سبه‌ینێ په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگۆێزی که‌مپی وه‌لید ده‌که‌ن
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ:
په‌نابه‌رانی سه‌رسنوور ڕازی بوون که بۆ که‌مپی ئه‌لوه‌لید له سنووری ئێراق و سوریا بگوێزرێنه‌وه. ئێستا قه‌رار وایه که سبه‌ینێ یه‌کشه‌مه سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی ئه‌و سه‌ر سنووره که ژوماره‌یان
سبه‌ینێ په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگۆێزی که‌مپی وه‌لید ده‌که‌ن
تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ:

به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له په‌نابه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ر سنووری عێراق_ئه‌رده‌نه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی که به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژ به بڕیاری ڕێکخراوی کۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران که له به‌رنامه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌دا بوو، ئه‌و په‌نابه‌رانه بگه‌ڕێنێته‌وه هه‌رێمی کوردستان، چه‌ندین که‌سیان مانیان له خۆراک گرتبوو. ئه‌مڕۆ پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی چه‌ند کاتژمێری ڕێکخراوی یوئین له گه‌ڵ کۆمیته‌ی په‌نابه‌راندا، په‌نابه‌رانی سه‌رسنوور ڕازی بوون که بۆ که‌مپی ئه‌لوه‌لید له سنووری ئێراق و سوریا بگوێزرێنه‌وه.
ئێستا قه‌رار وایه که سبه‌ینێ یه‌کشه‌مه سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی ئه‌و سه‌ر سنووره که ژوماره‌یان ١٨٦ نه‌فه‌ره ، بۆ که‌مپی ئه‌لوه‌لید له سنووری عێراق_سوریا بگوێزرێنه‌وه. به‌ڵام دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆر له نێو په‌نابه‌راندا هه‌یه، که وێده‌چێت له‌و گوازتنه‌وه‌دا فێڵێان لێبکرێت و به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان بیانگوازنه‌وه.
١٣ی پوشپه‌ڕی ٢٧٠ ٩ ی کوردی. به‌رامبه‌ر به ٤/٧/٢٠ ٠ ٩ ی زاینی.
www.serbexo.com .
[email protected]
2009-07-04 19:43:39
16 ساڵ و 7 مانگ و 7 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان