ئه‌وه‌ی که ٢٢ ساڵ پێش له سه‌رده‌شت ڕوویداوه، هیچی له ڕووداوه تاڵه‌کانی مێژوو ی جیهان که‌متر نییه، یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه خه‌مباره وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ڕوژه دژاوره‌کانی مێژووی ئێمه‌یه، بۆ
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی یادی ٢٢ ساڵه‌ی کاره‌ساتی سه‌رده‌شت .

هاوڵاتیانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان، خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری سه‌رده‌شتی سه‌ربه‌رز
٢٢ ساڵ له‌مه‌و پێش واته له ٧ ی پوشپه‌ڕی ٢٦٨٧ کوردی ٢٨/٦/١٩٨٧ زاینی، شاره سه‌رسه‌وزه‌که‌ی نیشتمانی داگیرکراوی کوردستان (سه‌رده‌شت)، له‌گه‌رمی شه‌ڕی نێوان ٢ ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری کوردستان، واته ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێراق و ئێران که‌وته به‌رپه‌لاماری گازی شیمیایی فڕۆکه‌کانی حکومه‌تی ئێراق، و به‌سه‌دان ڕۆڵه‌ی ئه‌و شاره شه‌هید کراو به‌سه‌دانی دیکه بریندار بوون، که ساڵانه به‌شێکی زۆر له‌و که‌سانه‌ی که به‌و کاره‌ساته بریندار بوون و له‌به‌ر فشاری زۆری برینه‌کانیان و نه‌بوونی چاره‌سه‌ری ماڵئاواییمان لیده‌که‌ن، و به‌شێکی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ش به‌ده‌ست ئه‌و ئازاره‌وه ڕۆژانه ژیان تێپه‌ڕ ده‌که‌ن.
مخابن گه‌لی ئێمه له درێژایی مێژودا له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه سه‌رکوپ کراوه وهه‌میشه‌ش بووه‌ته سووته‌مه‌نی شه‌ری نیوان وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان، و هه‌روه‌ها چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کانی داگیرکه‌ران به سه‌ر گه‌لی کوردا تاقیکراونه‌ته‌وه، له هه‌موو گه‌لێکیش زیاتر کاره‌ساته‌کانمان شاراونه‌ته‌وه‌و هه‌رگیز نه‌مان توانیوه قه‌ره‌بووی سیاسی و ئابوری وه‌ده‌ست بێنینه‌وه.
ئه‌وه‌ی که ٢٢ ساڵ پێش له سه‌رده‌شت ڕوویداوه، هیچی له ڕووداوه تاڵه‌کانی مێژوو ی جیهان که‌متر نییه، یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه خه‌مباره وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ڕوژه دژاوره‌کانی مێژووی ئێمه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌ست به وڵاتداگیرکراوی و مافخوراوی بکه‌ین، و له‌هه‌وڵی خه‌باتی به‌رده‌وامدا بین بۆ وه‌ده‌ستهێنانی کوردستانێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی، وێرای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ خه‌ڵکی سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئاماده‌یی خۆی پێشانده‌دا بۆ هه‌ر ئه‌رکێک له پێناو ناساندنی دۆزی کیمیابارانکردنی سه‌رده‌شت به گشت ڕێکخراوه‌کانی جیهانی، هاوکات بانگێشه‌ی گشت ڕێکخراوه سیاسی وفه‌رهه‌نگییه‌کانی کوردستان ده‌کات، که ساڵانه هه‌موو پێکه‌وه له ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ی سه‌رده‌شت به‌رز ڕاگرن و وه‌بیری جیهان وداگیرکه‌رانی کوردستانی بێنینه‌وه. با پێکه‌وه هه‌وڵبدده‌ین که ئه‌و ڕووداوه تاڵانه‌ی به‌رامبه‌رمان کراوه بچنه نێۆ تاوانه‌کانی جیهانی و گه‌لی ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لانی دیکه‌ی زوڵم لێکراوه قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پرۆژه‌ی کاری دواڕۆژی، هه‌وڵده‌دا که ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ی سه‌رده‌شت و ده‌یان ڕووداوی دیکه‌ی کوردستان بخرێنه ناو په‌رتووکی قووتابخانه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێک له وانه‌ی قووتابخانه‌و زانکۆکانی ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌مان، تا نه‌وه‌ی پاش نه‌وه‌مان ئه‌و کاره‌ساته له‌یاده‌نه‌کراوه بۆ یه‌کتربگێڕنه‌وه، که چۆن له سه‌رده‌شتی سه‌ر سه‌وز، مناڵێ نێۆبێشکه ودایکانی چاوه‌ڕیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕؤڵه‌کانیان ومناڵانی قووتابخانه‌و خۆێندگاکان و پیرو گه‌وره‌ساڵان و کاسپکاران به بێ‌تاوان شه‌هید کرد.
هه‌زاران سڵاو له گۆڕی پیرۆزی شه‌هیدانی سه‌رده‌شت و گشت شه‌هیدانی کوردستان.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. ٥ ی پوشپه‌ڕی ٢٧٠ ٩ ی کوردی. ٢٦ /٦/٢٠ ٠ ٩ زاینی.