هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی یه‌که‌م، و شوعاری کۆنگره ولۆگۆی تایبه‌ت به کۆنگره، * لێدوان له سه‌ر قه‌واره‌ی داهاتووی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی کۆمیته ورێکخستنه‌کانی پسک به‌رێوه چووه.

له ڕێکه‌وتی 1 جۆزه‌ردانی 2709 ی کوردی و به‌رامبه‌ر به 22.5.2009 ی زاینی. سکرتێری گشتی وهیندێک له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به به‌شداری چه‌ندین له به‌رپرسانی کۆمیته‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆی وڵات، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگیان پێکهێنا، که‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه بریتی بوون له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه.
* هه‌ڵسه‌نگاندی کار‌و تێکۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پێوه‌ندییه نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌کان
* باسێکی گشتیی له سه‌ر خۆ ئاماده کردن بۆ کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ورده کارییه‌کانی.
* هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی یه‌که‌م، و شوعاری کۆنگره ولۆگۆی تایبه‌ت به کۆنگره،
* لێدوان له سه‌ر قه‌واره‌ی داهاتووی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و سڕێنه‌وه‌ی ناو و ئاسه‌واره‌کانی زمانی بێگانه وه‌ک فارسی وعه‌ره‌بی ، له نێۆ قه‌واره‌ی ڕێکخستنه‌کانی پسک و دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی کوردی له شۆێنه‌کانیان.
* شیکردنه‌وه‌و شرۆڤه‌کردنی به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ئاماده‌کردنی ڕه‌شنووسێک بۆ کۆنگره.
* باس و لێدوان له‌سه‌ر دروستکردنی هاوپه‌یمانییه‌کی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کێک له لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
* باسێک له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی کۆماری ئیسلامی ئێران وهه‌ڵویستی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
* هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیار‌و بۆچوونی دیکه هاته ئاراوه‌و لێدوانی له سه‌ر کرا.
له کۆی شرۆڤه کردنی سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌دا، چه‌ندین بڕیار له لایه‌ن کۆبوونه‌وه به ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌شدار بووان په‌سه‌ندکرا، و ئه‌رکه‌کان تا کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو به که‌سانی تایبه‌ت سپێردران.
کۆبوونه‌وه له پاش 4 کاتژمێر به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
1 ی جۆزه‌ردانی 2709 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 22.5.2009
www.psk2006.org.
[email protected]