شایانی باسه له‌و ئاهه‌نگه‌دا شاندی پارتیمان توانیان شاندی زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی کوردستانی ونۆرویژی ببینن و به کورتی پێکه‌وه له سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ئه‌مرۆی کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی وڵاتی نۆ‌رویژ بدۆین،
به‌شداری سکرتێرو شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئاهه‌نگی ٢٥ی گه‌لاوێژی حدکا له نۆ‌رویژ.
ڕێکه‌وتی ٢٣ی گه‌لاوێژی ٢٧٠ ٩ ی کوردی، له سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی کۆمیته‌ی نۆرویژی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتیمان و شاندێکی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که پێکهاتبوون له به‌ریزان کاک ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده و کاک عه‌دنان ئه‌لیاسی و کاک سه‌هه‌ند شاره‌زوری له ئاهه‌نگی ٢٥ی گه‌لاوێژی ٦٤ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، به بروسکه‌ی پیرۆزبایی و ده‌سته گوڵی پیرۆزبایی پارتیمان به‌شداریان کرد، له لایه‌ن کۆمیته‌ی نۆرویژی حدکا پێشوازی له شاندی پارتیمان کرا.
شایانی باسه له‌و ئاهه‌نگه‌دا شاندی پارتیمان توانیان شاندی زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی کوردستانی ونۆرویژی ببینن و به کورتی پێکه‌وه له سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ئه‌مرۆی کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی وڵاتی نۆ‌رویژ بدۆین،
ده‌قی بروسکه‌ی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی نۆرویژی پسک بۆ کۆمیته‌ی نۆرویژی حدکا،
بروسکه‌ی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بۆ کۆمیته‌ی نۆرویژی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.
پیرۆزبێت ٢٥ی گه‌لاوێژ یه‌که‌مین هه‌وێنی سیاسی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
به‌ڕێزان هه‌ڤاڵانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران
به ناوی گشت ئه‌ندامان و هاوبیرانمان له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆمانتان ئاراسته ده‌که‌ین، به بۆنه‌ی بانگهێشتنتان بۆ ٦٤ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبه‌که‌تان حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته ده‌که‌ین.
کوردستانیانی خۆشه‌ویست : ٢٥ ی گه‌لاوێژ ئه‌و ڕۆژه پرشنگداره‌یه که له پاش یه‌کساڵ به سه‌ردامه‌زاندنی حیزبی دیمۆکرات‌دا، توانی یه‌که‌مین کۆماری کوردی له مێژووی کوردستاندا تۆمار بکات. هیواخوازین که ئه‌و حیزبه تێکۆشه‌ره خه‌بات و تێکۆشانی ته‌مه‌ن درێژ بێت بۆ به دیهێنانی کۆمارێکی دیکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو به ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌وکانی گه‌له‌که‌مان، با هه‌موو پێکه‌وه ده‌ست له نێۆ ده‌ست به ته‌بایی و برایی کێشه‌ی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌که‌مان پێش بخه‌ین،
کۆمیته‌ی نۆرویژی / پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
٢٣ی گه‌لاوێژی ٢٧٠ ٩ ی کوردی .
www.psk2006.org