توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی له زانکۆی ئه‌زهه‌ر داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات
peyamner
مه‌حمود محه‌ممه‌د زاید" له‌نامه‌ی ماسته‌ره‌که‌یدا به ناونیشانی (کورده‌کانی عێراق له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی) که پله‌ی (نایاب)ی له کۆلیژی زمانی عه‌ره‌بی زانکۆی ئه‌زهه‌ر پێ وه‌رگرتووه،
کوردستانی - توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی له زانکۆی ئه‌زهه‌ر داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات
PNA - توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی له زانکۆی ئه‌زهه‌ری وڵاتی میسر، داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، سه‌رجه‌م مه‌رجه‌کانی په‌یوه‌ست به دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردییه له ئارادایه.
"مه‌حمود محه‌ممه‌د زاید" له‌نامه‌ی ماسته‌ره‌که‌یدا به ناونیشانی (کورده‌کانی عێراق له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی) که پله‌ی (نایاب)ی له کۆلیژی زمانی عه‌ره‌بی زانکۆی ئه‌زهه‌ر پێ وه‌رگرتووه، که له‌م دواییانه‌دا تاوتوێکراوه، له دووتوێی توێژینه‌وه‌که‌دا، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی به پێویست ده‌زانێت، تاوه‌کو ئه‌و کێشه‌یه به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بکرێت.
توێژه‌ر ده‌ڵێت: چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد، کارێکی قورس و ئه‌سته‌م نییه و ده‌کرێت به‌دیبهێنرێت و دان به مافی ڕه‌وایی مێژوویی مافی کورد دابنرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ته‌وافوقی ڕێک بکه‌ون، که هه‌موو لایه‌ک پێی ڕازی بن، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی سازکردنی ژماره‌یه‌ک کۆڕوکۆنگره‌ی فراوان ده‌بێت، به مه‌به‌ستی ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی کێشه‌ی کورد بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسیاران و پسپۆران و که‌سانی تر، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه سیاسی و ڕۆشنیرییه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌بیش به هێز بکرێت.
له به‌شێکی تردا، توێژینه‌وه‌که داوای له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی کردووه، په‌یمانگا و به‌ش و ناوه‌ند له کۆلیژه‌کانیان بکه‌نه‌وه، به مه‌به‌ستی فێربوونی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی و هانی کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان کورد‌و عه‌ره‌ب بده‌ن.
توێژه‌ر ده‌ڵێت: زمانی کوردی ژیارێکی دێرین و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری فراوان له خۆده‌گرێت و خودان سه‌رچاوه و مه‌رجه‌عی زانستی جۆراوجۆره به تایبه‌تی سود گه‌لێکی زۆری بۆ رۆشنبیری ئیسلامی ده‌بێت، هه‌ر بۆیه توێژه‌ر داوایکردووه، ئاڵوگۆڕی توێژینه‌وه له نێوان زانکۆکانی میسری و عه‌ره‌بی و زانکۆکانی کوردستان بکرێت.
توێژینه‌وه‌که گه‌یشتۆته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، که هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه، کورد گه‌لی ڕه‌سه‌نی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و خودان ناسنامه‌ی تایبه‌ت به خۆیانن که جیاوازه له‌گه‌ڵ گه‌لانی دراوسێی، دووپاتیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که گه‌لی کورد له سه‌ر زه‌مینی کوردستان ده‌ژیت که به پارێزگای که‌رکوکیشه‌وه، که ئێستا ناکۆکی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها کورد رۆڵێکی گرنگی سیاسی و سه‌ربازی و رۆشنیری و هزی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه له دامه‌زراندن و ڕه‌خساندنی شارستانیه‌تی ئیسلامی.
2009-07-17 19:43:31
16 ساڵ و 7 مانگ و 7 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان