرتووی ژنێڤ له لایه‌ن نوێنه‌ری پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه له سویس
کاک ئه‌یوب به‌ڵێنی پشتیوانی فه‌رمی له لایه‌ن کۆمیته‌ی، ئوروپای ناوه‌ندی پاڕتیمانی به مانگرتوه‌کان دا و هه‌ر ئه‌مڕۆکه‌ش نامه‌ێکی پشتیوانی به زمانی ئاڵمانی به شێوه‌ی فاکس و ئێمایڵ بۆ (UNHCR) له ژنێڤ و ئیداره‌ی مه‌هاجره‌تی سویس (BFM) و که‌سایه‌تی پشتیوانی په‌نابه‌ران به‌ڕێز (Christof Portmann) به ڕێ کرد،
ڕاپۆرتی به سه‌ر کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی مانگرتووی ژنێڤ له لایه‌ن نوێنه‌ری پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه له سویس


به پێی هه‌واڵێک که له وڵاتی سویسه‌وه به ناوه‌ندی هه‌واڵی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گه‌یشتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی مانگی مای، ڕێکه‌وتی 25ی بانه‌مه‌ڕی 2709، کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی په‌نابه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کرد، که له ڕۆژی دووشه‌ممه 11ی مانگی مه‌یه‌وه له به‌ر ده‌رگای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژنێڤ مانگرتنێکی هێمنانه‌یان بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی داوای به‌ر حه‌قی مافی په‌نابه‌ری له‌م وڵاته، وه‌ڕێ خستبو. ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاخرین ڕۆژی مانگرتنه پێنج ڕۆژه‌که‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بو و به شێوه‌ێکی ڕێک و پێک و هێمن تا کۆتایی کاته‌که‌یان درێژه‌یان به مانگرتنه‌که دا. له‌م پێوه‌نده دا زۆر لایه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی و مه‌ده‌نی به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر پشتیوانیان له‌م په‌نابه‌رانه ده‌ربڕیو و هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی مانگرتنه‌که‌شدا کاک ئه‌یوب په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له گه‌ڵ کاک عه‌لی، یه‌ک له مانگرتوان گرتبو و پشتیوانی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی له مانگرتنه‌که‌یان و مافه ڕه‌واکه‌یان ده‌ربڕیبو. ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆتایی مانگرتنه‌که‌دا کاک ئه‌یوب به‌ڵێنی پشتیوانی فه‌رمی له لایه‌ن کۆمیته‌ی، ئوروپای ناوه‌ندی پاڕتیمانی به مانگرتوه‌کان دا و هه‌ر ئه‌مڕۆکه‌ش نامه‌ێکی پشتیوانی به زمانی ئاڵمانی به شێوه‌ی فاکس و ئێمایڵ بۆ (UNHCR) له ژنێڤ و ئیداره‌ی مه‌هاجره‌تی سویس (BFM) و که‌سایه‌تی پشتیوانی په‌نابه‌ران به‌ڕێز (Christof Portmann) به ڕێ کرد، به‌و هیوا و ئومێد‌ه‌ی که ئه‌م نۆزده که‌یسه که هه‌مویان له چالاکانی سیاسی ناو حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون و ساڵیانێکی درێژی ته‌مه‌نی پڕ بایه‌خیان له‌م حیزبانه‌دا چالاک بوون و له لایه‌ن یوئێنی ئێڕاق و تورکیه‌ش وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی ناسراون، هه‌ر چی خێراتر به مافه ڕه‌واکانیان بگه‌ن و له‌م وڵاته وه‌ک په‌نابه‌ر به فه‌رمی بناسرێن.
هیوامان سه‌رکه‌وتنیانه
هه‌واڵنێری پسک له سویس
2009-05-19 09:07:28
16 ساڵ و 9 مانگ و 18 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان