له به‌ڕێزان کاک عومه‌ر ئیلخانیزاده سکرتێری گشتی و کاک سادق زه‌ندی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی وکاک که‌ریم که‌ریمی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و کاک ڕه‌سوڵ ئه‌رغه‌دانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
دیداری نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وکۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان.
له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له باشوری وڵات، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتیی سه‌ردانی باره‌گای سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی ی کوردستانیان کرد، و له لایه‌ن به‌رێز کاک عومه‌ر ئیلخانیزاده سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه به گه‌رمی پێشوازیکران.
له‌و دیداره دۆستانه‌دا که زیاد له ٣ کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بووه، گه‌لێک بابه‌تی گرنگی پێوه‌ندیدار به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوولایه‌نه شرۆڤه‌ی له سه‌ر کرا، به تایبه‌ت له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕوپاگه‌نده‌کانی هیندێک له ئاخونده‌کانی به ناو ڕێفۆرم خواز که ده‌یانه‌وێ به پڕوپاگه‌نده‌ی دوور له ڕاستی خه‌ڵک بۆ لای سندووقی ده‌نگدان ڕاکێشن.
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتی بوون له به‌ڕێزان کاک عارف باوه‌جانی و کاک ئاهورا هه‌ورامی وکاک هاوار سنه‌یی.
شاندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بریتی بوون له به‌ڕێزان کاک عومه‌ر ئیلخانیزاده سکرتێری گشتی و کاک سادق زه‌ندی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی وکاک که‌ریم که‌ریمی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و کاک ڕه‌سوڵ ئه‌رغه‌دانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کان هه‌ڵویستی لایه‌نه کوردستانیه‌کان.


پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ باشووری کوردستان .
www.psk2006.org