ووتی:"هه‌ر حیزبیکی کوردی خه‌لک هان بدات بۆ به‌شداریکردنی خه‌لک له هه‌لبژاردن کاریکی باش ناکات".
هه‌ر حیزبێک هانی به‌شداریکردنی خه‌لک له هه‌لبژاردن بدات کارێکی باش ناکات
17 / 5 / 2009
له ماڵپه‌ڕی به‌یان ئینفۆ وه‌رگیراوه.

به‌یان: عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان رایگه‌یاند: ئیمه هه‌ر گیز پێشوازی له‌و خالانه‌ی ناکه‌ین که ئه‌و ئاخوندانه بۆ فریودانی خه‌لک به کاری دێنن". ئه‌و لێدوانه‌شی دوای ئه‌وه دێت که مه‌هدی که‌روبی کاندیدی پۆستی سه‌رکۆماری له ئیران به‌رنامه‌یه‌کی له چه‌ند خاڵدا بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له ئیران خسته روو.
سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ به‌یان‌و به ئاماژه به دواین به‌یاننامه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان که تیادا به‌رنامه‌که‌ی مه‌هدی که‌روبی بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئیران به کارێکی "موسبه‌ت"له قه‌له‌مداوه ووتی:"هه‌ر حیزبیکی کوردی خه‌لک هان بدات بۆ به‌شداریکردنی خه‌لک له هه‌لبژاردن کاریکی باش ناکات".
دواتریش ووتی:" من ئه‌وه‌ی حدک به هاندانی خه‌ڵک نازانم به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رکام له ئاخونده‌کان ئه‌گه‌ر کوردیش بێت هه‌ر هه‌ڵه‌یه".
باوه‌جانی ته‌ئکید ده‌کاته‌وه : هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆچوونه‌کانیان به مسبه‌ت هه‌ڵه‌یه ، چوون 100 % ئاشکرایه ته‌نیا قسه‌و خه‌ڵک فریودانه نه‌ک کرده‌وه".
2009-05-21 18:22:20
16 ساڵ و 8 مانگ و 9 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان