هه‌ر له مانگی ٣ی ساڵی ٢٠ ٠ ٨ که ٢ ساڵه به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پسک دا تێپه‌ڕی بوو، له ڕێگه‌ی به‌رپرسی تازه‌ی کۆمیته‌ی نۆرویژه‌وه و دیسانه‌وه پێوه‌ندی کرا به کۆمیته‌ی هاوکاری هیزه کوردستانیه‌کان و داوای ئه‌ندامه‌تیمان له‌گه‌ڵیان نۆێ کرده‌وه،
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌مه‌ڕ زیاد له ٣ ساڵ چاوه‌ڕوانی له بێ وڵامی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه کوردستانیه‌کان له نه‌رویج.

بۆ ڕای گشتی کوردستانیانی خۆشه‌ویست، به تایبه‌ت کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی نۆ‌رویژ.
هه‌روه‌ک بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوونه که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له 17.2.2006، وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراوه. له‌و ماوه کورته‌شدا و له ڕێگه‌ی کار‌و چالاکی سیاسی و دیپلوماتی و ڕێکخستنی نێۆخۆیی وڵاته‌وه، تا ڕاده‌یه‌کی باش پارتیمان به خه‌ڵکی کوردستان و زۆربه‌ی وڵاتانی به هێزی جیهانی ناسراوه، به ده‌یان ڕۆژنامه‌ومیدیا وڕاگه‌یاندنی کوردستانی وجیهانی ڕێپۆرتاژ ودیمانه‌یان له‌گه‌ڵ په‌رپرسانی پسک بڵاوکردوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها پسک له زۆربه‌ی وڵاتانیش کۆمیته ونۆێنه‌رایه‌تی کردوه‌ته‌وه که یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی وڵاتی نۆرویژه، به‌هۆی بوونی موڵه‌تی ڕه‌سمی کارکردنمان و بوونی به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانمان له‌م وڵاته، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتیمان له کۆمیته‌کانی زۆربه‌ی وڵاتانی دیکه‌دا چالاک‌تر بووه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ر ٢مانگ پاش دامه‌زراندنی، به شێوه‌ی ڕه‌سمی و له نووسراوه‌یه‌کدا داوای ئه‌ندامه‌تی له کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه کوردستانییه‌کان له وڵاتی نۆ‌رویژ کرد، له‌و ماوه‌دا به بیانووی ئه‌وه‌ی که‌تازه دامه‌زراون وجارێ په‌له‌مان لێمه‌که‌ن تا ماوه‌یه‌کی دیکه خۆمان جوابتان لێده‌گێرینه‌وه،داواکارییه‌که‌مان پشتگۆی خرا، تا سه‌ر ئه‌نجام له ڕێکه‌وتی ٢٠ /١/٢٠ ٠ ٨ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆنفرانسی دووه‌می خۆی به‌ست، و له‌و کۆنفرانسه‌دا ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی تازه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان تا به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌م دیاری کرانه‌وه، هه‌ر چه‌ند ڕۆژ پاش کۆنفرانسی دوو، کۆمیته‌ی نۆرویژیش کۆنفرانسی خۆی به‌سته‌وه‌و کۆمیته‌ی تازه که پێک هاتووه له ٥ ئه‌ندام و ٢ جێگر هه‌ڵبژارده‌وه.
هه‌ر له مانگی ٣ی ساڵی ٢٠ ٠ ٨ که ٢ ساڵه به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پسک دا تێپه‌ڕی بوو، له ڕێگه‌ی به‌رپرسی تازه‌ی کۆمیته‌ی نۆرویژه‌وه و دیسانه‌وه پێوه‌ندی کرا به کۆمیته‌ی هاوکاری هیزه کوردستانیه‌کان و داوای ئه‌ندامه‌تیمان له‌گه‌ڵیان نۆێ کرده‌وه، ئه‌مجار چه‌ند لایه‌نێک ئاماده‌یی و پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی و به‌ڵێنیاندا که له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی کۆمیته‌ی هاوکاری پشتگیریمان لێبکه‌ن. دوای ماوه‌یه‌کی زۆر و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری هه‌ر بێ وڵام ماینه‌وه، تا له مانگی ٢ی ساڵی ٢٠ ٠ ٩ یه‌کێک له پارته‌کانی دۆستمان داوای لێ‌کردین دیسانه‌وه به نووسراوه ئه‌و داوایه به‌رزکه‌ینه‌وه، ئێمه‌ش له سه‌ر پێشنیاری ئه‌و دۆسته‌مان دووباره ئه‌و نامه‌یه‌مان نارده‌وه خزمه‌ت کۆمیته‌ی هاوکاری، که قه‌رار بوو تا پێش ئاهه‌نگی نه‌ورۆز به نووسراوه وڵاممان بده‌نه‌وه، چه‌ند ڕۆژێک به سه‌ر نه‌ورۆزدا تێپه‌ڕی و دیسانه‌وه وڵام نه‌بوو ئێمه‌ش به شۆێن په‌یداکردنه‌وه‌ی وڵامدا پرسیارمان کرده‌وه، ئه‌وانیش له وڵامدا داوای ڵیبۆردنی زۆریان کرد وبه‌ڵێنیان دا له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویان که پاش ئاهه‌نگی نه‌رۆزه مه‌سه‌له‌ی پسک یه‌ک لای بکرێته‌وه‌و وڵامی کۆتایمان بۆ بنێرنه‌وه، دیسانه‌وه ئه‌و به‌ڵێنه‌ش وه‌ک ده‌یان به‌ڵێنی دیکه وه‌ک به‌ردی بن گۆمی لێهات، تا سه‌ر ئه‌نجام له ڕێکه‌وتی ٢٨/٤/٢٠ ٠ ٩ دیسانه‌وه به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ به‌رپرسی کۆمیته‌ی هاوکاری قسه‌مان کرده‌وه، داوامان لێکرد که چی دیکه ڕۆژ به ڕۆژمان پێمه‌که‌ن و به نووسراوه وڵاممان بۆ بنێرنه‌وه، ناوبراویش به‌ڵێنی دا که هه‌ر پاش پێوه‌ندی ته‌له‌فونییه‌که هه‌نگاوی به په‌له‌ی بۆ هه‌ڵگری، هه‌روه‌ها به‌ڵێنیشی دا که له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به نووسراوه وڵاممان بۆ ب‌نێرێته‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ش تێپه‌ڕی وبێ وڵام ماینه‌وه، دیسانه‌وه له ڕۆژانی 12ی مای 19 مای به‌رپرسی کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ به‌رپرسی کۆمیته‌ی هاوکاری پێوه‌ندی گرته‌وه، هه‌موو پێوه‌ندییه‌کان به‌س به‌ڵێنی بێکرده‌وه بوو، تا سه‌رئه‌نجام ناچار بووین ئه‌م گلێی نامه‌یه بلاوکه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانیان له‌وه ئاگادرابن که حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردی هینده حه‌ز و‌خوازیاری نزیکایه‌تی بێت بۆده‌بێت ئاوای به سه‌ربێت? بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ئه‌و هه‌موو ساڵه ده‌ست به ده‌ست وپشتگۆی بخرێت.
به پێویستمان زانی که به‌و شێوه‌ی خواره‌وه چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه کوردستانیه‌کان بکه‌ین?.
١. ئایا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به هێزیکی کوردستانی ده‌زانن یا نه?
٢. ئایا به ئه‌ندام بوونی پسک له کۆمیته‌ی هاوکاری ,هیچ زیانێک به کورد ده‌گه‌یه‌نێت?
٣. ئایا کۆمیته‌ی هاوکاری یاسایه‌کی هه‌یه که له ماده‌یه‌کی ئه‌و یاسایه‌دا، خاڵێک هه‌بێت که ڕێگر بێت له ئه‌ندام بوونی پسک?
٤. ئایا کێشه‌و ناکۆکی و شه‌ری ته‌بلیغاتی پسک له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و حیزبانه‌ی ئه‌ندام له هاوکاری هه‌یه، که تا ببێته کۆسپ بۆ ئه‌ندام بوون?
٥. ئایا پسک له هیچ کام له‌و حیزبانه جیابووه‌ته‌وه (ئینشعاب، ئینشیقاق)ی کردوه، یا هه‌ڵگری ناوێکی هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و حیزبانه که به‌کۆسپی بزانن?
٦. تکایه ئه‌گه‌ر هه‌رکام له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه یا شتی دیکه هه‌یه له سه‌ر ئێمه، بفه‌رموون ئێوه‌ش له ڕاگه‌یاندنه کوردییه‌کاندا بڵاوی بکه‌نه‌وه بیخه‌نه به‌ر چاوی خۆێنه‌ران، ئه‌گه‌ریش نیتانه مافی هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی کوردی مه‌خۆن، کوردستانی بوون موڵکی هه‌موو تاک و ڕێکخراوێکی ڕه‌سه‌نی کوردییه.
هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی که‌له رێگه‌ی ئه‌م گلێی نامه‌شدا سوپاسی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌ندام له کۆمیته‌ی هاوکاری بکه‌ین، که به‌رده‌وام پشتگیریان لێکردوین.
کوردستانیانی خۆشه‌وست، ئێمه که ئه‌و گلێی نامه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه به‌و مانایه نییه که ئێمه دژایه‌تی کۆمیته‌ی هاوکاری ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها به‌وماناش نییه که‌له داوای ئه‌ندامه‌تیمان له هاوکاری ده‌کشێینه‌وه، ئێمه هه‌روا به مافی خۆمانی ده‌زانین که به‌رده‌وام داوای ئه‌ندامه‌تی له‌و کۆمیته بکه‌ین، و به‌رده‌وامیش ده‌بین تا وڵامی کۆتایی وه‌رده‌گرینه‌وه. هاوبیرانیشمان له وڵاتانی دیکه به ته‌مای داوای ئه‌ندامه‌تی کردنن له کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه کوردستانیه‌کان.
ئێمه به مافی خۆمان ده‌زانین که دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌و ئه‌و هه‌موو به‌ڵێن و دواخستنه‌وه، ده‌نگی خۆمان بخه‌ینه به‌رچاوی خه‌ڵک، وچیدیکه له تاقه‌تمان نه‌ما له پاش سێ ساڵ هه‌رخۆمان بێده‌نگ بکه‌ین وچاوه‌ڕێ بکه‌ین. ئێمه به ده‌یان جار به‌ته‌له‌فون وکۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێک له حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری ناو هاوکاری ئه‌و مه‌سه‌له‌مان باسکردوه، هه‌موو مافی ئه‌وه‌یان پێداوین که مافی به ئه‌ندام بوونمان هه‌یه، به‌ڵام کاتێک مه‌سه‌له‌که ده‌به‌نه کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان قسه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌بیسینه‌وه، ئێمه ناچینه ناو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و قسانه‌ی که که‌وتوونه‌ته‌وه به‌رگۆیمان، به‌ڵام ئاماژه به شتێک ده‌که‌ین ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه که یه‌کێک له‌و حیزبانه‌ی ئه‌ندام له کۆمیته‌ی هاوکاری که به ئه‌ندام بوونی پسک ڕازی نییه، هۆکاره‌که‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه که گوایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له سه‌رکردایه‌تی خۆمانه‌وه هیچ ئاگادارییه‌کمان پێنه‌دراوه، که ئایا ئێمه ده‌توانین له‌گه‌ڵ پسک له یه‌ک کۆمیته‌دا کاری هاوبه‌شمان هه‌بێت یانه، هه‌ر بۆ به‌دواچوونی ئه‌و به‌هانه‌یه سکرتیری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پێوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی و یه‌کێک له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه‌وه گرتووه، ئه‌وانیش بێخه‌به‌ری خۆیان له‌و باسه پێشانداوه و ڕاشیان گه‌یاندووه که ئه‌وان له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی نۆرویژی خۆیان له‌و مه‌سه‌له ده‌کۆڵنه‌وه.
هه‌روه‌ها جێێ خۆیه‌تی که ئه‌وه‌ش ئاماژه پێبکه‌ین، که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی نۆ‌رویژ له هیندیک له‌و حیزبانه‌ی ئه‌ندام له کۆمیته‌ی هاوکاری ئه‌ندام و هاوبیری زیاتره، بێ ئه‌وه‌ی له کۆمیته‌ی هاوکاری ئه‌ندامیش بووبین له گشت کار‌و چالاکیه‌کانی کوردستانینانی وڵاتی نۆ‌رویژ چ ئه‌و کارانه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاری رێکی خستووه یا لایه‌نی دیکه‌ش به‌شداری چالاکانه‌مان هه‌بووه.
ئێمه وه‌ک سیاسه‌ت و پرسینیپی پارته‌که‌مان، هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ نزیکایه‌تی و یه‌کێتی و پێکه‌وه کارکردنی هێز ولایه‌نه‌کانی کوردستانیداین، ودژی پرش وبڵاوی و یه‌کتر قه‌بووڵ نه‌کردنین.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو کوردستانێکی ئازاد وسه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ.
یه‌کگرتووبێت ڕیزه‌کانی گه‌له‌که‌مان.
کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، 29 ی بانه‌مه‌ڕ(گوڵانی) ٢٧٠ ٩ی کوردی و 19.5.2009 ی میلادی. www.psk2006.org
[email protected] ,