له لایه‌ن به‌ڕێزان شه‌لال کدۆ کاک به‌هجه‌ت به‌شیر و فه‌تحوڵا حوسه‌ینی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و ٢ حیزبه پێشوازیکران. له‌و دیداره کوردستانی و دۆستانه‌یه‌دا، هه‌ر ٣ لایه‌ن پێناسه‌یه‌کی کورتیان له سه‌ر دامه‌زراندن
دیداری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ ٢ پارتی ڕۆژئاوای کوردستان.
له درێژه‌ی دیداره کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی ، له سه‌ر بانگهێشتنی ٢ لایه‌نی ڕۆژئاوای کوردستان، که بریتی بوون له پارتی چه‌پی کوردی سوریا و پارتی دیمۆکراتی کوردی سوریا، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی و هه‌ڤاڵان ئاهورا هه‌ورامی وهاوار سنه‌یی، له شاری سلێمانی له نوسینگه‌ی پارتی چه‌پی کوردی سوریا سه‌ردانی ئه‌و ٢ لایه‌نه‌یان کرد، و له لایه‌ن به‌ڕێزان شه‌لال کدۆ کاک به‌هجه‌ت به‌شیر و فه‌تحوڵا حوسه‌ینی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و ٢ حیزبه پێشوازیکران.
له‌و دیداره کوردستانی و دۆستانه‌یه‌دا، هه‌ر ٣ لایه‌ن پێناسه‌یه‌کی کورتیان له سه‌ر دامه‌زراندن و مێژوو چالاکی پارته‌کانیان بۆ یه‌کتر باسکرد، پاشان زۆر باسی گرنگ له‌مه‌ڕ هه‌ل ومه‌رجی ئه‌مڕۆیی کوردستان به گشتی، و شێوه‌ی چالاکی کوردستانیان له ئاست دونیای ده‌ره‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بابه‌تی دیداره‌که بوو.
پاش ئه‌وه‌ی که هه‌ر دوو لایه‌نی ڕۆژئاوای کوردستانی ئاماده‌یی به‌هێزکردنی پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نۆێ کردوه، دیداره‌که به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێهات.


ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سلێمانی.
2009-06-19 09:35:47
16 ساڵ و 8 مانگ و 18 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان