ئێمه هه‌ر یه‌ک له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان که له خواره‌وه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه واژۆ ده‌که‌ین، به دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شدا بڕیارماندا، هه‌ر دوو لامان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خه‌بات له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ڕاگه‌یاندنی ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

ژماره یه‌ک
بۆ ڕای گشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان و جیهان
ئێمه هه‌ر یه‌ک له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان که له خواره‌وه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه واژۆ ده‌که‌ین، به دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شدا بڕیارماندا، هه‌ر دوو لامان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خه‌بات له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاری هاوبه‌شمان هه‌بێت. ئه‌مڕۆ به واژۆکردنی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه هاوبه‌شه له دایکبوونی (هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان) به هه‌مووان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
واژۆرکا‌ران:
هێرش عه‌لیزاده : پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات)
عارف باوه‌جانی : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
دووشه‌ممه، ڕێککه‌وتی ٤ی جۆزه‌ردانی ٢٧٠ ٩ کوردی، ٢٥ی مانگی پێنجی ٢٠ ٠ ٩ زاینی
شۆێن: ستۆکهؤڵم پێته‌ختی وڵاتی سوید.
...........................................................................................................
ئایینامه‌ی هاوکاریی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان
ناو: هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
شوێنی جوگرافیی: ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
مه‌به‌سته‌کان:
١. کورتخایه‌ن: بیروڕاگۆڕینه‌وه و چالاکیی هاوبه‌ش و هاوکاریی نێوان پارتی سه‌ربه‌رستیی کوردستان و پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان به مه‌به‌ستی پێشخستنی خه‌باتی ئازادیخوازیی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
٢. درێژخایه‌ن: لێک نزیککردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئین جی ئۆ کوردستانیه‌کان به مه‌به‌ستی پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی خه‌باتی ئازادیخوازیی گه‌لی کوردستان، به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
“هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان” (هسرک) هه‌روه‌ها کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که ڕیکخراوه‌ی کوردستانیی سه‌ربه‌خۆخواز و هه‌موو که‌سایه‌تیه‌کی کوردستانیی که له ڕووی پارتایه‌تیی و ڕێکخراوه‌ییه‌وه سه‌ربه‌خۆن ئاییننامه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانییه په‌سه‌ند بکه‌ن و تیایدا به‌شدار بن.
ئامانج:
١. واژۆکارانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه خوازیارن له پێناوی گه‌وره‌ترکردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه به‌ره‌و دروستبوونی به‌ره‌یه‌کی نیشتیمانیی تێ‌بکۆشن. به‌ره‌یه‌ک که بتوانێت له هه‌موو ڕوویه‌کی سیاسیی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، فه‌رهه‌نگیی، ڕۆشنبیریی و هتاد... نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی دانیشتووان به هه‌موو بیر و بۆچونێک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکات و وه‌کوو هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان چالاک بێت.
٢. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و دیموکراتیک و پلورالیست له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
٣. بڵاوکردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی بیری دیموکراسی له کوردستان وه‌ک سیسته‌مێکی حوکم و فه‌راهه‌مکردنی بارودۆخی له‌بار بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌دا حکومه‌تێک هه‌ڵبژێرن که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکات.
ئێمه ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه‌ی که به دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه و قسه و باسی چڕ و پڕ، ئه‌م ئاییننامه واژۆ ده‌که‌ین، بڕوامان به‌م خاڵه پڕێنسیپیانه‌ی خواره‌وه هه‌یه:
١. کوردستان وڵاتێکی داگیر کراوه.
٢. سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان مافی له پسان نه‌هاتووی گه‌لی کوردستانه.
٣. جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، سه‌قامگیرکردنی سێکولاریزم، به ڕه‌سمی ناسینیی هه‌موو ئایینێک و باوه‌ڕ به ئازادیی ڕا ده‌ربڕین.
٤. پلوڕالیزمی سیاسیی و دیمۆکراسیی به پێی پرنسیپی یه‌ک مرۆڤ یه‌ک ده‌نگ.
٥. مافه‌کانی مرۆڤ به پێی هه‌موو ئه‌و په‌یماننامه و ڕێککه‌وتننامانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کان و جیهان به قازانجی تاکه‌که‌س واژۆ یان ئاماده‌کراون.
٦. مافی یه‌کسان و به‌رانبه‌ر بۆ ژنان و پیاوان و هه‌روه‌ها مافی یه‌کسان بۆ که‌مینه ئه‌تنیکی یان نه‌ته‌وه‌یه‌کان له کوردستان.
٧. ئازادیه تاکه که‌سیه‌کان، له‌وانه: ڕه‌خنه‌گرتن، ڕاده‌ربڕین، به‌شداری له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان، خۆڕێکخستن و دروستکردنی سه‌ندیکا و یا ئین جی ئۆکان، چاپه‌مه‌نیی، ده‌نگدان و هتاد.
٨. هه‌روه‌ها ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ش:
-باوه‌ڕ به‌م هاوپه‌یمانییه، به پرنسیپه‌کانی و له کرده‌وه‌دا کارکردن بۆ ئامانجه‌کانی.
-ئه‌م ئایینامه‌یه تا ئه‌و کاته بره‌وداره که نوێ ده‌کرێته‌وه.
-هه‌موو تاکه که‌س و گرووپ و ڕێکخراوه‌یه‌ک بۆیان هه‌یه و ده‌توانن، ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێوه‌ندیدار به‌م هاوپه‌یمانیه، یان ڕوو به ڕای گشتیی، ڕه‌خنه له‌م ئایینامه‌یه بگرن و یا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترکردنی پێشنیاز بنێرن و لێکۆڵینه‌وه‌ی لێ بکه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شیان داوای زانیاری له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکه‌ن.
-ئه‌م ئایینامه‌یه له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی داهاتوودا قابیلی گۆڕان و دووباره فۆرموله‌کردنه‌وه‌یه.
-لایه‌نانی ناو ئه‌م هاوپه‌یمانییه له ناو هاوپه‌یمانیه‌که‌دا به‌رانبه‌ر به‌یه‌ک هاوشان و هاوئاست و هاوماف و یه‌کسان و هاوئه‌رکن.
أ)له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌دا له ناوخۆ یان ڕوو به ده‌ره‌وه ئاڵای کوردستان هه‌ڵده‌واسرێت و ئه‌و ئارمه داده‌نرێت که نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نانی ڕه‌سمیی هاوپه‌یمانییه‌که ده‌کات.
ب)سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی “ڕه‌قیب” تا ئه‌و کاته بره‌وداره که له سه‌ر ئاستی کوردستان سروودێکی نوێی دیکه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ٢٥/٥/٢٠ ٠ ٩ ـــ ٤ی جۆزه‌ردانی ٢٧٠ ٩ کوردێ
ئیمایلی پێوه‌ندی گرتن به هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:
[email protected]شاندی به‌شداری هه‌ردوو لایه‌ن بریتی بوون له به‌رێزان
هاوڕێیانی به‌شداری هه‌ردوولا: (پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان)
١. عارف باوه‌جانی، سکرتێری گشتیی
٢. دڵشاد په‌روانه، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
٣. فه‌رهاد جیهانگیریی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی سوێد
٤. کامیار کرماشان، نوێنه‌ری پ س ک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوێد
(پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان)
٥. ڕێبوار ڕه‌شید، وته‌بێژی پارتیی
٦. هێرش عه‌لیزاده به‌شی پێوه‌ندیه‌کانی پارتیی
٧. مه‌سعود فه‌ریقی، به‌شی پێوه‌ندیه‌کانی پارتیی
٨. دیاکۆ زه‌ندی، به‌رپرسی ماڵیی پارتیی
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان و پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٢٥/٥/٢٠ ٠ ٩
ماڵپه‌ڕی هه‌ردوولایه‌ن
www.psk2006.org http://www.psdkurdistan.org/
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، له ڕۆژانی داهاتوو وێنه‌ی زیاتر بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.