پیته‌ر گاڵبرێت: ئه‌گه‌ر تورکیا روبه‌ڕوى سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ببێته‌وه، ده‌بێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى کوردستان بکات ، له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات وه‌رگیراوه
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌ی خه‌بات .
پیته‌ر گاڵبرێت باڵیۆزى پێشووى ئه‌مه‌ریکا له کرۆواتیا، دووپاتى کرده‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و تورکیا بیه‌وێت به‌شه‌ڕ روبه‌ڕوى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى کوردستان ببێته‌وه، ده‌بێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌رپا بکات و ئه‌مه‌ش جه‌نگێکى گه‌وره‌ى نێوان هێزه‌کانى تورکیا و سوپاى ئه‌مه‌ریکاى لێده‌که‌وێته‌وه
پیته‌ر گاڵبرێت: ئه‌گه‌ر تورکیا روبه‌ڕوى سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ببێته‌وه، ده‌بێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى کوردستان بکات
[15:28 , 14 Oct 2006]
پیته‌ر گاڵبرێت باڵیۆزى پێشووى ئه‌مه‌ریکا له کرۆواتیا، دووپاتى کرده‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و تورکیا بیه‌وێت به‌شه‌ڕ روبه‌ڕوى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى کوردستان ببێته‌وه، ده‌بێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌رپا بکات و ئه‌مه‌ش جه‌نگێکى گه‌وره‌ى نێوان هێزه‌کانى تورکیا و سوپاى ئه‌مه‌ریکاى لێده‌که‌وێته‌وه.
له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌ى تایگه‌ر سایتوونى ئه‌ڵمانى گاڵبرێت جه‌ختى کردۆته‌وه هه‌ر جۆره هێرشێکى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان خه‌ونى ئه‌ندامێتى ئه‌نقه‌ره له یه‌کێتى ئه‌وروپا له بار ده‌بات و هه‌روه‌ها کورد پێی ده‌کرێت ڤێتنامێکى دیکه له ناو تورکیا دروست بکات.
له درێژه‌ى لێدوانه‌که‌یدا بۆ رۆژنامه‌ى تایگه‌ر سایتوونى ئه‌ڵمانى گاڵبرێت داواى له ئه‌مه‌ریکا کردووه هێزه‌کانى له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بکشێنێته‌وه کوردستان و ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌وێوه شان به‌شانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان شه‌ڕى دژه چه‌کدارانى رێکخراوى تیرۆریستى ئه‌لقاعیده بکه‌ن.
شایه‌نى باسه پیته‌ر گاڵبرێت یه‌کێکه له‌و دپلۆماتکارانه‌ى ئه‌مه‌ریکا که پشتگیرى له‌دۆزى کورد ده‌کات و تا ئێستا له‌م روه‌وه چه‌ندین وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ى نوسیوه و هه‌روه‌ها یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ى داوا ده‌که‌ن رۆڵى زیاتر به کورد له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بدرێت.
2006-10-12 22:31:05
19 ساڵ و 4 مانگ و 5 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان