عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئاهورا هه‌ورامی ئه‌ندامی ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی، تاڤگه بۆکانی، وریا ڕۆژهه‌ڵاتی، هاوار سنه‌یی، زه‌رده‌شت جاف، ئاسۆکرماشانی و ڕه‌وه‌ند مه‌ریوانی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستی له باشوری کوردستان،
دیدارێکی دۆستانه‌و گرنگی نیوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆکراتی کوردستان.


له میانه‌ی سه‌ردانه‌کانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و شاندی یاوه‌ری، سه‌ردانی باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆکراتی کوردستان یان کرد، که له لایه‌ن به‌ریز کاک غه‌فور مه‌خموری سه‌رۆکی گشتی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی دیمۆکراتی کوردستان به‌گه‌رمی پێشوازی کران.
ئه‌و کۆبوونه‌وه دوو لایه‌نه‌دا که زیاد له ٤ کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو، گه‌لێک باسی گرنگ له‌مه‌ڕ هه‌ل ومه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستان و لێکنزیکبوونه‌وه‌ی پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستان له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه شرۆڤه‌ی له‌سه‌رکرا.
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتی بووون له به‌ریزان کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئاهورا هه‌ورامی ئه‌ندامی ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی، تاڤگه بۆکانی، وریا ڕۆژهه‌ڵاتی، هاوار سنه‌یی، زه‌رده‌شت جاف، ئاسۆکرماشانی و ڕه‌وه‌ند مه‌ریوانی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستی له باشوری کوردستان،
شاندی یه‌کێتی دیمۆکراتی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان پێکهاتبوون له به‌ریزان کاک غه‌فور مه‌خموری کاک غه‌فور مه‌خموری سه‌رۆکی گشتی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌ی دیمۆکراتی کوردستان. هه‌ڤاڵ قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی، هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا زه‌روو نۆێنه‌ری یندک له‌بادینان وهه‌ڤاڵ ڕه‌شید له‌زگین نۆێنه‌ری یندک له زاخۆ.
شایانی باسه که له لایه‌ن شاندی خانخۆییه‌وه نیورۆ خوانێک بۆ شاندی پسک له هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان رێکخرا. پاشان شاندی پارتی سه‌ربه‌ستی له لایه‌ن شاندی خانه‌خۆێیه‌وه بۆ شۆێنی دیاریکراو به ڕێکران.
پێوه‌ندییه‌کانی باشوری کوردستانی / پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
www.psk2006.org جۆزه‌ردانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی هه‌ولێر