مه‌حمود ڕه‌حمانی زیندانی سیاسی و که‌سایه‌تی ناوداری شاری سه‌لاسی باوه‌جانی کۆچی دواییکرد
ئاریا ئه‌حمه‌دی
مه‌حمود ڕه‌حمانی که‌سایه‌تی ناودارو به‌نفوزی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و جوانڕۆ، که له لایه‌ن رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێرانه‌وه حوکمی ١٥ ساڵ به‌ندکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، ماوه‌یه‌کی زۆر له نێۆ به‌ندیخانه کانی رژێمدا له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی دژواری گورچیله‌دا
مه‌حمود ڕه‌حمانی زیندانی سیاسی و که‌سایه‌تی ناوداری شاری سه‌لاسی باوه‌جانی کۆچی دواییکرد
ئاریا ئه‌حمه‌دی
شه‌وی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژی ٢٧٠ ٩ی کوردی، به‌رامبه‌ر به ٣١/٧/٢٠ ٠ ٩ ی زاینی، به‌رێز مه‌حمود ڕه‌حمانی زیندانی سیاسی و که‌سایه‌تی ناسراوو نیشتمانپه‌روه‌ری ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی به هۆی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆره‌وه له به‌ندیخانه‌و گیرۆده‌بوونی به نه‌خۆشی گورچیله‌وه کۆچی دواییکرد.
مه‌حمود ڕه‌حمانی که‌سایه‌تی ناودارو به‌نفوزی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی و جوانڕۆ، که له لایه‌ن رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێرانه‌وه حوکمی ١٥ ساڵ به‌ندکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، ماوه‌یه‌کی زۆر له نێۆ به‌ندیخانه کانی رژێمدا له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی دژواری گورچیله‌دا به‌ربه‌ره‌کانی کرد، به‌ڵام مخابن به هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ریژیم رێگایان پێنه‌دا چارسه‌ری پزیشکی بۆ بکرێت گیانی له‌ده‌ستدا.
کاک مه‌حمود باوکی کاک حسێن ره‌حمانی تێکۆشه‌ری سیاسی کورد له وڵاتی سوئید، پاش تێپه‌ڕکردنی ٨ ساڵ به سه‌ر حوکمه ناڕه‌واکه‌یدا بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له دنیاکردو، خه‌موو په‌ژاره‌یه‌کی زۆری بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و هاورێیان و تێکۆشه‌رانی دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌جێهێشت.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌مسال کۆمه‌ڵیک زیندانی سیاسی له‌ئاستی ئێران و کوردستان له به‌ندیخانه‌کانی ڕژێمدا گیانیان له‌ده‌ستاوه،ئه‌ویش به‌هۆی تووشبوونیان به‌نه‌خۆشی جۆراوجۆر‌و ڕێگرتن له جاره‌سه‌رکردنی پزیشکی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ، که تا ئێستا ناڕه‌زایه‌تی و دژایه‌تی ڕێکخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی بواری مافه‌کانی مرۆڤی لێکه‌وتۆته‌وه.
2009-08-01 22:10:21
16 ساڵ و 6 مانگ و 5 کاتژمێر و 25 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان