کوردستانی - پوخته‌ی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌رله‌مانتاران له یه‌که‌م دانیشتنی خولی سێیه‌می په‌رله‌ماندا
PNA-
مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ جاری دووه‌مین و ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان سوێندی یاساییان خوارد.
کوردستانی - پوخته‌ی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌رله‌مانتاران له یه‌که‌م دانیشتنی خولی سێیه‌می په‌رله‌ماندا
PNA- راپۆرت- سۆران نه‌جمه‌دین/ هه‌ولێر- یه‌که‌م دانیشتنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو و تێدا، مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ جاری دووه‌مین و ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان سوێندی یاساییان خوارد.
کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20ی ئابی 2009، په‌رله‌مانی کوردستان یه‌که‌م دانیشتنی خولی سێیه‌می خۆی له هۆڵی شه‌هید مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵا له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌برد.
دانیشتنه‌که به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ کرد، پاشان عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی کوردستان به‌خێر هاتنی میوانانی کرد و به دوای‌دا، مارشی نیشتیمانی ئه‌ی ره‌قیب له‌لایه‌ن کۆرسێکه‌وه، پێشکه‌ش کرا.
یه‌که‌م دانیشتنی خولی سێێه‌می په‌رله‌مان، به ئاماده‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و جێگر‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و جێگر‌ی سه‌رۆکی خولی دووه‌می په‌رله‌مان د.که‌مال که‌رکوکی و جێگر‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم عیماد ئه‌حمه‌د و ئه‌ندامانی خولی دووه‌م و سێیه‌می په‌رله‌مان و هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و که‌رکوک و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی دیکه‌ی هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ و نوێنه‌رانی سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی کۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پارته کوردستانی و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له به‌غدا و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاتانه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌ک‌دا، عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی خولی دووه‌می په‌رله‌مان وتارێکی پێشکه‌ش کرد و تێیدا زۆ‌ر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وه تیرۆیستییانه کرد، که دوێنێ چوارشه‌ممه له ناو شاری به‌غدا روویاندا و به هۆیه‌وه به سه‌دان که‌س بوونه قوربانی و وتی:"ئه‌و که‌سانه قه‌ده‌ر وای کرد، که بکه‌ونه داوی تیرۆریستان".
هه‌روه‌ها هیوای چاکبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران و سه‌بووری بۆ که‌سوکاری قوربانییان خواست، هیواشی خواست که ئه‌و بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی پته‌وکردنی یه‌کێتی نیشتیمانی له عێراق‌دا.
پاشان عه‌دنان موفتی داوای له شێروان حه‌یده‌ری کرد، که وه‌ک به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌منتاری خولی سێیه‌م له‌به‌رده‌می‌دا، سوێندی یاسایی بخوات.
هاوکات، موفتی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی راده‌ستی حه‌یده‌ری کرد.
حه‌یده‌ریش دانیشتنی یه‌که‌می به ناوی خوا‌و گه‌له‌وه ده‌ست پێ‌کرد، و دوای ئه‌وه‌ی به‌خێرهاتنی له ئاماده‌بووان کرد و وتارێکی کورتی پێشکه‌ش کرد و کارنامه‌ی یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی راگه‌یاند و داوای له ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان کرد، که ئاماده‌بن و سوێندی یاسایی بخۆن.
پاشان یه‌که یه‌که‌ی ئه‌ندامانی نوێ، سوێندی یاساییان خوارد و له سوێندخواردنه‌که‌دا، هاتبوو، که ئه‌وان سوێند ده‌خۆن که پارێزگاری له گه‌ل و خاکی هه‌رێمی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی بکه‌ن.
داوتر حه‌یده‌ری ده‌رگای خۆپاڵاوتنی به‌رووی لیسته‌کان‌دا کرده‌وه، تاوه‌کو کاندیده‌کانی خۆیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ربگرن، به‌ڵام ته‌نها لیستی کوردستانی ناوی پاڵیۆراوه‌کانی خۆی خسته به‌رده‌م سه‌رۆکی کاتی، که ئه‌وانیش د.که‌مال که‌رکوکی بۆ سه‌رۆک و د.ئه‌رسه‌لان بایز بۆ جێگر و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د بۆ سکرتێری په‌رله‌مان پاڵیۆران، بۆیه به پاڵپشتی هه‌مووان هه‌ڵبژێردران.
پاشان سه‌رۆکی کاتی پۆسته‌که‌ی راده‌ست به ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێردراو کرد.
دواتریش، د.که‌مال که‌رکوکی سه‌ۆکی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستان، وتاری سه‌رۆکایه‌تی نوێ پێشکه‌ش کرد و تێدا وێڕای به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان و پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌بژاردنه‌کان له گه‌ل و سه‌رۆکی کوردستان و ته‌واوی عێراقییه‌کان کرد وتی که ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌که‌ی و وه‌زیره‌کانی کابینه‌که‌ی، کارگه‌رییان له چه‌سپاندنی دیموکراسییه‌ت و ئه‌زموونی کوردستان‌دا، بینیوه.
هه‌روه‌ها وتی، که په‌رله‌مانی نوێ په‌رله‌مانێکی فره ره‌نگییه و رێژه‌ی ئافره‌تان تێیدا (35%)ه و رێژه‌ی 40%ی په‌رله‌مانتاران ته‌مه‌نیان له خوار 40 ساڵییه‌وه‌یه.
هه‌ر له درێژه‌ی وتاره‌که‌ی‌دا، که‌رکوکی وتی، که هه‌ندێ لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن، که ئه‌زموونی دیموکراسییانه‌ی کوردستان بۆ عێراق و رای گشتی به پێچه‌وانه‌وه، بگوازنه‌وه، هه‌روه‌ها هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێم، که‌چی ده‌ستوور به رێگه‌یه‌کی ئاسایی و یاساییانه ئاماده‌کراوه.
هه‌روه‌ها وتی، که ماده‌ی 140 له ده‌ستووری کوردستان‌دا، به‌شێوه‌یه‌کی دروست و یاساییانه له‌جێی خۆی‌دا دانراوه.
دواتریش، کورته‌مێژوویه‌کی له باره‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان باسکرد، که ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه و ئاماژه به‌و ده‌ده‌ن که ئه‌و ناوچانه کوردستانین.
دواتر مه‌سعود بارزانی کاندیدی براوه‌ی لیستی کوردستانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد و له به‌شێکی سوێنده‌که‌ی‌دا، وتی"سوێند ده‌خۆم، که پارێزگاری له ده‌ستکه‌وته‌کان بکه‌م و ئه‌رکه‌کانیشم به دروستی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم".
دواتر جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، وتاری خۆی به زمانی عه‌ره‌بی پێشکه‌ش کرد و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی له سه‌رۆک بارزانی و ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
له‌پاشان، سه‌رۆک بارزانی وتاری خۆی پێشکه‌ش کرد و له‌سه‌ره‌تای‌دا، ئیدانه‌ی کرده‌وه تیرۆرستییه‌کانی دوێنێی ناو شاری به‌غدای گرت و وتی:"ئه‌و کاره تیرۆرستییه زۆ‌ر زۆ‌ر ئازاری داین، ئه‌وان خوشک و برایانی ئێمه‌ن و زۆ‌ر دڵگران و خه‌مگینین".
هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری قوربانییه‌کان کرد و هیوای چاکبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌کان خواست و هاوکاری هه‌رێمی کوردستانیشی له‌و رووه‌وه خسته روو.
هه‌روه‌ها وتی:"ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌و کرده‌وانه یه‌کێتی ریزه‌کانی گه‌لانی عێراقه و ئه‌و کرده‌وانه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، که دوژمنان هێشتا له بۆسه‌دان".
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.
وتیشی:"ئێمه ده‌چێنه قۆناغێکی نوێ و به‌ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی یه‌کتری خزمه‌ت به گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین، بیرورای جیاواز ده‌بێته هۆی چالاکی په‌رله‌مان و باشترکردنی ئه‌زمونه‌که‌مان، هه‌روه‌ها ده‌بێت که‌موکوڕییه‌کان نه‌هێڵیت، نه‌ک بۆ شکاندنی یه‌کیتری بێت".
له‌به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌ی‌دا، بارزانی وتی:"دڵنیان که ئێوه و ئێمه پابه‌ندی ئه‌و سوێنده ده‌بین که خواردمان، من خۆم به برای ئێوه ده‌زانم و ئاماده‌م گوێ له هه‌موو جۆره ه‌خنه‌یه‌ک بگرم، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌که رقیش بێت، گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌ک چاودێری ئێمه ده‌که‌ن به‌وه‌ی ئایا ئێمه له ئاست جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌ڵێنه‌کانمان‌دا ده‌بین".
هه‌روه‌ها وتی"به‌بڕوای ته‌واو هه‌نگاو بۆ ئاینده ده‌نێین و ده‌بێت رابردوو، بۆ سوود وه‌رگرتن بێت.
هه‌ر له درێژه‌ی وتاره‌که‌ی‌دا، سه‌رۆک بارزانی رایگه‌یاند:"ئێمه سوود له لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش وه‌رده‌گرین و به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان من به‌رنامه‌ی خۆم راگه‌یاند و ئێستاش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه، له‌سه‌رووشیانه‌وه پاراستنی یه‌ک ریزی گه‌له‌که‌مان په‌یوه‌ندی نێوان کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدان و ئاشوورییه‌کانه و نابێت جارێکی دیکه دوژمنان به برایه‌تی نێوانمان تێک بده‌ن.
زیاتر وتی:"سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رکه‌وتنی هه‌موو لایه‌ک بوو، گرنگ نییه کام لیست چه‌ند کورسی به‌ده‌ست هێناوه، گرنگ ئه‌ویه، که روویه‌کی گه‌شمان به جیهان به‌خشی".
جێی ئاماژه‌یه، دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆ‌ر له میدیا ناوخۆیی و بیانییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆش له‌رێی شاشه‌ی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانه‌وه گوازرایه‌وه.
ئه‌م دانیشتنه‌ش، له‌سه‌ر داواکاری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ لیسته براوه‌کان له‌م رۆژه‌دا ساز کرا.
به‌سازدانیشی، هۆکارێک ده‌بێت، بۆ زوو پێکهێنانی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که بۆته مایه‌ی چاوه‌ڕه‌وانی خه‌ڵکی هه‌رێم و چاودێری خه‌ڵکی ناوخۆیی و بیانی، ئه‌ویش به‌پێشکه‌شکردنی کار و پڕۆژه‌ی زیاتر بۆ هاووڵاتییانی ئه‌م هه‌رێمه و هه‌روه‌ک چاره‌سه‌ری که‌موکوڕییه‌کان و کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
به‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیش، کوردستان پێ نایه قۆناغێکی دیکه‌ی دیموکراسی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌دا، چونکه هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوو به شاهێدی چاودێرانی بیانی، خولقاندی، هه‌نگاوێک که بوونی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی تێدا به فاکته‌رێکی ته‌ندروست له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و هه‌ر له ئێستاشه‌وه، ره‌زامه‌ندی لیستی براوه‌ی له‌گه‌ڵدایه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌رۆژی 25ی مانگی رابردوودا، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له که‌شێکی ئارام و به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار چاودێری ناوخۆیی و بیانی به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا به‌شێکی زۆری ده‌نگده‌ران به‌شدارییان له‌و پڕۆسه‌یه‌دا کرد، دواتر له 7ی ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌نجامه فه‌رمی و کۆتاییه‌کانی ئه‌و پڕۆسه‌یه بۆ جه‌ماوه‌ر کوردستان و رای گشتی ئاشکرا کران.
که تێیدا، مه‌سعود بارزانی کاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی رێژه‌ی نزیکه‌ی 70%ی ده‌نگه‌کانی به ده‌ست هێنا و پۆستی سه‌رۆکایه‌تی بۆ جاری دووه‌م برده‌وه، لیستی کوردستانیش که لیستی هاوبه‌شی هه‌ردوو پارته سه‌ره‌کییه‌که‌ی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، پله‌ی یه‌که‌می له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا به ده‌ست هێنا و 59 کورسی به‌رکه‌وت، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ک له لیسته‌کانی گۆڕان 25 کورسی و چاکسازی و خزمه‌تگوزاری 13 کورسی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی 2 کورسی و ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ک کورسییان به ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها به پشکی کۆتاش، لیسته‌کانی کلدو ئاشووری و سریان 3 کورسی و بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی تورکمانی 3 کورسی و رافیده‌ین 2 کورسی و لیسته‌کانی هه‌ولێری تورکمانی و چاکسازی تورکمانی و ئه‌رمه‌نه‌کان هه‌ر یه‌که‌و کورسییه‌که‌یان به ده‌ست هێنا.
2009-08-15 14:00:26
16 ساڵ و 6 مانگ و 13 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان