دوکتۆر ئیحسان ئه‌رجومه‌ند سه‌رۆکی پێشووی کۆنگره‌ی به‌لوجستانی گه‌وره‌و دۆستی نزیکی گه‌لی کورد له پاکستان بێسه‌رو شۆێنکراوه.
ناوبراو دۆستێکی نزیکی کێشه‌ی گه‌لی کورد و به تایبه‌ت پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بووه، له چه‌ندین کۆبوونه‌وه و چالاکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست، ناوبراو به‌رده‌وام پشتیوانی له پێشنیار‌و داخوازییه‌کانی کوردستانیان کردوه.
دوکتۆر ئیحسان ئه‌رجومه‌ند سه‌رۆکی پێشووی کۆنگره‌ی به‌لوجستانی گه‌وره‌و دۆستی نزیکی گه‌لی کورد له پاکستان بێسه‌رو شۆێنکراوه.
به پێێ هه‌واڵێک که له هیندێک میدیاکانی نۆرویژی بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ڕێز دوکتۆر ئیحسان ئه‌رجومه‌ند سه‌رۆکی پێشووی کۆنگره‌ی به‌لوجستتانی گه‌وره، که خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی نۆرویژییه، به مه‌به‌ستی سه‌ردان له خزمێکی خۆی سه‌ردانی پاکستانی کردوه، له ڕۆژی هه‌ینی ڕابوردوه‌وه‌و بێسه‌رو شۆین کراوه، به شایه‌تی چه‌ند گه‌شتیارێک له نێوان شاره‌کانی ماند بۆ که‌ڕاچی، له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه له نێۆ ئۆتوبوسی گه‌شتیاری هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه و بۆ شۆێنێکی نادیار گوازراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ هه‌ر هه‌مان ڕۆژ پێوه‌ندی به حکومه‌تی پاکستانه‌وه کردوه‌و داوای ئازادکردنی خێرای دوکتۆر ئه‌رجومه‌ند ده‌کات، ئه‌رجومه‌ندی ٣٥ ساڵه به هۆی هیندێک کێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه پێویسته ڕۆژانه چه‌ند بار داروی تایبه‌تی به کار بێنێ بۆ سه‌لامه‌تی گیانی، به‌ڵام له بێخه‌به‌ری ناوبراو حکومه‌تی نۆ‌رویژ زۆر نیگرانه.
له لایه‌کی دیکه‌وه حکومه‌تی پاکستان نکۆڵی له ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی دوکتۆر ئیحسان ده‌کات، و ئه‌و کرده‌وه به کرده‌وه‌یه‌کی جه‌رده‌یی ناو ده‌بات،
شایانی باسه که دوکتۆر ئیحسان ئه‌رجومه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی چالاک و سه‌ربه‌خۆخوازی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی به‌لوجستانه له ئێران و پاکستان، و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ سه‌رۆکی گشتیی کۆنگره‌ی به‌لوجستانی گه‌وره بووه، ناوبراو دۆستێکی نزیکی کێشه‌ی گه‌لی کورد و به تایبه‌ت پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بووه، له چه‌ندین کۆبوونه‌وه و چالاکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست، ناوبراو به‌رده‌وام پشتیوانی له پێشنیار‌و داخوازییه‌کانی کوردستانیان کردوه.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
به شێوه‌یه‌کی نهێنی له لایه‌ن حکومه‌تی
٢١ ی گه‌لاوێژی ٢٧٠ ٩ ی کوردی ، ١٢/٨/٢٠ ٠ ٩ ی زاینی .
www.psk2006.org
2009-08-10 15:59:46
16 ساڵ و 6 مانگ و 11 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان