من تێناگه‌م تاکه‌ی ئێمه‌ی کورد به‌پشتیوانی خۆپێشاندانی شاره‌کانی ئێرانه‌وه بچین، ئه‌ی کام ڕۆژ له ڕۆژان تاران وشاره‌کانی ئێران به پێشوازی خۆپێشاندانه‌کانی کوردستانه‌وه هاتوون، کوا له شه‌هیدکردنی سه‌رکرده‌کانمان، له شه‌هیدکردنی شوانه‌ی سه‌یدقادرو بێرێزی به ته‌رمه‌که‌ی که ته‌واوی کوردستان هه‌ستا وخۆپێشاندانیان کرد، کام ئاخوندی شه‌ریف و کام شار‌و کام لایه‌نی سیاسی فارسی پشتیوانیان لێ‌کردین?،
مانگرتن له ساڵیادی تێرۆری دوکتۆر قاسملو ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییه، نه‌ک مانگرتن له پێناو کێشه‌ی نێوان ئاخونداندا. عارف باوه‌جانی

له‌م چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابووردوداو له پاش ڕاگه‌یاندنی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ڵایه‌کی زۆر له نێۆ ئاخوندانی باڵاده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ریهه‌ڵدا، کارگه‌یشته ئه‌وه‌ی که لایه‌نگرانی موسه‌وی به‌نیشانه‌ی پشتیوانی له ناوبراو ده‌ستیان دایه خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران، و تا کاتی ئه‌م نووسینه‌ش ئه‌و خۆپێشاندانانه به‌رده‌وامه، بۆ هه‌موو لایه‌کیش ڕوون و ئاشکرایه که مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و خۆپێشاندانه پشتیوانی ده‌ربڕینه بۆ موسه‌وی، واته هیچ پێوه‌ندییه‌کی به کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه نییه، و ته‌نیا شینی ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌حمه‌دی نژاد له‌سه‌ر کار لابرێت و موسه‌وی جێگای بگرێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی وابێت موسه‌وی واژۆی ئازادی ومافی نه‌ته‌وه‌کانی کردبیت. ئه‌گه‌ر به قووڵتر بیر له‌و مه‌سه‌له بکرێته‌وه ده‌بینین که کرده‌وه دیکتاتۆری وناسیاسی ودژه مرۆڤانه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد له ماوه‌ی ئه‌م ٤ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیدا، کاری وایکردبوو که ڕق و کینه‌ی هیندێک وڵات و به تایبه‌ت ئه‌مریکاو ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به ئێران په‌ره بستێنێت، به دڵنیاییشه‌وه ئه‌گه‌ر تا ٤ ساڵی دیکه ناوبراو ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بێت و هه‌مان سیاسه‌ت په‌یڕه‌وی بکات، ئه‌و ڕیژیمه دیکتاتۆره‌ی ئیستای کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر به ڕیژیمێکی دژی ئازادی و دژی ئاسایشی ناوچه‌که پێشانی جیهان ده‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاخوندێک یا پاسدارێکی ڕێوی سیفه‌تی سیاسی دیکه ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێت، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی دیکه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌م ڕێژیمه درێژه‌ی پێده‌درێت.
به‌شی هه‌ره‌زۆری مه‌ترسی یه‌کێک له جه‌ناحه‌کانی ڕێژیم هه‌ر له سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌یه که من باسم کرد، ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاگاداری ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ته‌له‌فزوێنی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی نێوان ئه‌حمه‌دی نژاد و موسه‌وی بوون، له‌وێدا به ئاشکرا ده‌بینرا که موسه‌وی به ئه‌حمه‌دی نژادی ده‌وت که مانه‌وه‌ی تۆ له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی بۆ سه‌ر ئێران هه‌یه، یه‌کێک له‌و ڕه‌خنانه‌ی که ڕوبه‌ڕوی ئه‌حمه‌دی نژادی کرد ئه‌وه بوو که پێ‌ی وت ئه‌تۆ چۆن به ناوی گه‌لی ئێرانه‌وه داوای نه‌مانی ئیسرائیل ده‌که‌ی، که‌وابێت ڕوون وئاشکرایه که ناوه‌ڕۆکی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیم بۆ مانه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژی ئه‌م ڕێژیمه‌یه به هه‌ر نرخێک بووبێت، نه‌ک مه‌سه‌له‌ی دیکه که هیندێک لایه‌نی ئێرانی وکوردستانیش باسی لێوه‌ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه به ئاشکرا ئاماژه‌ی پێبکه‌م، که هیندێک لایه‌نی کوردی به داخه‌وه خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هانده‌ده‌ن که له‌و ده‌رگیرییه‌ی ئێستای نێوان ئاخوندان ده‌ست بده‌نه مانگرتن و له خۆپێشاندانه‌کانیان به‌شداری بکه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بیر له هه‌ڵه‌کانی ساڵانی ڕابوردوتر بکه‌نه‌وه، یا بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که ئاکامی ئه‌و خۆپێشاندان ومانگرتنانه له به‌ژه‌وه‌ندی کێدایه، بێجگه له‌وه‌ی که خزمه‌تێکی گه‌وره به ئاخوند موسه‌وی بکات ده‌نا چیدیکه‌ی لێ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، به تایبه‌ت چ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی به شوێندا ده‌بێت بۆ گه‌له‌بنده‌سته‌که‌مان?، ده‌بینین که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ڕێکه‌وتن له نێوان به‌رژه‌وه ندخوازانی نێۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیم پێکدێت، وپاشان که‌سانی چالاک وهه‌ڵسوری کوردستانی که له‌و خۆپێشا ندانانه‌دا به‌شدارییان هه‌بووه ده‌ستنیشان ده‌کرێن وئاشکرا ده‌بن، ئه‌و کات ده‌بینین که که چۆن یه‌ک یه‌ک ڕاپێچی سیاچاڵه‌کانی ڕێژیمی سه‌رکوبکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کرێن، ئه‌وه‌ی که واژۆی سزاکانیان ده‌کات دڵنیابن که که‌سانی سه‌ربه موسه‌وی ده‌بێت یا که‌ڕوبی، یا به ده‌یان خۆێندکار له خوێندنگاکان دوور ده‌خرێنه‌وه‌و ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌یان ده‌بێته قوربانی ئاغای موسه‌وی.
ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئێمه‌ی کورد بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که چیدیکه گه‌نجانی خۆمان له پێناو کێشه‌یه‌ک که به‌رژه‌وه‌ندی بۆ کورد نه‌بێت له مه‌رگ دوور خه‌ینه‌وه، خه‌ڵکی ئێمه تاکه‌ی ببنه سووته‌مه‌نی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و شه‌هیدبکرێن و به‌ندی بکرێن، بۆ ئێمه هه‌وڵنه‌ده‌ین که ئه‌و سه‌رمایه به هێزه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان که لاوان و خۆێندکارانن به کار بێنین بۆ خۆپێشاندانێک که له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که ماندابێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌گشت میدیا‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهاندا له ژێر ناوی کورده‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌ستیان داوه‌ته خۆپێشاندان ده‌نگ بداته‌وه، نه‌ک ده‌نگدانه‌وه‌ی دیکه‌ی هه‌بێت که زیان به ئامانج و مافه‌کانمان بگه‌یه‌نێت، سه‌د داخ ومخابن به پێ‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوکرا ونه‌ته‌وه له‌و هه‌رایه‌ی ئیستای ئێران‌دا زیاتر له ٩ که‌سی کورد شه‌هیدکراون، که زۆربه‌یان خۆێندکار بوون و ئاوات و ئاره‌زوو ماندوبوونی چه‌ند ساڵه‌یان برده ژێر گڵ، وخه‌م وپه‌ژاره‌یه‌کی زۆریان بۆ بنه‌ماڵه‌و هه‌ڤاڵانیان به جێهێشت، هیندێک سایتی کوردیش وه‌ک خه‌به‌رێکی گرنگ باسی ئه‌وه‌یان کردوه که ئاغای موسه‌وی له فڵان مزگه‌وت یادی شه‌هیده‌کان ده‌کاته‌وه.
یا هیندێک لایه‌ن و ڕۆشنبیری کوردی له نوسراوه‌کانیاندا داوا له خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن که تاران به ته‌نیا نه‌هێڵنه‌وه‌و به پشتیوانیانه‌وه بچن، من تێناگه‌م تاکه‌ی ئێمه‌ی کورد به‌پشتیوانی خۆپێشاندانی شاره‌کانی ئێرانه‌وه بچین، ئه‌ی کام ڕۆژ له ڕۆژان تاران وشاره‌کانی ئێران به پێشوازی خۆپێشاندانه‌کانی کوردستانه‌وه هاتوون، کوا له شه‌هیدکردنی سه‌رکرده‌کانمان، له شه‌هیدکردنی شوانه‌ی سه‌یدقادرو بێرێزی به ته‌رمه‌که‌ی که ته‌واوی کوردستان هه‌ستا وخۆپێشاندانیان کرد، کام ئاخوندی شه‌ریف و کام شار‌و کام لایه‌نی سیاسی فارسی پشتیوانیان لێ‌کردین?، له‌بڕینه‌وه‌ی حوکمی له‌سێداره وبه‌ندیکردنی سه‌دان که‌سایه تی سیاسی و ڕۆژنامه نووس وچالاکی بواره‌کانی مافی مرۆڤی کورددا، کامیان به ده‌نگمانه‌وه هاتن، له حاڵێکدا بۆ کێشه‌ی به‌ڕێزان کاک عه‌دنان حه‌سه‌نپورو هیوا بوتیمارو فه‌رزادی که‌مانگه‌ر وسه‌دیقی که‌بودوه‌ند و هی دیکه...، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ڕێکخراوه‌کانی جیهانی به پشتیوانی کورده‌وه هاتن، به‌ڵام یه‌ک لایه‌نی فارسی ده‌نگی لێوه نه‌هات، ئایا ئێمه‌ی کورد که‌ی ده‌توانین ئه‌زموونێک له هه‌ڵه‌کانی ڕابووردومان وه‌رگرین?، من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که ڕقمان له هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک بیت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه با ئه‌وه‌نده خۆمان به که‌م پێشانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دراوسێی وه‌ک فارس پێشان نه‌ده‌ین، که هه‌رگیز دڵسۆزییه‌ک و هاوده‌ردییه‌کمان لێنه‌دیون.
ئیستا که به‌ره‌و ڕۆژی ٢٢ ی پووشپه‌ر بیسته‌مین ساڵیادی تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوو تێکۆشه‌ری کوردی وه‌ک دوکتۆر عه‌بدوره‌حمانی قاسملو ده‌ڕۆین، که به ده‌ستی ئاخوندانی ئیستای ده‌سه‌ڵاتی ریژیم پلانی تێرۆریان بۆ داڕیژراوه و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ئه‌حمه‌دی نژاد، با خه‌ڵکه‌که‌مان هانبده‌ین له‌م ساڵیاده‌دا ده‌ست به مانگرتن و داخستنی دووکان و بازاره‌کانیان بکه‌ن، با بانگێشه‌ی کوردانی تاڕاوگه بکه‌ین که پایته‌ختی وڵاتانی جیهان له‌و جینایه‌ته بهه‌ژێنن، نه‌ک بانگێشه‌ی خه‌ڵک بکه‌ین له ژێر په‌رچه‌می شیروخورشیدی ئێران خوپێشاندان بکه‌ن. یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و جینایه‌تانه‌ی که ڕێژیمی ئێران به‌سه‌ر گه‌لی ئێمه‌یدا هێناوه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌رییه بۆ هه‌ر تاکێکی کورد که تێیدا به‌شداری بکات. با جیهان زیاتر له کێشه‌و ئازاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وشیارکه‌ینه‌وه، با جیهان له‌وه ئاگاداربن که سه‌ر کرده‌یه‌کی کوردی وه‌ک دوکتۆر قاسملو که خوازیاری ئاشتی و دیالۆگ بووه، له‌و نییه‌ته پاک و ئاشتیخوازییه‌ی که‌ڵکی خراپ وه‌رگیراوه‌و له سه‌ر مێزی دیالۆگ نامرۆڤانه تێرۆر کراوه، با هه‌موو به یه‌کده‌نگ به جیهان بڵێێن که ئایا کورد ئاشتی خوازه یا داگیرکه‌ران. با کاره‌ساته‌کانی قاڕنێ و قڵاتان، شه‌ڕی سێ مانگه، کاره‌ساته‌کانی کیمیابارانی سه‌رده‌شت، زه‌رده‌ی کرماشان، بانه، و ده‌یان و سه‌دان کاره‌ساتی له‌بیرکراو به بیری جیهان بێنینه‌وه‌و داوای قه‌ره‌بوو بۆ گه‌له‌که‌مان بکه‌ین.
ماوه‌ته‌وه له کۆتاییدا ئه‌وه به هیندێک هاوڵاتیم که ژماره‌یان زۆر زۆر که‌مه‌و به‌و شێوه بیرده‌که‌نه‌وه بڵێم، با به‌س بێت فرمێسک ڕشتن بۆ داگیرکه‌رانمان له ژیرناوی مرۆڤدۆستی، ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان مرۆڤین و ده‌مانه‌وێ وه‌ک ئه‌وان بژین، ئه‌وه‌ته هه‌ر ئه‌مڕۆ موسه‌وی باس له‌وه ده‌کات له ئێران‌دا ئازادی بیروباوه‌ر ده‌ربڕین نییه ئه‌م سی ساڵه بۆ ئه‌و باسه‌ی نه‌ده‌کرد?، با چیدیکه فریوی په‌رتووک وقسه‌و قسه‌ڵۆکی هیندێک ناشیونالیزمی ئێرانی نه‌خۆین که هه‌میشه به منه‌ته وه پێمان ده‌ڵێن کوردخاوه‌نی ئه‌سڵی ئێرانه، دیاره که ته‌نیا له‌چوارچیوه‌ی نوسین وقسه‌دایه نه‌ک کرده‌و، با هۆشیار بینه‌وه‌و خۆمان بناسین، با ئه‌و دیارییه‌ی ئێرانی بوونمان پێشکه‌شی خۆیان بکه‌ینه‌وه، با بۆ بۆخۆمان شانازی به کرماشان وئیلام و ورمێ وموکریان وسنه وهه‌ورامان و لوڕستانه‌وه بکه‌ین، و له هه‌وڵی پاراستنی خاک وخه‌ڵکه‌که‌ماندابین، هه‌وڵبده‌ین که نه‌وه‌ی داهاتووی کۆمه‌ڵگاکه‌مان له‌و بواره‌دا زیاتر پێبگه‌یه‌نین که ئێمه هه‌زاران ساڵه داگیرکراوی بنده‌ستی ئه‌وانین و هانیان بده‌ین که چۆن خۆشه‌ویستییان بۆ خه‌ڵک وخاکی خۆیان هه‌بێت، با له‌م چه‌ندساڵه‌ی ئاخرانه‌دا له‌خۆڕاگری خه‌ڵکانی مونتینیگرۆ و کۆسۆڤۆ و فه‌له‌ستین وتامیل وده‌یان نه‌ته‌وه‌ی دیکه که‌ڵک وه‌رگرین، ئه‌گه‌ر سه‌دان ساڵی دیکه خۆمان به خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه بزانین هه‌ر به خه‌ڵکانی ژماره دوو وبێفه‌رهه‌نگ و تێکده‌ر ناومان ده‌به‌ن. با ئیتر به‌س بێت.
به هیوای یه‌کده‌نگی ویه‌کگرتووی گه‌له‌که‌م له پێناو کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆی دوور له ده‌ستور و ده‌سه‌ڵاتی فارس له تاران‌دا.
٧ی پوشپه‌ڕی ٢٧٠ ٩ ی کوردی.