به‌رێوه‌چوونی ئازادانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به به‌شداری سه‌دان چاودێری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له کوردستاندا، و دیاریکردنی که‌سیاتیه‌کی خاوه‌ن ئه‌زموون وخه‌باتگێرێکی نه‌ته‌وه‌یی
به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان !
به بۆنه‌ی به‌رێوه‌چوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی، ودیاریکردنی جه‌نابتان وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی، به ناوی خۆم و سه‌رجه‌م هاوبیرانمه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌که‌م.
بێگومان ئه‌مڕۆکه له‌ته‌واوی وڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهاندا، هه‌ڵبژارن به کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی دیموکراسی داده‌نرێت ، که خه‌ڵک تیایدا ئازادانه و به ویست و ئیراده‌ی سه‌ربه‌سته‌وه چاره‌نووسی خۆیان و نیشتمانه‌که‌یان دیاریده‌که‌ن.
به‌رێوه‌چوونی ئازادانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به به‌شداری سه‌دان چاودێری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له کوردستاندا، و دیاریکردنی که‌سیاتیه‌کی خاوه‌ن ئه‌زموون وخه‌باتگێرێکی نه‌ته‌وه‌یی ومرۆڤدۆستێکی وه‌ک جه‌نابتان بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم له لایه‌ن گه‌لی کوردستانه‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ گشت خه‌ڵکی ناوخۆۆ ناوچه‌که‌و جیهان سه‌لماند، که گه‌لی کوردستان شایانی دیموکراسی ڕاسته‌قینه‌و سه‌ربه‌ستی یه‌کجارییه به رێبه‌رایه‌تی سه‌رکرده‌یه‌کی شاره‌زای وه‌ک به‌رێزتان.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، خۆشحاڵی و پیرۆزبایی خۆمان به‌بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنی جه‌نابتان بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نیین وهیواخوازین که پرۆسه‌ی ئازادی ودیمۆکراتی له کوردستان له‌م کابینه نۆێیه‌دا په‌ره‌ی زیادتر بسێنێ، و ناوی پیرۆزی کوردستان وه‌ک گه‌لێکی لێهاتوو له بواری دیمۆکراتییدا له ئاست جیهاندا ده‌نگ بداته‌وه.
جارێکی دیکه پیرۆزبایی له‌ئێوه‌و و گشت خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین.
ڕیزی دووباره‌مان: عارف باوه‌جانی
سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
١٢ی گه‌لاوێژی ٢٧٠ ٩ ی کوردی، ٣/٨/٢٠ ٠ ٩ ی زاینی.