هاوده‌نگی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ و پشتیوانی خۆی دوپات ده‌کاته‌وه له به‌رامبه‌ر قسه‌کانی کاک (عارف باوه‌جانی) سکرتێری پارتی سه‌ر به‌ستی کوردستان
هاو ده‌نگیه‌ک له رۆژنامه‌ی ماد

هاونیشتیمانیانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، رۆژنامه‌ی ماد هاوده‌نگی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ و پشتیوانی خۆی دوپات ده‌کاته‌وه له به‌رامبه‌ر قسه‌کانی کاک (عارف باوه‌جانی) سکرتێری پارتی سه‌ر به‌ستی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که نابێ کورد به‌شداری له خۆپیشان دانه‌کانی ئێران‌دا بکات ، که موسه‌ویی هیچی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد باشترنیه.
رۆژنامه‌ی ماد هاوده‌نگی خۆی نیشان ده‌دات وپشتیوانی ته‌واو له قسه‌کانی کاک عارف ده‌کات ، چونکه رژێمی کۆماری ئیسلامی و کاندیده‌کانی جگه‌له‌وه‌ی دوژمنی مرۆڤایه‌تین سه‌رباری ئه‌وه‌ش له کورد کوشتن و له سێداره‌دانی گه‌نجان و لاوانی کورد درێغیان نه‌کردوه و هه‌رکام له‌وان بێنه مه‌یدانی ده‌سه‌ڵات هه‌مان ئه‌زمونی رابوردو دوباره ده‌که‌نه‌وه و جگه له‌ماڵ کاولی بۆ کورد‌و دۆزه‌ره‌واکه‌ی هیچی که‌یان له هه‌گبه‌دانیه، ترۆر کردنی سه‌رکرده‌کانی کوردیش گه‌واهی ده‌ری ئه‌م راستیانه‌ن ، بۆیه داواکارین له هه‌مو کوردانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان پشتیوانی له وته‌کانی به‌رێز عارف باوه‌جانی بکه‌ن و به‌هیج شێوه‌یه‌ک خۆ نه‌خه‌نه ئه‌و گه‌مه‌یه که هیچ سودو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی کوردی تیا به‌دی ناکرێ ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ر هاتو ئه‌م خۆ پیشاندانانه‌ی ئێران هه‌نگاوێک بو بۆ له ناوبردنی ئه‌م رژێمه ئه‌وا به خۆشحاڵیه‌وه هه‌مو پێشوازی لێ ده‌که‌ین .
رۆژنامه‌ی ماد. 2362009 بۆبنینی وتوێژه‌که کرته ی ئێره بکه http://www.madnews.info/?Page=Articles&cmd=4&id=907
2009-06-27 22:19:31
16 ساڵ و 7 مانگ و 5 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان