بوونی ئه‌مریکا له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌ترسییه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، چوون ئه‌و ڕێژیمه ده‌ییه‌وه ببێته خاوه‌نی قودره‌تێکی به هێزی سه‌ربازی و ئاینی له ناوچه‌که‌دا، ئێران هه‌وڵده‌دا به ملیارد له پاره‌و سه‌روه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست خه‌رج بکات بۆ تێکدان ونانه‌وه‌ی ئاژاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین
به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و بارودۆخه‌ی که له ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه، و تا چه‌نده به کورده‌وه گرێدراوه‌و چه‌ندین بابه‌تی دیکه، گۆڤاری نڤار دیدارێکی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێکهێناوه.

له ئاماده‌کردنی کارزان هه‌ورامی
١.ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیران بوو به بڵێسه‌یه‌ک گڕو شاره‌کانی ئێرانی گرته‌وه، ئایا پێتان وایه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا فرت و فێڵ کراوه?.
وڵام : له نێۆ ئاخوندانی ده‌سه‌ڵاتداری ڕێژیم ماوه‌یه‌کی زۆره که ٢ جه‌ناح دروست بووه، که هه‌ر کام له جه‌ناحه به نیازه ده‌سه‌ڵاتی زیاتری هه‌بێت له حوکمداری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان،٢ که‌سی به ناوبانگی ئێران سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌و جه‌ناحانه ده‌که‌ن که یه‌کیان خامنه‌ییه وئه‌وی دیکه‌یان هاشم ڕه‌فسه‌نجانی، ئه‌حمه‌دی نژاد که کاندیدی خامنه‌یی و جه‌ناحه‌که‌یه‌تی، خامنه‌یی چه‌ندڕۆژێک پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌ردانی چه‌ندشارێکی ئیرانی کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌حمه‌دینژاد کۆبکاته‌وه، هه‌روه‌ک دیتمان که ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکیش له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان مایه‌وه، موسه‌وی ش که کاندیدی هاشم ڕه‌فسه‌نجانی وجه‌ناحه‌که‌یه‌تی، وه‌ک خۆپێشانده‌ران ولاینگرانی موسه‌وی ده‌یڵێن که گوایا فرت وفێڵێ زۆر له سندوقی ده‌نگه‌کان کراوه، دیاره هه‌مووسیسته‌مه‌کانی ئه‌م ڕیژیمه پره له‌که‌ڵه‌ک وفرتوفێڵ، بۆیه من به دووری نازانم که جه‌ناحی خامنه‌یی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌سکاریان کردبیت. هه‌روه‌ک ده‌بینن که ماوه‌ی٢حه‌وتوو یه ده‌نگی ناڕه‌زایی لاینگرانی موسه‌وی له ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به خۆپێشاندانی گشتی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاره‌کانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، به‌ده‌یان که‌س کوژراو سه‌دان برینداریشی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
٢.ئایا پێت وایه کورد له ئێران به‌و شێوه‌ی که باسی ده‌که‌ن به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی کردبێت?. وڵام: نا به‌و شێوه زۆره‌ی که باڵی ئه‌حمه‌دی نژاد باسی ده‌که‌ن له ناوچه‌کانی کوردستان خه‌ڵک به‌شداری نه‌کردوه، ژماره‌یه‌کی که‌م به‌شدارییان کردوه، واته که‌سانێک که مووچه‌خۆر و کارگێری شۆێنه ئیدارییه‌کانن له‌گه‌ڵ پیرو په‌ککه‌وته که سه‌ر به ئیداره‌ی ئیمدادن،و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێکراوه که ئه‌گه‌ر به‌شداری نه‌که‌ن موچه‌کانیان لێده بڕن بۆیه ئه‌وانه به ناچاری به‌شدارییان کردوه، که ژماره‌یان هه‌رگیز ناگاته ئه‌و سه‌رژمێرییه خه‌یاڵییانه که کاناڵه‌کانی ئێران باسیان ده‌کرد، من له ته‌له‌فزوێنه‌کانی ئێران هیندێک فیلمم ده‌بینی که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشووشدا هه‌مان فیلمم دیتبوو. ده‌توانم بڵێم که ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاست گشت ناوچه‌کانی ئێران خه‌ڵک که‌متر به‌شداری کردبو، به تایبه‌ت ئیلام وکرماشان له گشت ساڵانی پێشتر خه‌ڵک که‌متر به‌شداری کردبوو.
٣، ئێوه پێتان وایه که ئه‌م خۆپێشاندانه‌ی شاره‌کانی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی کورددایه، یا ئێوه پێتان وایه که کورد له‌م خۆپێشاندانه‌دا به‌شداری بکات یانه?. وڵام: خۆی شله‌ژاندنی ده‌سه‌ڵاتی ڕێژیم و کزبوونی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌که، به‌ڵام ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ی که ئیستا له شاره‌کانی ئێران‌دا هه‌یه بۆ ڕؤخانی ڕێژیم نیه، به‌شکو بۆ نۆێکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێرانه، هه‌روه‌ک له پرسیاری پێشتر باسم کرد که جه‌ناحی موسه‌وی وا هه‌ستده‌که‌ن له‌و هه‌ڵبژاردننانه‌دا غه‌دریان به‌رامبه‌ر کراوه، ده‌بینین که چۆن له به‌رامبه‌ر مافی خۆیان خه‌ڵک هانده‌دن و ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوردێکی بنده‌ست داوای سه‌ره‌تایی ترین ماف بکات یا حوکمی له سێداره‌ی بۆ ده‌بڕێته‌وه یا ڕاپێچی به‌ندیخانه‌ی ده‌که‌ن، ئێمه له‌و بواره‌دا له‌ڕێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانمانه‌وه زۆرکارمان بۆ ئه‌وه کردوه که‌خه‌ڵک له‌وکێشه ناوخۆیانه‌ی ئاخونده‌کان دوور ببنه‌وه، هه‌روه‌ها شانبه‌شانی پارتی هاوپه‌یمانمان پارتی سوسیالدیمۆکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و بواره‌دا بانگه‌وازێکمان بڵاوکردوه‌ته‌وه، داوامان له خه‌ڵک کردوه که خۆیان نه‌که‌نه قوربانی شکتی موسه‌وی، چوون ئه‌وخۆپێشاندانه بۆسه‌رکه‌وتنی موسه‌وی واته هیچ ده‌ردێکی کورد ده‌رمان ناکات، ئیتر بۆ ڕۆڵه‌ی کورد بکه‌وێته به‌ر گوله‌ی ڕق له دڵان وبه بیانووی به‌شداری له خۆپێشاندان شه‌هیدیان بکه‌ن، ئێمه له‌و بواره‌دا ئه‌زموونی زۆرمان دیوه، که له هه‌رشارێکی ئێران خۆپێشاندان کرابێت وکورده‌کانیش به‌مه‌به‌ستی پشیوانی له خه‌ڵک خۆپێشاندانیان ڕێکخستووه، که‌چی ژماره‌ی کوژران وبه‌ندی کردنی کورده‌کان ٨٠ % له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران زیاتر بووه، که‌سێش ده‌سخۆشانه‌شی له کورد نه‌کردوه، بۆیه ئێمه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که به‌شداریکردنی کورد له‌و خۆپێشانانه‌دا هیچ قازانجێکی بۆ گه‌له‌که‌مان نییه، با ئێمه خۆمان بۆ ڕاپه‌ڕینی یه‌کجار و ه‌ده‌رنانی داگیرکه‌ر له کوردستان ئاماده بکه‌ین، نه‌ک پشتگیری له ئاخوندێک به رامبه‌ر به ئاخوندی دیکه بکه‌ین.
٤،کاک عارف با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ کاته‌کانی پێش هه‌ڵبژاردن، له کۆی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به پارتی ئێوه‌شه‌وه که به‌شداریکردنی هه‌ڵبژاردنتان مه‌حروم کرد‌و داواتان ده‌کرد خه‌ڵک به‌شداری نه‌کات، به‌ڵام که چه‌ند لایه‌نێکی کوردی به ئاشکرا داوایان ده‌کرد که خه‌ڵک ده‌نگ به که‌ڕوبی بدات، و له‌و باوه‌ڕدا بوون که که‌ڕوبی ده‌یه‌وێ گۆڕان له سیاسه‌تی ئێران‌دا پێک بێنێت و مافی نه‌ته‌وه‌کان دابین بکات، ئێوه ئه‌و بۆچوونه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن?. وڵام: دیاره له سیاسه‌تدا هه‌ر لایه‌نێک بۆخۆی ئازاده چۆن هه‌ڵویست ده‌گری له به‌رامبه‌ر ڕۆداوێک له ناوچه‌که بێته ئاراوه، به‌ڵام هیندێک ڕووداو هه‌ن که پێوه‌ندی به چاره‌نووسی گشتی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه، و زۆر پێویسته گووتاری کوردی یه‌ک گووتار بێت نه‌ک به شێوه‌ی جیاواز جیاواز که بۆ خه‌ڵکیش سه‌ره ئێشه دروست بکات، به داخه‌وه دووری وپرش وبڵاوی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وایکرد که له‌به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژاردنه کانی ئێران جیاوازتربن، هه‌روه‌ک به‌ڕیزتان فه‌رمووتان که زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیشه‌وه بایکوتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێرانیان کرد وداویان له‌خه‌ڵک کرد به‌شداری نه‌که‌ن، به خۆشیه‌وه دیتمان که خه‌ڵک به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه هاتن، هه‌روه‌ها دیتمان که چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی وهه‌روه‌ها هیندیک ڕۆشنبیری کوردیش له‌ناوخۆ وده‌ره‌وه به‌شداری کردنی خه‌ڵک له‌هه‌ڵبژاردنه کان به باش ده‌زانی، وبگره هانی خه‌ڵکیشیان ده‌دا که به‌شداریش بکه‌ن وده‌نگ به ئاخوند که‌ڕوبی بده‌ن، سه‌یریش له‌وه‌دا بوو که ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانوت گوایه خه‌ڵک له ناوخۆوه داوایان لێکردون هه‌ڵبژاردن بایکوت نه‌که‌ن، به‌ڵام دیتمان که خه‌ڵکی کورد به‌و شێوه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌کرد به‌شداریشیان له هه‌ڵبژاردن نه‌کرد، هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ش که شوعاری گۆڕان و پاراستنی مافی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی هێنایه گۆڕه‌وه بۆ ڕاکێشانی ده‌نگی خه‌ڵک، له نێۆ ٧٥% نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یره فارس نه‌یتوانی ٢ % ده‌نگه‌کانیش به ده‌ست بێنێت، به‌قسه‌ی ئه‌و به‌ڕیزو ڕۆشنبیرانه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کورد پێشوازیان له‌و هه‌ڵبژاردنه بکردایه‌و ده‌نگیشیان به که‌ڕوبی بدایه خۆ ده‌بوو لانیکه‌م که‌ڕوبی له کوردستان ٧ ملۆێن ده‌نگی به ده‌ست بهێنایه،بێجگه له ناوچه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست، به‌ڵام له‌سه‌رتاسه‌ری ئیران ئاخرین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا که 333 هه‌زارو 635 دەنگ بو، دیاره ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌و پارێزگای خۆیشی لێی له دایک بووه به ده‌ست نه‌هێناوه. هیوادارم ئه‌مه ببێته ئه‌زموونێکی مێژویی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوومان که چی دیکه بڕوا به پڕوپاگه‌نده‌ی مۆره ناسراوه‌کانی داگیرکه‌ران بۆهه‌ڵبژاردن نه‌که‌ن.
٥.سه‌ردانی چه‌ند ڕۆژ پێشتان بۆباشوری کوردستان چی مه‌به‌ستێکی له پشته‌وه‌بوو،چی لایه‌نێکی کوردیتان بینی?. وڵام: باشوری کوردستان به‌شێکه له جه‌سه‌دی کوردستانی گه‌وره، بۆیه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ر کوردێک شتێکی ئاساییه، سه‌ردانی منیش بۆ باشوری کوردستان هه‌م دیدارێکه به‌و پارچه ئازاده‌مان، و هه‌م به سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و هابیرانی پارتیمانه له باشوری کوردستان، که به‌ده‌یان هاوبیری نه‌ته‌وه‌ییمان واته کوردی ڕۆژهه‌ڵاتن و له ناوچه‌کانی باشوری کوردستان ده‌ژین، هه‌رله‌و دیداره‌ماندا توانیمان دیدار‌و چاوپێکه‌تنمان له‌گه‌ڵ چه‌ندین پارتی کوردستانی هه‌بێت، پێوه‌ندییه‌کی قووڵی دۆستانه له نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی هه‌ر ٤ پارچه‌ی کوردستان له‌و سه‌ردانه‌دا دروست بووه.
٦.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ململانێ له ئارادایه له نێوان ئه‌مریکاو ئێران، ئایا پێت وایه ئه‌مریکا بتوانێ سه‌نگی سیاسی ئێران بگۆڕێت به هۆی هاوکاری ئووپۆوزوسینه‌کان?. وڵام: ئێران وڵاتیکه که ناتوانێ له‌گه‌ڵ سیسته‌می جیهانی بگونجێت، ئه‌و خوازیاری به‌کار هێنانی ئامانج ومه‌به سته‌کانێتی له جیهاندا، که ئه‌ویش تێکدانی ئاسایشی جیهانه، ئێران هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری چه‌کی مه‌ترسیدارو تواندنه‌وه‌ی وێرانۆیم نابێت، ئێران ده‌یهه‌وه‌ی وه‌ک قودره‌تێک له‌ناوچه‌که‌دا خۆی بنۆێنی، حکومه‌تی تازه‌ی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تی ئۆباما له سه‌ره‌تادا به‌وه سه‌رقاڵه که گوایا بتوانێ به دیالۆگ ئێران ڕازی بکات، به‌ڵام ئه‌وه شتێکی مه‌حاڵه، ئێران هه‌رگیز ئه‌هلی دیالۆگ نه‌بووه‌و ناشبێت، ئێران نه‌رمی سیاسه‌تی ئه‌مریکا به شکت ده‌زانێ، هه‌ر بۆیه من له‌و باوه‌ڕه‌دام که هه‌ڵویستی ئۆباما له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، به تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد زیاتر ئێران به‌ره‌و له خۆبایی بوون و ملهوڕی ده‌بات. من له‌و باوه‌ڕه‌دام که ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌ک سه‌رۆکی تازه‌ی ئێران هه‌ڵبژێردرێته‌وه ئه‌وا مه‌رگی نه‌مانی ئه‌و ڕێژیمه نزیک ده‌بێته‌وه، به‌هانه زیاتر ده‌درێته ده‌ستی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ له به‌یندانی ئه‌م ڕێژیمه دیکتاتۆره.
٧، ئێوه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، شێوه‌ی کار‌و چالاکیه‌کانتان چۆنه هه‌م له ئاست کوردستان و جیهان و هه‌م له به‌رامبه‌ر به ڕێژیمی ئێران. وڵام: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پێی ناوه‌ته ته‌مه‌نی٤ساڵه‌ی دامه‌زراندنی خۆی، به‌رده‌وام خه‌ریکی ڕێکخستنی هاوبیری زیاتره له‌نێۆ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بیری کوردستانی بوون وسه‌ربه‌خۆیی له نێۆ کوردستانیان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه،له ئاست دونیایی ده‌ره‌وه‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه کێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دونیایی ده‌ره‌وه بناسێنن و داوای هاوکاری و پشتگیریان لێبکه‌ین، ئێمه وه‌ک هێزی چه‌کدار ونیزامی به‌رامبه‌ر به‌ڕێژیمی داگیرکه‌ری ئێران هیچ جووڵانه‌وه‌یه‌کی چه‌کداریمان نییه، پێیشمان وانییه به جووڵانه‌وه‌ی چه‌کدارانه بتوانین مافی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ده‌ست بێنین. بۆیه زیاتر هانده‌ری خه‌ڵکین بۆ دروستبوونی باوه‌ری ته‌واو بۆ خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌ر له سه‌ر خاکه‌که‌مان. له لایه‌ن ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری ڕێژیمیش زۆر جار که‌وتینه‌ته به‌ر پلانی جۆراوجۆری ته‌بلیغاتی و ته‌هدیداتی، به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه توانیومانه به‌ره‌نگای هه‌ر پلانێکیان ببینه‌وه. له پاش کۆنگره‌ی یه‌که‌ممان گه‌لێک پلانی نۆێ بۆ شێوه‌ی کارکردنمان په‌سه‌ند ده‌که‌ین بۆ چه‌ندین ساڵ به‌رنامه ڕیزی کاره‌کانمان ده‌که‌ین.
٨، ڕای ئێوه ده‌رباره‌ی تۆپبارانی سه‌رسنوور چییه ?.
وڵام: تۆپ بارانی سه‌رسنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن هه‌ردو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری کوردستان واته تورکیا‌و ئێران ڕوون و ئاشکرایه، ته‌نیا مه‌به‌ستیان تێکدانی ئه‌من وئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، تا کوردستان ئارام بێت ترسی ئه‌وان زیاتر ده‌بێت، ده‌نا مه‌سه‌له‌کانی دیکه باسی ده‌که‌ن هه‌موو به‌هانه هێنانه‌وه‌یه بۆ پاساودانی کاره نایاساییه‌کانیان.
٩.ماوه‌یه‌که پێوه‌ندی هه‌رێم و ئێران زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه چووه، به‌ڕای ئێوه ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌وه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که،و ئێوه پێتان وایه شتێکی باشه?.
وڵام: پێوه‌ندی هه‌ر حکومه‌تێک له گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی دراوسێی شتێکی ئاسای ویاساییه،چوون هه‌موو وڵاتێک پێویستی به وڵاتی دراوسێی هه‌یه، هه‌م له ئاست ئابوری و پاراستنی سنوور وپێوه‌ندیی سیاسی دوولایه‌نه. به‌ڵام هه‌م بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌م بۆ جیهان ڕوون و ئاشکرایه که ئێران چ ڕێژیمێکه، ئێران هه‌ر به ناوی دۆستایه‌تی وپێوه‌ندی نێوان وڵاتان ئاسایشی زۆر وڵاتی تێکداوه، نموونه ئێراق، لوبنان، ئه‌فغانستان و زۆر وڵاتی دیکه‌ش. که‌وابێت حه‌تمه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمیش له‌و بواره‌دا زانیاری هه‌یه، ئێمه هیوادارین پێوه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد نه‌گه‌یه‌نێت.
١٠ ، به هاتنی ئه‌مریکا بۆ ئێراق ئێران ترسی لێ نیشتووه، پێت وایه دوای کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، ئێران زیاتر ده‌ست ب‌خاته کاروباری ئێراق?.
وڵام: بێگۆمان بوونی ئه‌مریکا له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌ترسییه بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، چوون ئه‌و ڕێژیمه ده‌ییه‌وه ببێته خاوه‌نی قودره‌تێکی به هێزی سه‌ربازی و ئاینی له ناوچه‌که‌دا، ئێران هه‌وڵده‌دا به ملیارد له پاره‌و سه‌روه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست خه‌رج بکات بۆ تێکدان ونانه‌وه‌ی ئاژاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، بۆ ئه‌وه‌ی جیهان و ئه‌مریکا به‌وه مه‌شخوڵ بکات، تا بیر له ڕووخانی ئه‌م نیزامه دواکه‌وتووه‌ی خۆی نه‌کرێته‌وه، جا بۆیه هه‌میشه سه‌رقاڵی ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری ناوخۆی ئێراق و ئه‌فغانستان و لوبنان و فه‌له‌ستینه، و به‌رنامه‌شی بۆ تێکدانی ئاسایشی چه‌ند وڵاتێکی دیکه هه‌یه.
١١، ڕۆشنبیرانی کورد له ئوروپا چ فشارێکیان دروست کردوه بۆ ناساندنی ئێران، وه‌ک چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ڕۆژنامه نووسانی کورد.
وڵام: به داخه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌لی کورد وه‌ک هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه نه‌یتوانیوه لۆبێ یه‌کگرتووی کوردی هه‌بێت، له ده‌ره‌روه‌ی وڵاتیش یه‌کگرتوو نین، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک کار‌و تێکۆشان له ده‌ره‌وه هه‌یه، له هه‌ر جۆره ڕووداوێک له به‌رده‌رکی په‌رله‌مان و سه‌فاره‌ته‌کان خۆپێشاندان ڕێک ده‌خرێت، و هه‌رچه‌ند که یه‌کگرتووی کارمان نه‌کردوه به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌کی باشیش توانراوه فشار بۆ سه‌ر ئێران دروست بکرێت، ده‌توانم ئاماده به ٢خاڵی سه‌رکه‌وتووی بکه‌م، یه‌ک له کاتی شه‌هیدکردنی شوانه‌ی سه‌ید قادر و دوو له کاتی ده‌رکردنی حوکمی سێداره بۆ سه‌ر ڕۆژنامه نووسان عه‌دنان حه‌سه‌ن پور وهیوا بوتیمار، که چالاکی کوردان له ده‌ره‌وه وایکرد فشارێکی زۆری نێونه‌ته‌وه‌یی بخرێته سه‌ر ئێران،
١٢، وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کام لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی باشور هاوکاری ماڵی کراون?. وڵام: تا ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت له‌هیچ لایه‌نێکی حکومه‌تی کوردستان و باقی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ١ دولاریش هاوکاری ماڵی نه‌کراوین، حیزب و ده‌سه‌ڵات ولایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کورستان هاوکاری ده‌یان بنکه‌و ناوه‌ندی غه‌یره کوردستانی ده‌که‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه نه‌ک هه‌ر هاوکاری ئێمه ناکه‌ن، بگڕه ڕێگه‌شمان ناده‌ن له هه‌رێمی کوردستان نووسینگه‌یه‌کمان هه‌بێت.
١٣،هۆکاره‌که‌ی چییه هاوکاری ئێوه ناکه‌ن?
وڵام: ده‌بێت وڵامی ئه‌و پرسیاره لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم بیداته‌وه، ئه‌وه‌ی به‌رگۆیی ئێمه ده‌که‌وێت که گوایا له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستان نییه وجاڕێ ده‌بێت ڕاوه‌ستین و په‌له‌یان لێنه‌که‌ین.
١٤،ئێوه وه‌ک ته‌نیا حیزبێکی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاسته‌وخۆ بێ پێچدانه‌وه داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ن، له زۆربه‌ی په‌یام و خیتابه‌کانتان به ئاشکرا بانگێشه‌ی وڵاتداگیرکراوی ده‌که‌ن، ئایا پێتان وایه ئه‌و ئاماده‌ییه له نێۆ کوردستان و دونیایی ده‌ره‌وه هه‌یه? وڵام: به‌شی هه‌ره زۆری هۆکاری دروستبوونی پارتی سه‌ربه‌ستیی کورستان وه‌ک پێویستییه‌کی زه‌رور بۆ ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، له‌مه‌ر ئاماد ه‌نه‌بوونی کۆمه‌ڵگاکه‌مان وبه‌ره‌ولاواز بوونی بیری سه‌ربه‌خۆیی له‌پاش کۆماری دیمۆکراتی کوردستان بووه، دیاره بیری کوردایه‌تی وخه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان زیاد له نیوسه‌ده‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وامه‌و درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و خه‌باتانه له‌پاش کۆماری کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌بووه، کاک کارزان گیان ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی ته‌واو له کوردستان هه‌بایه پێم وایه له مێژ بوو ئێمه‌ش لانیکه‌م نیمچه ده‌سکه‌وتێکمان به ده‌ست ده‌هێنابوو، ناشیونالیستی فارسی زۆر زیره‌کانه دزه‌ی کردوه‌ته نێۆ هزری ڕۆشنبیرانی کورده‌وه، له‌ڕێگه‌ی نووسینی مێژووی هه‌ڵه‌و شێواندنی ڕاستییه‌کان کاری وایانکردوه که سه‌رنجی هیندێک کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست بۆ ئێرانیچێتی ڕاکێشن، داگیرکه‌رانی دیکه به کوشتن وگرتن کاری وایانکردوه که کورده‌کان ونه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست له هاوڵاتی بوونیان له‌و وڵاتانه بێزاربن، به‌ڵام داگیرکه‌ری فارسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه به کوشتن وسه‌رکوپ وبه‌ندیکردن درێغی نه‌کردوه، به‌ڵام هه‌میشه قسه‌ی ئه‌وه بووه که گوایا کورد خاوه‌نی ئه‌سڵی ئێرانه ودێرینترین ئێرانییه له‌سه‌ر ئه‌و خاکه، به‌و قسه و پڕوپاگه‌نده‌یه هه‌وڵیانداوه تاکی کوردی سۆزی زۆری بۆ ئێرانی بوونی هه‌بێت، واته ئه‌گه‌ر کورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و تاران له خه‌باتدابن به‌ڵام له ئێرانی بوونی خۆیان دوور نه‌که‌ونه‌وه. تا ڕاده‌کیش له‌و پلانانه‌یان سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه، مخابن ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی کوردی باس له سه‌رسه‌ربه‌خۆیی بکات بێجگه له داگیرکه‌رانی کوردستان یه‌کسه‌ر مارکی ناشیونالیستی وڕه‌گه‌سپه‌ره‌ستی له لایه‌ن هیدنێک له لایه‌نه کوردیه‌کانه‌وه پێوه ده‌لکێندرێت، وده‌ڵێن ئه‌و حه‌ره‌که‌ته ناشیونالیسته‌و زه‌ربه له‌جوڵانه‌وه‌ی کورد ده‌گه‌یه‌نێت، من تێناگه‌م له‌و کوردانه که بۆ بیرله‌وه ناکه‌نه‌وه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خاکی داگیرکرابێت وداگیرکه‌ر حوکمی تێدابکات، بۆده‌بێت داوای ڕزگاری خاکه‌که‌ی بکات پیی بووترێت ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست وناشیونالیست?، به‌داخه‌وه وای لێهاتووه که ده‌بێت هه‌میشه خۆمان به هاوڵاتی ئێرانی بزانین وله هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بین که دڵێ ئاغایان وخانمانی فارسی له خۆمان نه‌ڕه‌نجێنین. ئه‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌کی خۆ به‌که‌م زانینی تاکی کورده و پێویسته چه‌ندین لایه‌نی سیاسی هه‌بێت خه‌بات بکات بۆ نه‌هیشتتنی ئه‌و نه‌خۆشییه ودڵه‌ڕاوکێێه بکه‌ن، دیاره به‌شێکی زۆری کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک باوه‌ڕ ده‌ڵێن باوه‌رمان به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک کرده‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه وافیرکراون که ئیستا کاتی نه‌هاتووه، واته چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن ڕۆژێک ده‌سه‌لاتی تاران فه‌رشی سوورمان بۆ ڕاخه‌ن وئاڵای کوردستان‌مان بۆ به‌رزکه‌نه‌وه. به بۆ چوونی ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێویسته هه‌موو تاکێکی کوردستانی له ١٠ ٠ % ئه‌و بیره له ده‌رونی خۆیدا قه‌بووڵ بکات وکاری بۆ بکات، با ١٠ ٠ ساڵی دیکه‌ش به‌و ئاواته بگه‌ین، به‌ڵام نابێت هه‌ر دانیشین وچاوه‌رێی ئه‌و کاته بکه‌ین که زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی باسی لێوه‌ده‌که‌ن، ڕۆژ تا ڕۆژ ده‌سه‌ڵاتی ناشیونالیسته‌کان له به‌رامبه‌ر پاراستنی یه‌کێتی خاکیان به هێزترده‌بێت، ڕۆژتاڕۆژ یه‌کێتی ویه‌کڕیزی کورده‌کان به‌ره‌وکزی ده‌ڕوات، پێویستیه ئێمه‌ی کورد شانبه‌شانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست خه‌باتی خۆمان بۆسه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری به‌رزکه ینه‌وه، ودژی پلانه نهێنی وئاشکراکانی داگیرکه‌ران ڕاوه‌ستین وپووچه‌ڵیان که‌ینه‌وه، پلانی ناشیونالیستی داگیرکه‌ران ڕۆژانه له نێوباخچه‌ی مناڵان وقوووتابخانه‌و زانکۆ ودام وده‌زگاکانی حکومه‌تی که ڕۆژانه خه‌ڵک سه‌ردانی ده‌کات حه‌تا له نێو بنه‌ماڵه‌کانیشدا کاری خۆیده‌کات، داگیرکه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن که‌م که‌م وشه کوردییه‌کان له بیری خه‌ڵک ببه‌نه‌وه‌و وشه‌ی فارسی له شۆێنه‌که‌ی دابنێن، هه‌وڵده‌ده‌ن که جل وبه‌رگی کوردیمان له‌بیربه‌رنه‌وه و مانتۆ وپانتۆڵی مودی تارانیمان پێبپۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رگ و زمانت لێسه‌ندرێته‌وه ئیدی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه بوونی خۆت له ده‌ستبده‌ی، ئه‌مانه هه‌موو پلانی مه‌ترسی دارن که زۆربه‌مان هه‌ستی پێناکه‌ین. له ئاستی ئه‌ده‌بیشه‌وه کاری وایانکردوه که هه‌ڵبه‌ستی ناشیونالیسته فارسه‌کان بووه‌ته وێردی سه‌رزمانی مناڵانی کورد، زۆر به‌که‌می هه‌ڵبه‌ست وشاکاری کورده‌کان بۆ خۆێندکارانمان ناسراون. ئه‌وه‌نده نموونه زۆره که ئه‌گه‌ر بێت و ئاماژه‌یان پێبکه‌ین به‌چه‌ند په‌رتووکێک کۆتایی نایه‌ت، که‌وابێت ده‌بێ ئێمه‌ی کورد یه‌کده‌نگ وهۆشیارانه به‌رامبه‌ر به‌م پلانانه هه‌ڵویست بگرین، به خۆشییه‌وه که ئیستا کۆمه‌ڵێکی زۆر کوردی سه‌ربه‌خۆخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌ده‌وری به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کۆبوونه‌ته‌وه، زۆرچالاکانه له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کار بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆیی خوازی تێده‌کۆشن. له ئاست دونیایی ده‌ره‌وه‌ش بێگۆمان کۆسپ وکێشه‌ی خۆی هه‌یه بۆ داوای سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هزره له نێۆ تاکی کوردی‌دا دروست بێت، بێگومان کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی دونیای ده‌ره‌وه‌ش ئاسنتر ده‌بیته‌وه. هه‌رکات ئێمه توانیمان ٥٠ هه‌زار نه‌فه‌ر بڕژێنینه سه‌رشه‌قامی شاره گه‌وره‌کانمان، وده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له نێۆ میدیاکانی جیهاندا ئه‌و کات ده‌توانی چاوه‌رانی گه‌وره‌ترمان هه‌بێت. ده‌نا تا خۆمان کاری بۆ نه‌که‌ین وباوه‌ڕمان پێی نه‌بێت، هیچ ده‌وڵه‌تێک ئاماده نیه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ٤ ده‌وڵه‌تی دیکه تێک بدات.
١٥، هیندێک لایه‌نی کوردی ئێوه به پارتێکی ئیلیکترۆنی ناو ده‌به‌ن، ئێوه له‌و بواره‌دا چیده‌ڵێن?. وڵام: ئه‌وانه‌ی ئێمه به پارتێکی ئیلیکترۆنی ده‌زانن با خۆیان ببنه پارتێکی فه‌زایی ولانیکه‌م گوندێکی کوردستان ڕزگار بکه‌ن، نازانم ئه‌و هه‌موو چالاکییانه‌ی ئێمه که چه‌ندین جار سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، و یه‌کجار بانگهێشتن کراوین له په‌رله‌مانی که‌نه‌داو، وچه‌ندین جار له په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئوروپا‌و ده‌یان وڵاتی دیکه‌ی ئوروپایی، و چه‌ندین دیدار‌و چالاکی له باشوری کوردستان، و ده‌یان چالاکی نهێنی له ناوخۆی وڵات، بوونی سه‌دان ئه‌ندامی چالاک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌زاران هاوبیری نه‌ته‌وه‌یی له ناوخۆی وڵات ئه‌مانه بۆ ده‌بێت به‌س به کاری که‌مپیوته‌ر حساب بکرێت، دیاره ئێمه شانازی ده‌که‌ین که له ته‌کنولۆژیایی نۆی که‌ڵک وه‌رگرین، چوون ته‌واوی حیزب و حکومه‌ت ودامه‌زراوه‌کانی جیهانی له‌م ته‌کنولۆژیایه که‌ڵک وه‌رده‌گرن، ئه‌ی ئێمه بۆ ئه‌مه به عه‌یبه‌و تعلیقدان له یه‌کتری بزانین?، ئێمه‌ش حه‌زمان ده‌کرد ته‌له‌فزوێنمان هه‌بێت وده‌نگمان به ته‌له‌فزوێنیش بگات، به‌ڵام ئیستا ئه‌و ئیمکاناته‌مان نییه، هه‌واڵ وچالاکی وده‌نگی خۆمان له ڕێگه‌ی هێله ئینته‌رنێته‌کانه‌وه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه، و پرۆژه‌و کاری گرترمان به ده‌سته‌وه‌یه که له داهاتوودا ده‌بینرێت.
١٦، جیاوازییه‌کی دیکه له پارتی ئێوه‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه که ئێوه پارتێکی لیبراڵ دیمۆکراتن، ئایا پێتان وایه ئه‌و چه‌مکه بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان گونجاوه.
ئێمه پێمان وایه که لیبرالیزم گونجاوترین سیسته‌مه بۆ کوردستان، بۆ باشکردنی بواری ژیانی خه‌ڵک، خودی وشه‌ی لیبرال به واتای ئازادیخواز دێت، له نێۆ بیرۆکه‌ی لیبرالیزمیدا گشت مافه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ له گشت بوارێک‌دا ده‌پارێزرێت و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی ئابوری ده‌بات،گشت شۆڕشه‌کانی دیمۆکراسی وسیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ده‌کانی پێشوودا هه‌موو هه‌ڵگیرساوی چه‌مکی لیبرالیه‌ت بوون، زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی جیهانی به گه‌رم وگوڕه‌وه باس له پیرۆزی هزری لیبرالیه‌ت ده‌که‌ن، و به واتای ئه‌وان لیبرالیه‌ت به‌خته‌وه‌ری به کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ێه‌نێت، ده‌یڤید به‌وز که یه‌کێکه له لیبراڵیزم ناسه‌کانی جیهان، له په‌رتووکه‌که‌ی به ناوی لیبرالیزم باس له ده‌ستکه‌وتوو ئامانجه‌کانی لیبرالیزم ده‌کات، وه‌ک نموونه‌یه‌ک و ده‌ڵێ : پێشکه‌وتنه ته‌کنولۆژیه‌کان که‌له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌می لیبراڵی‌دا هاتنه دی له ژماردن نایه‌ن، بزوێنه‌ری هه‌ڵمی،هێڵی ئاسنین، ته‌له‌گراف، ته‌له‌فون،کاره‌با، بزوێنه‌ری سوتێنه‌ری ناوه‌کی، ئه‌مانه هۆکاربوون بۆئه‌وه‌ی به ملۆێنان خه‌ڵک له ئوروپا‌و ئه‌مریکا کاریان ده‌ستکه‌وێت و کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوویان لێ‌دروست بێت.
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا که شۆڕشی مارکسیستی له سۆڤیه‌ت بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت، زۆر هێرشی ته‌بلێغاتی نێگاتیڤی ده‌کرده سه‌ر هزری لیبرالیه‌ت و به کاپیتالیزمی پێناسه ده‌کرد، ئه‌وه‌ش وایکرد که کورده‌کانیش به کۆپیکردنی قسه‌ی ڕوسه‌کان له‌خۆرا دووری له لیبرالیزم بگرن، ئه‌وه بوه‌ته هۆکارێک له‌لیبرالیزم له کوردستان تاقی نه‌کراوه‌ته‌وه،وای لێهاتووه که لیبرالیزم بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵک چه‌مکێکی نامۆیه. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پارتێکی لیبراڵ دیمۆکرات له هه‌وڵێ پێناسه‌کردنی ئه‌و چه‌مکه سیاسیه‌ش ده‌بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی ده‌مانه‌وێ له ئه‌زموونی زیاد له نیو سه‌ده‌ی کورد که به شۆێن خه‌تی سوسیالیستی وکۆمۆنیستیدا بووه، دوور که‌وینه‌وه‌و ئه‌زموونێکی نۆی بهێنینه کوردستانه‌وه.
گۆڤاری نڤار