کۆبوونه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی و حیزبی شیوعی کووردستان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سلێمانی.
سه‌ردانى حيزبي شيوعي کوردستانيان کرد و له لايه‌ن به‌رێزان: هاورێ أبو تارا(مه‌لا محه‌مه‌دي جوانرۆیی) ئه‌ندامي ده‌فته‌رى سياسي و هاورێ گۆران حسێن ئه‌ندامي مه‌کته‌بي سه‌رکردايه‌تى و لێپرسراوى سلێمانى و هاورێ عوسمان حه‌مه سه‌عيد(زيندانى) کارگێرى کۆميته‌ى
کۆبوونه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی و حیزبی شیوعی کووردستان.


له به‌رده‌وامى سه‌ردان و چاوپێکه‌وتنه‌کانى شاندي پارتیمان(پارتي سه‌ربه‌ستي کوردستان) له باشوورى کوردستان، سه‌رله‌به‌يانى رۆژى سێ شه‌ممه رێکه‌وتى ٢٥ی جۆزه‌ردانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی،و ١٥ /٦ /٢٠ ٠ ٩ زاینی، له شارى سلێمانى شاندێکي پارتیمان که پێکهاتبوو له به‌رێزان: عارف باوه‌جانى سه‌رۆکي پارتي سه‌ربه‌ستي کوردستان به‌ياوه‌رى هه‌ڤالآن ئاهورا هه‌ورامي راوێژکارى سه‌رۆکي پارتیمان، و هاوار سنه‌يي به‌رپرسي په‌يوه‌نديه‌کانى پارتى سه‌ربه‌ستي کوردستان له باشوری کوردستان، سه‌ردانى حيزبي شيوعي کوردستانيان کرد و له لايه‌ن به‌رێزان: هاورێ أبو تارا(مه‌لا محه‌مه‌دي جوانرۆیی) ئه‌ندامي ده‌فته‌رى سياسي و هاورێ گۆران حسێن ئه‌ندامي مه‌کته‌بي سه‌رکردايه‌تى و لێپرسراوى سلێمانى و هاورێ عوسمان حه‌مه سه‌عيد(زيندانى) کارگێرى کۆميته‌ى پارێزگاى سلێمانى حيزبي شيوعي کوردستان به‌گه‌رمي پێشوازييان لێ‌کرا. له ديدارێکي دۆستانه‌دا تيشک خرايه سه‌ر دوايين گۆرانکارييه‌کانى کوردستان و ناوچه وجيهان به‌تايبه‌ت بارودۆخي هه‌نووکه‌يي کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى مانگى ته‌موزى هه‌رێمي کوردستان، و قسه‌کردنێکي تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به‌واقيعي سياسي ئه‌مرۆي رۆژهه‌لآتى کوردستان و رووداوه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ئێران، له لايه‌ن شاندى پارتي سه‌ربه‌ستي کوردستان باس و خواستي له‌سه‌ر کرا، و دواتريش هه‌ر دوو لا کۆک بوون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌کانيان و بابه‌تى زياتر له‌يه‌کتر نزيکبوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لايه‌ن و حيزبه‌کانى کوردستان بۆ هێنانه‌کايه‌ى گوتارێکي سه‌ربه‌خوى نه‌ته‌وه‌يي له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا، له‌مه‌ر پاراستني ده‌ستکه‌وته‌کانى ئه‌مرۆي گه‌له‌که‌مان جه‌ختي له‌سه‌ر کرا. شايانى باسه رۆشنايي خستنه‌سه‌ر ئامانجى کاروچالاکييه‌کانى پارتي سه‌ربه‌ستي کوردستان له باشوورى کوردستاندا له لايه‌ن شاندى پارتمان ته‌وه‌رێکي تر‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌ى پێکهێنا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سلێمانی.
2009-06-19 14:47:20
16 ساڵ و 8 مانگ و 12 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان