٢٨ ی گه‌لاوێژی ٢٦٨٠ ی کوردی، واته ١٩٨٠ ی زاینی ، یه‌کێکه له‌و ڕۆژه شوومانه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌که‌مان له ئێران، که به فه‌رمانی ئایه‌توڵلا خۆمه‌ینی ڕێبه‌ری ئاینی کۆماری ئیسلامی ئێران، که به فه‌رمانی جیهادی کورد کافره له مێژوودا تۆمار کراوه، هێرشی دڕندانه وبێبه‌زه‌ییانه‌ی سوپای پاسداران کرایه سه‌ر ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، و به سه‌دان و هه‌زاران که‌س کوژران و بریندار کران و ڕاپێچی سیاچاڵه‌کانی ئه‌و رێژیمه دیکتاتۆره کران.
با ٢٨ی گه‌لاوێژ ڕۆژی قه‌تڵ و عامی گه‌له‌که‌مان له یاد نه‌که‌ین. به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو.
مانگ و ڕۆژ نییه له ڕۆژمێره‌کانی ساڵدا که پڕ نه‌بێت له کاره‌ساتی جۆراوجۆر بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان، و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ش بێ‌وچان بۆ سه‌ر خاک و زێدمان به‌رده‌وامه، پێویسته هه‌موومان له ئاست خۆمانه‌وه ئه‌و ڕۆژمێرو کاره‌ساتانه بکه‌ین به په‌رتووکی مێژوویی، بۆ قه‌درزانی و خۆڕاگری خاک ونه‌ته‌وه‌که‌مان، وهه‌روه‌ها بیکه‌ینه په‌یامێکیش بۆ نه‌وه‌ی داهاتوومان.
٢٨ ی گه‌لاوێژی ٢٦٨٠ ی کوردی، واته ١٩٨٠ ی زاینی ، یه‌کێکه له‌و ڕۆژه شوومانه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌که‌مان له ئێران، که به فه‌رمانی ئایه‌توڵلا خۆمه‌ینی ڕێبه‌ری ئاینی کۆماری ئیسلامی ئێران، که به فه‌رمانی جیهادی کورد کافره له مێژوودا تۆمار کراوه، هێرشی دڕندانه وبێبه‌زه‌ییانه‌ی سوپای پاسداران کرایه سه‌ر ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، و به سه‌دان و هه‌زاران که‌س کوژران و بریندار کران و ڕاپێچی سیاچاڵه‌کانی ئه‌و رێژیمه دیکتاتۆره کران.
هاوڵاتیانی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری : ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد به تایبه‌ت کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاست ئه‌و ڕووداوه مێژوویانه بێده‌نگ بین و وه‌ک پێویست کاری له‌سه‌ر نه‌که‌ین، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانین له ڕووداوه‌کانی مێژوودا ئه‌زموونێک وه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌و جۆره کاره‌ساتانه به دوور بین.
هێرشه‌کانی ٢٨ی گه‌لاوێژی ٢٩ ساڵ پێش، هێرش بۆ سه‌ر گروپ ولایه‌نێکی تایبه‌تی نه‌بووه، به‌شکو هێرشی سه‌رتاسه‌ری بووه بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان به‌مه‌به‌ستی جینووسایدکردنمان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وشه‌ی کورد کافریان به کار هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رنجی که‌سانی دواکه‌وتوو په‌یره‌وانی ئاینی تایبه‌تی ئیمام خومه‌ینی بۆ ئه‌م جینایه‌ته ڕاکێشن.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان، داوا له گشت کوردستانیانی خۆشه‌ویست له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ین، که له وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه تاڵه‌و ڕسواکردنی ڕیژیمی کورد کوژی ئێران، له چالاکییه‌کان به‌شداری بکه‌ن وه‌بیری کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕیژیمه‌کانی داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بێنه‌وه، که ئێمه‌ی کورد هه‌رگیز تاوانه‌کانی ئێوه‌ی داگیرکه‌ر له یاد ناکه‌ین.
هاوکات داوا له گشت پارت ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین، به دوور له هه‌ر چه‌شنه جیاوازییه‌کی سیاسی و هزری، هه‌وڵبده‌ن کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م ڕۆژه مێژووییه‌وه و چه‌ندین جینایه‌تی دیکه پێک بێنن، که بتوانن له ئاست جیهاندا له سه‌ر ئه‌م کرده‌وانه به شێوه‌یکی زانستی کار بکه‌ن، و له دادگاکانی جیهانی سکاڵا به دژی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمار بکه‌ن.
ڕسوایی بۆ کۆماری ئازادی کوژی ئیسلامی ئێران و سه‌ربه‌رزی وسه‌رفرازی بۆ گه‌لی کورد،
هه‌ر شه‌کاوه‌بێت خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی یه‌کجاری گه‌له‌که‌مان.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
٢١ی گه‌لاوژی ٢٧٠ ٩ ی کوردی. ١٢/٨/٢٠ ٠ ٩ زاینی.
www.psk2006.org