به‌ره‌ی تورکمانی وماده‌ی سه‌د وچل(١٤٠ )
پاش رووخانی به‌عس زۆر لايه‌ن بوون که دژايه‌تی ماده‌ی ٥٨ و ١٤٠ کرد که بۆ ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک و ناوچه ته‌عريبکراوه‌کانی تری کوردستان برياری له‌سه‌ر درا، ێکێ له‌و لايه‌نانه به‌ره‌ی تورکمانی بوو که گوايه نوێنه‌رايه‌تی زۆربه‌ی زۆری برا تورک
پاش رووخانی به‌عس زۆر لايه‌ن بوون که دژايه‌تی ماده‌ی 58 و 140 کرد که بۆ ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک و ناوچه ته‌عريبکراوه‌کانی تری کوردستان برياری له‌سه‌ر درا، ێکێ له‌و لايه‌نانه به‌ره‌ی تورکمانی بوو که گوايه نوێنه‌رايه‌تی زۆربه‌ی زۆری برا تورکمانه‌کانی کوردستان ده‌کات.
رژێمی به‌عس بێجگه له سياسه‌تی شۆڤينی دژ به کورد هه‌مان به‌رنامه‌و پيلانی بۆ گواستنه‌وه‌و ده‌رکردنی برا تورکمانه‌کان ده‌کرد له‌و ناوچانه‌و هه‌موو ئه‌و لايه‌ن و هیزانه‌ی به‌رگريان له مافه‌کانی تورکمان ده‌کرد که‌وتبوونه به‌ر شاڵاوی گرتن و کوشتنی رژێمی به‌عس.
هێزه کوردستانێکان به راست و چه‌پيان دژ به‌و سياسه‌تی به‌عسه وه‌ستان و به‌گوێره‌ی پێويست ده‌رگايان بۆ هاوکاریکردنی هیزه تورکمانێکان کرده‌وه چونکه ئه‌و لايه‌نانه‌يان به به‌شێکی گرنگی به‌ره‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی دژ به‌عس چاولێده‌کرد. بێجگه له هاوکاری و پاڵپشتی سياسی بۆ هیزه تورکمانێکان وه به پێچه‌وانی رژێمی به‌عس هێزه کوردستانێکان هه‌موو جۆره هاوکارێکی مه‌وزوعيشيان خستبوه به‌رده‌م برا تورکمانه‌کان. له هه‌رسێ شاره ئازادکراوه‌که‌ی کوردستان مه‌قه‌ره‌کانی هێزه تورکمانێکان کرانه‌وه‌و به‌ره‌ی تورکامانيش ێکێ بوو له‌و هێزانه‌ی که ئازادانه کاری سياسی خۆی له‌و ناوچانه ئه‌نجامده‌دا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م هاوکاری و پاڵپشتيه‌ی کورد، به‌داخه‌وه به‌ره‌ی تورکمانی هه‌ر له رۆژی دامه‌زراندنێوه ده‌ستیکرد به دژايه‌تیکردنی کورد و هه‌زارو يه‌ک بوختيانی بۆ هه‌ڵده‌به‌ست. رۆژانه به‌ره‌ی تورکمانی له رێگای ده‌زگا ميدياکانێه‌وه که له شاره‌کانی (غازی عه‌نته‌ب)، (ئه‌ده‌نه) و هه‌ندێ شاری تری تورکيا بۆ کرابوه‌وه پروپاگه‌نده‌ی زۆر خراپیان دژ به هێزه کوردستانێکان و خه‌ڵکی کورد بڵاوده‌کرده‌وه. به‌ره‌ی تورکمانی زۆر له ئه‌ندامانی چالاکانه کاريان بۆ (ميت) و ده‌زگا ئه‌منێکانی تورکيا ده‌کرد له سه‌ر سنوور و ناوچه کوردێکانی تورکيا، ده‌روازه‌ی سنووری (ابراهيم خليل) ێکێ بوو له‌و ناوچانه‌ی که ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تورکمانی هاوکارێکی ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منێکانی تورکيايان ده‌کرد لێ. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌و ده‌روازه سنووريه‌وه هاتوچۆيان کردوه ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تورکمانيان ديوه‌و که‌سيش نيه سوکايه‌تی پێ نه‌کرابێت له لايه‌ن ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تورکمانی. ئه‌وه‌ی که ئه‌و سوکايه‌تی و چالاکيه‌ی ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تورکمانی ده‌بينی له ده‌روازه‌ی سنوور و پشت سنوور ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وت که ئه‌مانه ته‌نها بۆ هاوکاری زمانه‌وانی هێزه تورکێکان نه‌هاتووون به‌ڵکو به‌شێکی گرنگی ئه‌و ده‌زگا سيخۆری و ئه‌منيانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ن. هه‌رچی پرسيارو پشکنين هه‌بوو به‌رامبه‌ر کورده‌کان ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌نجاميان ده‌دا.
ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌ره‌ی تورکمانی پێشکه‌شی ده‌زگا سيخۆرێکانی تورکيای کردوه ئه‌وه‌نده زۆره بۆيه پێويست ناکات لێره‌دا هه‌ر هه‌مووی باس بکه‌ين، به‌ڵام ده‌توانيين بڵێن که کارێکی له‌م جۆره ته‌نها ده‌خرێته چوارچێوه‌ی نۆکه‌ری و گۆمانه‌کان زياتر ده‌کات دژ به‌م رێکخراوه. ئه‌وه‌ی که لێره مه‌به‌ستمانه‌و ده‌مانه‌وێت جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌ين هه‌ڵوێسته سياسیه دژايه‌تێکه‌ی ئه‌م رێکخراوه‌يه دژ به کورد که پاش رووخانی به‌عس رۆژ به‌رۆژ روو له زيادبوون ده‌کات و له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵوێستێکی دوژمنانه‌ی تورکيا دژ به کورد و په‌ره‌سه‌ندنی رۆڵی کورد له عيراق ئه‌م رێکخراوه هه‌مان دهۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا لێده‌دات و رۆژانه بوختيان و پرۆپاگه‌نده‌ی خراپ دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد بڵاو ده‌کاته‌وه.
هه‌ر له پاش رووخانی به‌عسه‌وه به‌ره‌ی تورکمانی و ده‌وڵه‌تی تورکيا هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌ی جۆراوجۆر دژ به کورد ده‌که‌ن و دژی هه‌موو کارێکن بۆ ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک و ناوچه ته‌عريبکراوه‌کانی تر. ئه‌وه‌ی که جێ سه‌ر سورمانێکی زۆره‌و زۆر له چاودێرانی سياسی لێ تێناگه‌ن، بۆچی به‌ره‌ی تورکمانی دژی ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 که ئه‌نجامه‌که‌ی سوودێکی زۆری بۆ خودی برايانی تورکمان هه‌يه‌و و هه‌موو ئه‌و زۆڵم وزۆرداريه‌ی رژێمی به‌عس پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه. ئايا خه‌ڵکی تورکمان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن يان سوودمه‌ند له جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140. باشه به‌عس و داروده‌سته‌که‌ی مامه‌له‌ێکی باش و جياوازيان له‌گه‌ل برا تورکمانه‌کان کردوه، يان ئه‌وانيش وه‌کو کورد و پێکهاته‌کانی تری ناو عيراق دووچاری هه‌زار و يه‌ک ماڵوێرانی و ده‌رده‌سه‌ری هاتن به‌ده‌ست ئه‌م رژێمه‌وه. ئه‌و راستيانه‌ی که ره‌فتار و سياسه‌تی شۆڤينيانه‌ی به‌عس ئاشکرا ده‌کات دژ به تورکمان يه‌کجار زۆرن و پێويست ناکات لێره‌دا باسی لێوه بکه‌ين، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که ئه‌گه‌ر سياسه‌تی به‌عس شۆڤينيانه نه‌بوايه دژ به خه‌ڵکی تورکمان بۆچی به‌ره‌ی تورکمانی له‌ژێر چه‌تری رژێمی به‌عس رێگای پێ نه‌ده‌دراو ئه‌وانيش وه‌ک هه‌موو هێزه‌کانی تر له‌به‌ره‌ی دژايه‌تی به‌عس بوون.
ئیشتا پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری لايه‌نه‌کانی سياسی له‌سه‌ر ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک و ناوچه ته‌عريبکراوه‌کانی تر رێکه‌وتوون، سه‌رانی به‌ره‌ی تورکمانی خۆيان خستۆته به‌ره‌ی دژ به‌و ئاسايکردنه‌وه‌و رۆژنيه له‌گه‌ڵ پاشماوه‌کانی به‌عس ، شۆڤينيزمه‌کان وه هه‌ندێ له عه‌ره‌به هاورده‌کانی که‌رکوک راگه‌ياندنی سه‌ير دژ به جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و هێزه کوردستانێکان بڵاو نه‌که‌نه‌وه. باشه به‌ره‌ی تورکمانی که باس له بوونی زۆرينه‌ی تورکمان ده‌کات له که‌رکوک و ناوچه ته‌عريبکراوه‌کانی تری کوردستان بۆچی له ئاسايکردنه‌وه‌و راپرسی ئه‌م ناوچانه ده‌ترسێت و دژايه‌تی ده‌کات. ئه‌گه‌ر زۆرينه‌ی ئه‌م ناوچانه له برا تورکمانه‌کان پێکدێت ئه‌وا ئاسايکردنه‌وه له قازانجی تورکمانه‌و ئه‌و کاته له رێگای راپرسی و ئاماره‌وه ده‌توانن خۆيان بريار بۆ پاشه‌رۆژی ناوچه‌کان بده‌ن ئه‌گه‌ر بێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان يان هه‌ر وه‌ک خۆيان بمێننه‌وه.
باشه ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌م دوايه‌ی سه‌رانی به‌ره‌ی تورکمانی که ئه‌گه‌ر هه‌موو پۆسته‌کانی دامووده‌زگاکانی ناو شاری که‌رکوکيشيان پێبدرێت ئه‌وان رازی نابن به ئاسايکردنه‌وه‌و گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان چی ده‌گه‌ێنێت. ئايا ئه‌م هه‌ڵوێستانه هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا نيه که ده‌ڵێن ئه‌وان به‌هيچ جۆرێک رازی نابن که که‌رکوک بخرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. بۆچی ده‌بێت به‌ره‌ی تورکمانی هه‌مان هه‌ڵوێستی دژايه‌تی کردنی کورد بگرێته به‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا هه‌يانه. باشه هاوکاری وهه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رانی به‌ره‌ی تورکمانی و پاشماوه‌کانی به‌عس سووکايه‌تی کردن نيه به‌و هه‌موو شه‌هيدانه‌ی تورکمان که به‌ده‌ست به‌عس کۆژران و له سێداره‌دران. هه‌ر به‌عس و هه‌ندێ له هاورده عه‌ره‌به‌کان نه‌بوون که ناوچه تورکمان نشينه‌کانی وه‌ک (مصلی)، (تسعين) گوندی به‌شير وه زۆر ناوچه‌ی تری نيشته‌جێ تورکمانيان داگيرده‌کرد و خه‌ڵکه تورکمانه‌که‌یان به‌ره‌و شاره‌کانی تری کوردستان ده‌گواسته‌وه. هه‌ر به‌عس و عه‌ره‌به هاورده‌کانی لايه‌نگيری به‌عس نه‌بوون که به زه‌بری چه‌ک و هه‌ره‌شه ره‌گه‌زنامه‌ی نزيکه‌ی نه‌وه‌ت هه‌زار تورکمانی ئه‌م ناوچانه‌يان به‌زۆر گۆری بۆ عه‌ره‌ب و ئه‌وه‌شی قه‌بوڵی نه‌کرد ره‌وانه‌ی شاره ئازادکراوه‌کانی کوردستان کران. باشه چۆن سه‌رانی به‌ره‌ی تورکمانی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی رژێمی به‌عسيان له‌بيرچۆته‌وه‌و هاوکاری ته‌واوی ئه‌وان و هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه ده‌که‌ن که‌هه‌مان به‌رنامه‌و فه‌لسه‌فه‌ی شۆڤينی به‌عسيان هه‌يه. باشه هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان پاشماوه‌کانی به‌عس و به‌ره‌ی تورکمانی سوکايه‌تی و خه‌يانه‌ت کردن نيه دژ به هه‌موو رۆڵه‌کانی تورکمان که به‌ده‌سه‌ت سه‌رانی به‌عس له‌ناوچوون.
پاش ئازادکردنی هه‌رسێ پارێزگای سلێمانی، هه‌ولێر وه دهۆک کێ ده‌رگای وه‌لاکرد بۆ برايانی تورکمان و هه‌موو هاوکارێکی خستنه‌پێش. ئايا به‌ره‌ی تورکمانی بێجگه له کورد کێ رێگای کردنه‌وه‌ی بنکه‌و باره‌گاکانی ده‌دا. باشه هه‌ر کورد نه‌بوو له‌گه‌ڵ يه‌که‌م رۆژێ ئازادکردنی زۆربه‌ی ناوچه کوردستانێکان باوه‌شی بۆ هه‌موو برا تورکمانه‌کان کرده‌وه‌و له پێش هه‌مووشيانه‌وه به‌ره‌ی تورکمانی. به‌ره‌ی تورکمانی نه‌بوو که بنکه‌و باره‌گاکانی خۆی له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان دامه‌زراند، له کاتێکدا رژێمی به‌عس کونه‌مشکی لێکردبوون به قه‌يسه‌ری.. هه‌ر کورد نه‌بوو هاوکاری وپاڵپشتێکی ته‌واوی هه‌موو هێزه تورکمانێکانی کرد و هه‌موو ئاسانکارێکی خستنه به‌رده‌م. باشه پاش هه‌موو ئه‌و باوه‌شکردنه‌وه‌و هاوکاريه‌ی کورد بۆچی به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌و دژايه‌تيه کوێرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کات. ئايا مافی کورد نيه داوا له خه‌ڵکی تورکمان بکات که ئه‌و پرسيارانه ئاراسته‌ی سه‌رانی به‌ره‌ی تورکمانی بکه‌ن و داوای راگرتنی ئه‌و دژايه‌تيه‌يان بکه‌ن.
ئاسايکر‌دنه‌وی باری که‌رکوک و ناوچه ته‌عريبکراوه‌کانی تر هه‌موو ئه‌و مافه زه‌وتکراوانه‌ی برا تورکمانه‌کان ناگه‌رێنێته‌وه که تاکو ئێستا وه‌کو ئه‌وانه‌ی کورد بێ چاره‌سه‌رکردن ماونه‌ته‌وه. ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و راستيانه‌ن که هه‌موو ده‌يزانيين، بۆچی به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌و هه‌موو داژيه‌تيه‌ی کورد ده‌کات. برا تورکمانه‌کان هه‌تا هه‌تايه وه‌ک ێکێ له پێکهاته‌کانی کوردستان له‌پاڵ کورد ده‌ژێت و ده‌مێنێته‌وه، بۆيه ده‌بوو به‌ره‌ی تورکمانيش وه‌ک هه‌موو ئه‌و هێزه تورکمانيانه‌ی تری کوردستان ده‌ستيان بخستايه‌ته ده‌ست کورد بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسێکان نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. ئايا ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌ملاو ئه‌ولای سه‌رانی به‌ره‌ی تورکمانی دژ به ئاسايکردنه‌وه‌ی ره‌وشی که‌رکوک و ناوچه ته‌عريبکراوه‌کانی تر نيه. بۆچی ده‌بێت سياسه‌ت و هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی تورکمانی ته‌نها له خزمه‌ت سياسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکيا بێت که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌که‌يانه‌وه دژايه‌تی هه‌موو شتێکی کوردی ده‌که‌ن. ئايا هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی تورکمانی ره‌وشی سياسی ناوچه‌که ئاڵۆزتر ناکات له کاتێکدا هه‌موو ناوچه‌که پێويستی به هاوکاری هه‌موو لايه‌نه‌کان هه‌يه بۆ سه‌قامگيریکردن و ئارامکردنه‌وه‌ی ئاسايشی.
ده‌بوايه سه‌رانی به‌ره‌ی تورکمانی له‌جێ ئه‌و هه‌موو دژايه‌تيه‌ی کورد يه‌که‌م لايه‌ن بوونايه که خوازياری جێبه‌جێکردن و به‌رگریکردنن له ماده‌ی 140 بۆ ئه‌وه‌ی به زووترين کات هه‌موو ناوچه ته‌عريبکراوه‌کان ئاساي بکرێنه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و ناهه‌قی و زۆڵمه‌ی به‌سه‌ر تورکمان و کورد هاتوه بسرێته‌وه.
[email protected]