له ریگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه داوا له ئێوه‌ی به‌رێز: گشت که‌سانی شاره‌زا له‌و بواره‌دا ده‌که‌ین، که هاوکاریمان بکه‌ن بۆ دروستکردنی ئه‌و لۆگۆیه.
بانگه‌وازی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بۆ کوردستانیانی شاره‌زا له‌بواری دروستکردنی ڵۆگۆ وئارم.

کوردستانیانی خۆشه‌ویست و شاره‌زا له بواره‌کانی کاری دیسانه‌ر بۆ دروستکردنی لۆگۆ و ئارم،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌رده‌م خۆی به پارتی گشت چین وتۆیژه جیاوازه‌کانی کوردستان زانیوه، و هه‌میشه‌ش به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ که بۆ کاره سه‌ره‌کییه‌کانی ڕاوێژ به که‌سانی شاره‌زاو لێزانی کوردستانی داگیرکراومان بکات،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بڕیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌می له هاوینی ئه‌مساڵدا په‌سه‌ند کردوه، و بۆ کۆنگره‌ی یه‌که‌میش پێویستمان به دروستکردنی لۆگۆیه‌کی تایبه‌تیه که پێناسه له شوعارو ئامانجه‌کانی کۆنگره‌که‌مان بکات، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌و له ریگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه داوا له ئێوه‌ی به‌رێز: گشت که‌سانی شاره‌زا له‌و بواره‌دا ده‌که‌ین، که هاوکاریمان بکه‌ن بۆ دروستکردنی ئه‌و لۆگۆیه.
بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌به‌سته‌کانی کۆنگره‌و لۆگۆی پێوه‌ندیدار به کۆنگره‌وه زانیارتان هه‌بێت، تکایه له ڕێگه‌ی ئه‌و ئیمه‌یله‌وه ژماره ته‌له‌فون یا هه‌ر ئه‌مرازێکی دیکه‌ی پێوه‌ندی گرتن به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بنێرن بۆمان،
[email protected] تا ئێمه‌ش بتوانین پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ بگرین و له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و لۆگۆیه له‌گه‌ڵتان بدۆێین.
چاوه‌ڕوانی هاوکاری و پشتگیریتانین.
به سوپاسه‌وه: کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
[email protected] u www.psk2006.org