دیدار له نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وپارتی کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ ڕێکخستنه‌کانی باشوری کوردستان.
به‌ڕێز عارف باوه‌جانی وشاندی یاوه‌ری ، سه‌ردانی پارتی کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانی کوردستانی یان کرد، که له لایه‌ن به‌ڕیز باپیر کامه‌لا سلێمان سکرتێری گشتی پارتی ناوبراو به گه‌رمی پێشوازیکران،
دیدار له نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وپارتی کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانی کوردستان
له درێژه‌ی دیداره‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له باشوری کوردستان، ڕۆژی ٣/٦/٢٠ ٠ ٩ به‌ڕێز عارف باوه‌جانی وشاندی یاوه‌ری ، سه‌ردانی پارتی کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانی کوردستانی یان کرد، که له لایه‌ن به‌ڕیز باپیر کامه‌لا سلێمان سکرتێری گشتی پارتی ناوبراو به گه‌رمی پێشوازیکران،
له‌و دیداره دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن، وێرای باسکردنی کورته پێناسه‌ی هه‌ردوو پارت بۆ یه‌کتری و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستان به گشتی، هه‌ردوو لایه‌ن بڕیاری دروستکردنی بناغه‌یه‌کی دۆستایه‌تی دولایه‌نه‌یان دا،
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی به‌ریز کاک عارف بریتی بوون له به‌ریزان، کاک هاوار سنه‌یی و کاک ئاهورا هه‌ورامی و کاک زه‌رده‌شت جاف.
هه‌روه‌ها شاندی پارتی کرێکاران وڕه‌نجده‌رانی کوردستان به‌سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕیز باپیر کامه‌لا سلێمان سکرتێری گشتی، بریتی بوون له به‌ڕێزان ته‌حسین ڕه‌حمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی، عه‌لی موحه‌ممه‌د ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڤاڵ ئاری موحه‌ممه‌د ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی. پاش ٢ کاتژمێر باس و لێکدانه‌وه، کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ ڕێکخستنه‌کانی باشوری کوردستان.
www.psk2006.org
2009-06-08 11:38:49
16 ساڵ و 8 مانگ و 15 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان