له ڕێگه‌ی بروسکه‌یه‌که‌وه پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی گشت کوردستانیانی ڕۆژئاوای وڵاتمان و ئه‌و ٥ لایه‌نه سه‌ره‌کییه کرد که ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ساڵیاده‌یان به ئه‌ستۆ گرتبوو،
به‌شداری شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌که‌م پارتی کوردی، له کوردستانی بنده‌ستی سوریا.
له‌سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی ٥ لایه‌نی سیاسی کوردستانیانی بنده‌ستی سوریا ، له شاری سلێمانی باشوری کوردستان، له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٤ ی جۆزه‌ردانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی، شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی سکرتێری گشتی پارتیمان ، له ٥٢ یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان- سوریا، که وه‌ک یه‌که‌مین پارتی سیاسی له کوردستانی بنده‌ستی سوریا پێناسه ده‌رکرێت به‌شداری کرد،
شایانی باسه که ئه‌و ساڵیاده له‌لایه‌ن ئه‌م پارتانه‌وه ڕێکخرابوو، حیزبی چه‌پی کوردی سوریا، حیزبی یه‌کێتی کوردی سوریا، پارتی دێمۆکراتی کورد ئه‌لپارتی له سوریا،، ته‌یاری ئاینده‌ی کورد له سوریا‌و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد له سوریا، . له‌و ساڵیاده‌دا نۆینه‌ری ده‌یان پارت و لایه‌نی هه‌ر ٤ پارچه‌ی کوردستانی به‌شدارییان هه‌بوو،
شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که بریتی بوون له هه‌ڤاڵان کاک عارف باوه‌جانی و کاک هاوار سنه‌ه‌یی و کاک هه‌ردی که‌ریمی، له ڕێگه‌ی بروسکه‌یه‌که‌وه پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی گشت کوردستانیانی ڕۆژئاوای وڵاتمان و ئه‌و ٥ لایه‌نه سه‌ره‌کییه کرد که ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ساڵیاده‌یان به ئه‌ستۆ گرتبوو، هه‌ر له‌و بروسکه‌دا ده‌ستخۆشانه له‌و لایه‌نانه کرابوو که پێکه‌وه به یه‌کیتی و برایه‌تی ئه‌و یاده‌یان کردبووه‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سلێمانی،

2009-06-19 08:39:58
16 ساڵ و 8 مانگ و 18 کاتژمێر و 55 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان