سه‌نگه‌ری تێکۆشانم له پێناو سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گوازمه‌وه بۆ نێۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
به ته‌واوی بیر‌و باوه‌ڕی خۆم له‌و ڕێبازه‌دا دیتوه‌ته‌وه، بۆم ڕوون بووه‌ته‌وه که ئه‌م ڕێبازه ده‌توانێ بیری سه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌شه پێبدات. هه‌ربۆیه له‌م نووسراوه‌دا به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه ئه‌ندامه‌تی خۆم له‌م پارته
سه‌نگه‌ری تێکۆشانم له پێناو سه‌ربه‌خۆیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گوازمه‌وه بۆ نێۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.


بۆ ڕای گشتی کوردستانیان به تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
من هاوار سنه‌یی که زیاد له ١٣ ساڵ له یه‌کێک له پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خزمه‌تم به ڕێبازی کوردایه‌تی کردوه، هه‌روه‌ها زیاد له ٣ ساڵه پێوه‌ندی دۆستانه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌بووه، له ماوه‌ی ئه‌و ٣ ساڵه‌دا به به وردی چاودێری کار‌و تێکۆشان و به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستی م کردوه، به ته‌واوی بیر‌و باوه‌ڕی خۆم له‌و ڕێبازه‌دا دیتوه‌ته‌وه، بۆم ڕوون بووه‌ته‌وه که ئه‌م ڕێبازه ده‌توانێ بیری سه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گه‌شه پێبدات. هه‌ربۆیه له‌م نووسراوه‌دا به‌و په‌ڕی شانازییه‌وه ئه‌ندامه‌تی خۆم له‌م پارته نه‌ته‌وه‌ییه ڕاده‌گه‌یه‌نم، وهاوکات هیوادارم که گشت کوردستانیانی سه‌ربه‌خۆخواز له‌ده‌وری ئه‌م به‌رنامه‌و پرۆگرامه کۆ ببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێکه‌وه خزمه‌ت به بیری سه‌ربه‌خۆیی ونه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین.
جۆزه‌ردانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی.
2009-06-08 14:50:23
16 ساڵ و 8 مانگ و 12 کاتژمێر و 46 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان