مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و دیداره به هێزکردنی پێوه‌ندی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان واته کوردستانی بنده‌ستی سوریا.
دیداری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا.

له دڕێژه‌ی چالاکی و دیداره‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستانی، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا له باشوری کوردستان کرد.
له لایه‌ن به‌رێز کاک عه‌بدولباقی یوسف نۆێنه‌ری باشوری کوردستانی ( پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ) پێشوازی کران.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و دیداره به هێزکردنی پێوه‌ندی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان واته کوردستانی بنده‌ستی سوریا. هه‌ر له‌و دیداره دۆستانه‌دا زۆر بابه‌تی گرنگی پێوه‌ندیدار به هه‌ل ومه‌رجی ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوولایه‌نه باسکران،
سه‌ره‌تا کاک عارف کورته پێناسه‌یه‌کی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی ئاراسته‌ی پارتی ناوبراو کرد، پاشان کورته پێناسه‌یه‌کی پارتی یه‌کێتی کورد له لایه‌ن به‌ریز کاک عه‌بدولباقی یوسف نۆێنه‌ری پارتی ناوبراو له باشوری کوردستان بۆ شاندی پارتی سه‌ربه‌ستی کران ،
وێرای چه‌ندین پرسیار له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداری هه‌ردوولا، کۆبوونه‌وه‌که گه‌رم و گوڕتر بوو. هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌ڵێنی به‌رده‌وامی پێوه‌ندی دوولایه‌نه ته‌کیدی له سه‌ر کرایه‌وه.
پاش یه‌ک کاتژمێر و نیو کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولایه‌ن به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی پێهات.
پێوه‌ندییه‌کانی باشوری کوردستانی / پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان www.psk2006.org