له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه هیچ کام له‌و کاندیدانه ناتوانن گۆڕڕانکاری له‌و سیسته‌مه‌دا دروستبکه‌ن، و به‌شداری نه‌کردن و بایکوتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان باشترین وڵامه بۆ ئه‌و شانۆکارییه
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌یه‌مین شانۆکاری به‌ناو هه‌ڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی ئێران، با ڕێگا نه‌ده‌ین سه‌رنجی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ لای سندوقی ده‌نگدان ڕاکێشن.
هاونیشتمانانی وڵاتداگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
خه‌ڵکی تامه‌زرۆی ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری گه‌له‌که‌مان له ژێر سته‌می داگیرکه‌ران.
هه‌روه‌ک ئاگادارن که کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی له 30 ساڵ تێپه‌ڕکردوه، و له‌درێژایی ته‌مه‌نی له‌و 30 ساڵه‌دا بۆ3 ڕۆژیش جێگای په‌سه‌ندی خه‌ڵک نه‌بوون و شادییان نه‌خستووه‌ته ده‌روونی خه‌ڵکه‌وه، ئه‌وان هه‌میشه سه‌رقاڵی سه‌رکوپ وچه‌وساندنه‌وه بون. ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوداری کۆماری ئیسلامی ئێران که ده‌یان ئاخوندی به‌رچاون، ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌روه‌ت وسامانی گشت گه‌لانی بنده‌ستدا گرتووه، و به هه‌وه‌س وبازاری خۆیان مامه‌ڵه‌و سه‌ودای پێده‌که‌ن بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی له جیهاندا. به‌رژه‌وه‌ندخوازان و بازار گه‌رمه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌میشه له کات وساته‌کانی هه‌ڵبژاردندا ده‌که‌ونه ته‌کتیک وشوعاردان به‌مه‌به‌ستی ڕاکێشانی ده‌نگی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان، هه‌ر جاره‌و به‌شوعاردانێکی دوور له کرده‌وه خه‌ڵک سه‌رقاڵ ده‌که‌ن. له خولی ده‌یه‌می شانۆکارییه‌کانی ئه‌مجاره‌یاندا که چه‌ند ڕۆژێکی ماوه، وا ده‌بینین که ئه‌م جاره‌ش که‌سێک که له ته‌مه‌نی ڕه‌ش و زوڵم وزۆری ده‌سه‌ڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له‌گه‌ڵ بووه، و بۆخۆی به‌رپرسی زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه، به ده‌یان له ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد ونه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له سه‌ر ده‌ستوری ئه‌و له سێداره دراون و به‌ندی درێژخایه‌نیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، که چی ئیستا ئه‌و که‌سه گوایا به ناوی دابینکردنی ماف بۆ نه‌ته‌وه‌کان دێته مه‌یدانه‌وه، ومخابن هیندێک لایه‌ن وهه‌روه‌ها هیندێک له ڕۆشنبیرانی کوردیش له ناوخۆ وده‌ره‌وه ئه‌و شوعارانه به باشی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، وه‌ک ئه‌وه‌ی وابێت که یه‌که‌مجاره ئاخونده‌کان بۆ فریودانی خه‌ڵک له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه‌یان کردبێت.
هه‌م کرده‌وه‌ی ته‌مه‌نی سیساڵه‌ی شانۆکارییه‌کانی ئاخوندان وهه‌م چاودیرانی جیهانی شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن که هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌رگیز بنه‌مایه‌کی دیمۆکراتی ئازادی تێدا به دینه‌کراوه، وهه‌میشه که‌سانی پاڵێراو که‌سانێک بوون که جێگای په‌سه‌ندی گه‌وره ئاخوندان بوون نه‌ک جێگای په‌سه‌ندی خه‌ڵک، به‌ڵکو ئه‌و کاندیدانه ته‌نیا وه‌ک دیکۆرێک به کاریان دێنن، گشت ده‌سه‌ڵات ویاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له شۆێن وکاناڵی دیکه‌وه ده‌درێته ده‌ره‌وه، که ئه‌سڵه‌ن نه پرس به خه‌ڵکراوه‌و نه گۆی به قسه‌ی خه‌ڵک ده‌درێت، که‌وابێت زۆر پێویسته کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی کورد له‌وبواره‌دا وشیارانه بیرکه‌نه‌وه، و ئه‌م جاره‌ش نه‌که‌ونه داوی شوعاری بێئاکامی ئاخونده‌کان، جێی خۆیه‌تی که له‌م ڕاگه‌یاندراوه‌شدا ڕوی ڕه‌خنه‌مان بکه‌ینه هیندێک له‌و لایه‌ن و ڕۆشنبیرانه‌ی کورد که تا ڕاده‌یه‌ک ناڕاسته‌وخۆ خه‌ڵک هانده‌ده‌ن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا به‌شداری بکه‌ن، یا به واتایه‌کی دیکه پڕوپاگه‌نده‌ی یه‌کێک له‌و ئاخوندانه‌یان لا په‌سه‌نده‌و پێیان وایه که ئه‌و ده‌توانێ گۆڕانکاری پێک بێنێت.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وێرای ئه‌وه‌ی که له نگرانی و فشاره‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک ده‌گه‌ین، و ده‌زانین که ئه‌وان بیرله‌وه ده‌که‌نه‌وه که له نێوان چه‌ند ئاخوندی کاندیدکراودا که‌سێک هه‌ڵبژیرن که گوایا له‌وانی دیکه تۆزێک باشتر ببێت، له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه هیچ کام له‌و کاندیدانه ناتوانن گۆڕڕانکاری له‌و سیسته‌مه‌دا دروستبکه‌ن، و به‌شداری نه‌کردن و بایکوتکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان باشترین وڵامه بۆ ئه‌و شانۆکارییه. دیاره هیچ شک وگومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌گه‌ر خه‌لک به‌شداری بکات یانه‌یکات، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیم به فرت وفێڵی هه‌میشه‌ییان هه‌ڵبژاردنه‌کان به سه‌رکه‌وتوویی ناوده‌به‌ن.
نه‌مان بۆ ڕێژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌رکه‌وێ خه‌بات له پێناو کوردستانێکی ئازاد‌و دیمۆکرات وسه‌ربه‌خۆدا.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان . 3ی جۆزه‌ردانی 2709 ی کوردی، 24.5.2009 ی زاینی.