هه‌روه‌ها ناوبراو له یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌کار بوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه، ئه‌رکی به‌رپرسی گشتی ماڵپه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی پ.س.ک پێ سپێردراوه، و زۆر سه‌رکه‌وتووانه له‌و بواره‌دا ئه‌رکه‌کانی خۆی به جێگه‌یاندوه
به‌رێز دڵشاد پرونی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌بێته میوانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ. (www.serbexo.com)

هاوڕێیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که به‌ڕێز دڵشاد پرونی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی گشتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌بێته میوانی ئه‌م جاره‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ. (www.serbexo.com)
کاک دڵشاد له کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ٢٠ /١/٢٠ ٠ ٨ وه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، هه‌روه‌ها ناوبراو له یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌کار بوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه، ئه‌رکی به‌رپرسی گشتی ماڵپه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی پ.س.ک پێ سپێردراوه، و زۆر سه‌رکه‌وتووانه له‌و بواره‌دا ئه‌رکه‌کانی خۆی به جێگه‌یاندوه، ناوبراو خوێندکاری زانکۆیه له‌به‌شی (ئینفورمه‌یشن تێکنه‌لۆگی(یه، واته زانیاری له‌به‌شی ته‌کنۆلۆژیایی سیسته‌می. له زانکۆی شاری لینکۆپینگ.
ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ هه‌روه‌ک له ئاگادری بۆ میوانانی پێشووتریشدا ئاماژه‌مان پێ‌کردبوو، که هه‌ر جاره‌و میوانێکی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه میوانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان، هاوکات چاوه‌روانی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ده‌که‌ین، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی پرسی کورد له گشت بوارێک‌دا.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ری مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ.
سێشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕی ٢٧٠ ٩ ی کوردی،٣٠ /٦/٢٠ ٠ ٩
www.serbexo.com
[email protected]
2009-07-08 22:32:12
16 ساڵ و 7 مانگ و 5 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان