به‌ڵام ئاکامه‌که‌ی دیتمان له‌بزووتنه‌وه‌ی ئه‌و کاتدا پشتی گه‌لی کوردیان به‌رداو هه‌موو ئه‌و ناکۆکیانه‌ی ناوخۆیان له بیری خۆیان برده‌وه و گه‌لی کوردیان له‌گه‌رمه‌ی خه‌باتدا به جێهێشت، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی داگیرکه‌رانه‌وه گیانی زۆر لاومافخوازی گه‌لی کوردیان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌ستا‌ند

بۆ خۆێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه به شێوه‌ی پ دف ده‌توانن کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن .
http://www.psk2006.org/Members/psk/Pash_helbijardin_hawpeymaniy_be_logo__1_.pdf
ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به خۆپێشاندانه‌کانی ئێران
با خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌ین به قوربانی سه‌رنه‌که‌وتنی موسه‌وی! گه‌لی کورد ده‌بێت له‌م مه‌لملانیه‌دا هـوشیار بێت!
خه‌ڵکی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان:
هه‌روه‌ک ئاگادارن باڵه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، له پاش شانۆکاری هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی ده‌یه‌میاندا، کێشه‌ی نێوانیان قووڵتر بووه، به هۆی کێشه‌کانی ناوخۆیی خۆیانه‌وه تووشی قه‌یرانی هه‌مه لایه‌نه و شه‌ری کۆڵان به کۆڵان له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی کورسی و پۆستی سه‌رۆک کۆماری بوونه‌ته‌وه، هه‌ردوو لایه‌ن به ڕێفۆرمیست وکۆسرواتیوه‌وه دژی ئازادی ودیمۆکراسی ومافی گه‌لانی بنده‌ستن و هاوکات داگیرکه‌رودوژمنی گه‌لی کوردن، له ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا که ئێستا له ئێران هاتووه‌ته ئاراوه، ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لامانوایه که گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆیان تێکه‌ڵاوی ناکۆکییه‌کانی هیچ لایه‌نێکی دوژمن نه‌که‌ن، با گه‌لی خۆڕاگرمان خۆیان بۆ کاتی ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کانی داهاتوو له پێناو وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌ر له خاکی کوردستاندا ئاماده بکه‌ن.
گه‌لی کوردستان پێویسته له ئه‌زموونی ساڵانی پێشوو یا به واتایه‌کی دیکه بڵین ساڵانێکی نه هینده دوور که‌ڵک وه‌ربگریت وخۆیان نه‌که‌ن به‌گۆشتی ده‌می تۆپ و انک وهێلیکۆپته‌ری دوژمنی داگیرکه‌ر. ئێمه ئه‌وه له بیرناکه‌ین که له‌کاتێکدا گه‌لی کوردستان له بزووتنه‌وه‌ی ساڵی ٢٠ ٠ ٣ی زاینی‌دا که به‌بزووتنه‌وه‌ی خورداد ناوی ده‌رکردووه هه‌ستاو ویستی هاوهه‌نگاو بێت له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کان، به‌ڵام ئاکامه‌که‌ی دیتمان له‌بزووتنه‌وه‌ی ئه‌و کاتدا پشتی گه‌لی کوردیان به‌رداو هه‌موو ئه‌و ناکۆکیانه‌ی ناوخۆیان له بیری خۆیان برده‌وه و گه‌لی کوردیان له‌گه‌رمه‌ی خه‌باتدا به جێهێشت، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی داگیرکه‌رانه‌وه گیانی زۆر لاومافخوازی گه‌لی کوردیان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌ستا‌ند و به سه‌دان ڕۆڵه‌ی کوردیان ڕاپێچی سیاچاڵه‌کانی خۆیان کرد.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که پێکهاتووه له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان، (رۆژهه‌ڵات) پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه‌وه ده‌زانێ و داوا له‌گشت کوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین که خۆیان له‌و ناکۆکیه‌ی نێوان باڵه‌کانی ڕێژیم دوور بگرن، خۆیان تووشی ئازار و ئه‌شکنجه کوشتن نه‌که‌ن، له دوا رۆژدا هیچ کام له‌و لایه‌نانه‌ی سه‌ربه ڕێژیم نابنه مایه بۆ وڵاتی داگیرکراوی ئێمه. ئه‌گه‌ر بڵێسه‌ی ئه‌و ناکۆکیانه نه‌خوازراوانه گه‌یشته خاکی کوردستان، ئه‌وکات ئێوه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه و به‌دروشمی هێزی داگیرکه‌ر بۆ ده‌ره‌وه تین‌وتوژمێکی نۆێ به جوڵانه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی کوردستان له پێناو سه‌قامگیرکردنی مافه‌کانی ئه‌م گه‌له ژێرده‌سته بده‌ن. ئه‌مه‌یه جیاوازی ئیمه له گه‌ڵ هێزه ئێرانچیه‌ته‌یه‌خوازاه‌کانه.
با شه‌کاوه بێت یه‌کڕیزیی گه‌له‌که‌مان له پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌ست ئازاد‌و دیمۆکرات‌دا. هێزه‌ی داگیرکه‌ر بۆده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)
٣٠ ی جۆزه‌ردانی ٢٧٠ ٩ ی کوردی. به‌رامبه‌ر به ٢٠ /٦/٢٠ ٠ ٩ ی زاینی .
[email protected]